Super User

Super User

بەغدا - ھەموو ساڵێک لە ٣٠ی تەمموز بۆنەی ڕۆژی جیھانی دژ بە بازرگانیکردن بە مرۆڤە"بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیاری دەربارەی ڕەوشی قوربانییەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و بۆ باشترکردن و پاراستنی مافەکانیان." تۆڕی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کۆچ لە عێراق بۆ کۆتایھێنان بە کارەسات و نەھامەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە، بەدەم داوایەکی جیھانییەوە دەچێت.

بەغدا، ٢٦ی تەموزی ٢٠٢١:- نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەسخۆشی لە هاوکارییە داراییەکەی فەرەنسا دەکات بە گوژمەی ٥٠٠ هەزار یۆرۆ بۆ پڕۆژەی چاودێریکردنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانیی پێشوەختەی داهاتووی عێراق لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا.

لە رۆژى 26 ى تەمووز/ یۆلیۆ، لە بۆنەیەکدا، کە بەسەرپەرشتیی جێگری وەزیرى داد و بە پالپشتى نوسینگەى سەرۆک کۆمار و ئۆفیسى مافەکانى مرۆڤی نێردەى نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاریکاریی عێراق رێکخرابوو، عێراق بە شێوەیەکى ئاشکرا پلانی نوێی پێنجساڵەى کارى نیشتمانى مافەکانی مرۆڤی راگەیاند.

عێراق ‌پلانی نیشتمانی کردەیی مافەکانی مرۆڤی ڕاگەیاند

بەغدا، ٢٦ی تەموزی ٢٠٢١:- نەتەوە یەکگرتووەکان دەسخۆشی لە هاوکارییە داراییەکەی ئەڵمانیا دەکات بە گوژمەی یەک ملیۆن یۆرۆ بۆ پڕۆژەی چاودێریکردنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانیی عێراق لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵدا.

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یونامی)، لە ٢٦ی تەموزی ٢٠٢١ لە بۆنەیەک کە بریکاری وەزیری داد سەرۆکایەتی دەکرد و بە پشتگیری نووسینگەی سەرۆک کۆمار و نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی یونامی ڕێکخرابوو دەستخۆشی کرد لە پەسەندکردنی پلانی کردەیی نیشتمانی پێنج ساڵەی مافەکانی مرۆڤ لە لایەن عێراقەوە.

بە پشتیوانی یونیسێف، وەزارەتی پەروەردە پەخشی زنجیرەی "هەزار و یەك شەوە"ی پەروەردەیی لەسەر تەلەفزیۆن و لە پێگە ئەلیكترۆنییەكانی عێراقدا دەستپێکرد.

بەغدا، 26ی تەمموزی 2021- بەهۆی پەتای كۆرۆناوە، لە ساڵی ٢٠٢ دا زياتر لە ١٠ ملیۆن منداڵ لە عێراق دەرفەتی چوونە قوتابخانەیان بۆ نەڕەخسا. بۆ چارەسەركردنی ئەم دۆخە، یونیسێف و هاوبەشەكانی لە عێراقدا، درێژە بە هەوڵەکانیان دەدەن بۆ دەستەبەركردنی پێگە و سەکۆکانی پەروەردەی جێگرەوە و هەروەها پاڵپشتیكردنی ئەو دەستپێشخەرییە پەروەردەییانەی کە خزمەت بە منداڵانی هەرە زیانباری عێراق دەگەیەنن.

تێبینیەکانى دانییل بیل
نوێنەرى کۆمیسیۆنەرى باڵاى مافەکانى مرۆڤى نەتەوە یەکگرتوەکان
سەرۆکى ئۆفیسى مافەکانى مرۆڤ، لە نیَردەى نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاوکارى کردنى عیراق (یۆنامی)

بەغدا ٢٢ تەمووز ٢٠٢١ - لەکاتی شەڕ و ململانێ لەگەڵ داعشدا، نزیکەی شەش ملیۆن ھاوڵاتی عێراقی ئاوارەبوون. لەوەتەی ئەو قەیران و بارە مەترسیە کۆتاییھاتووە، ھەزاران خێزان بۆ ناوچەکانی زێدی خۆیان گەڕاونەتەوە، بەڵام ناجێگری ڕەوشەکە لە عێراق بووەتەھۆی گۆڕانێکی گەورە لە بارودۆخی مرۆیی لەو وڵاتەدا. پڕۆسەکانی یەکخستن و داخستنی سەرتاسەری کامپەکانیش لە عێراق دا بەرەوپێشچووە، ئاوارە ناخۆییەکانیش بیر لە ئەزموونی تاڵی گەڕانەوەی پێش وەختە و ئاوارەبوونی دووەمی و لاوەکی دەکەنەوە. گەڕاوەکانیش لەو شوێنانە نیشتەجێن کە ڕەوشی ژیان گوزەران تیایاندا زۆر خراپە و ئەو ئاوارانەشی کە لە کامپەکان و شوێنە نا فەرمییەکان دەژین، ژیانیان زۆر دژوارە و زۆر پێویستییان بە گەیاندنی ھاوکاری مرۆیی دەستبەجێیە.

ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەو هێرشە ترسنۆکانەکەی ١٩ی تەموزی ٢٠٢١ ی بەغدا دەکەن لە عێراق

هێرشەکە، کە داعش پەرپرسیاری خۆی لێ راگەیاندووە، بووە مایەی کوشتنی ٣٠ کەس و برینداربوونی لانیکەم ٥٠ کەس.

پەڕەى 1 لەکۆى 159 پەڕەدا
© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.