Super User

Super User

١٤ی ئازار، ٢٠٢١ - ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژنان و سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان، ڕاسپاردەی خۆیان بۆ ئەجێندای ژنان، ئاشتی و ئاسایش لە یادی ڕۆژی جیهانی ژناندا لە هەولێر نوێکردەوە.

١٣ی ئاداری ٢٠٢١ بەغدا

ئامادەبووانی بەڕێز،

ئامادەبوونم لە یەکەم کۆنفرانسی جیهانیی ئاو لە بەغدا لەسەر بانگهێشتی رێکخەرانی کۆنفرانس و لە جیاتی نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق خاتو جینین هێنیس پلاسخارت، کە بەداخەوە خۆی نەیتوانی ئامادە بێت، مایەی شانازییە. لەڕاستیدا ئەمە کۆنفرانسێکی زۆر گرینگە چونکە ئاو و نەبوونی بەشێوەیەکی ریشەییانە بە خۆشگوزەرانی عێراق لە ئایندەدا گرێ دراون بەو پێیەی ئاو درێژە بە ژیان دەدات و کاریگەری لەسەر دابینکردنی خۆراک و ژینگە و ئابووری و هەتتا ئاسایشی مرۆییش هەیە.

کۆنفرانسی جیهانیی ئاو لە بەغدا

بەغدا ، ١٣ی ئاداری ٢٠٢١ – لە میانەی یەکەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئاو لە بەغدا ، نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریدا لەوەی کەمبوونی ئاو پێویستی بە کرداری دەستبەجێ هەیە بۆ باشترکردنی بەڕێوەبردنی سەرچاوە ناوخۆیی و نیشتیمانییەکان و هەروەها پێویستی بە هاریکاری هەرێمی پتەویش هەیە. تەکنۆلۆژیای هاوچەرخ و هۆشیاریی جەماوەریی سەبارەت بە پاراستن و باشتر بەڕێوەبردنی سەرچاوەکان لەوانەیە ببنە هۆی زاڵ بوون بەسەر بەربەستەکان لە ئاییندەدا.

بەغداد 11/ئازاری 2021 - لە ڕۆژی جیهانی  ژەمە خۆراكی قوتابخانەیی دا، بەرنامەی خۆراكی جیهانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان (WFP) ، پابەندبوونی خۆی نوێ دەكاتەوە، بۆ پاڵپشتیكردنی  پرۆسەی فێربوون و پێداویستییە خۆراكییەكانی منداڵان لە عێراق دا. لە ژێر ڕۆشنایی پرۆگرامی  خۆراكپێدانی قوتابخانەیی نیشتمانی دا ، WFP بە هاوبەشی لە گەڵ وەزارەتی پەروەردە وفێركردنی عێراقی، سیاسەتێكی نوێی  گشتگیری خۆراكپێدانی قوتابخانەیی گەشە پێدەدات بۆ پاڵپشتی كردنی مناڵانی  هەموو قوتابخانە سەرەتاییەكان لە ووڵات دا.

بەغدا،٨ی ئاداری ٢٠٢١ – خانەوادەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بەشداری کرد لە یادکردنەوەی ڕۆژی جیهانیی ژنان کە فەرمانگەی بەتواناکردنی ژنانی سەر بە ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ڕێکی خستبوو. ئەم یادکردنەوەیە ، کە بە شێوەی سەرهێڵ ئەنجامدرابوو و دروشمە نیشتمانیەکاشی "بەشداریکردنی ژنان وەکو زامنکردنێکی ئاشتی و سەقامگیری" بوو.

ئێمە ، هەموو ساڵێک کاتێک یادی ڕۆژی جیهانیی ژنان دەکەینەوە ، دەزانین ئاشتی و پێشووەچوونی کۆمەڵایەتی و بەکارهێنانی گشت و ماف و ئازادییە سەرەکییەکان تەنها بە بەشداریکردنی کارای ژنان و توانادارکردنیان و یەکسان بوون لەگەڵیان وەدیدەهێندرێت. سەرە بابەتی ئەم ساڵ "ژنان لە سەرکردایەتیدا: وەدیهێنانی ئایندەیەکی یەکسان لە جیهانی کۆڤید-١٩"تیشک دەخاتە سەر ئەو هەوڵ و کۆششە مەزنانەی ژنان و کچان لە سەرتاسەری جیهان کردوویانە لە پێناو ئایندەیەکی یەکسانیی زیاتر و چاکبوونەوە لە پەتاکە و هەروەها سەرنج ڕاکیشان بۆ ئەو کەلەبەرانەی تا ئێستا ماون.

ئەمڕۆ ئەنتۆنیۆ گوتێرسی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دامەزراندنی ئینگیبجۆرک سۆلروون گیسلادۆتیری وەک جێگری تازەی نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق بۆ کاروباری ڕامیاری و یارمەتیدانی هەڵبژاردنی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) راگەیاند.

چوار شەممە, 03 ئازار 2021 17:55

دەستپێکی نمایشی ' شکاندنی بێدەنگی '

بەغدا ٣ی ئازاری ٢٠٢١- دەستنیشانکردنی داکۆکی هاوبەشانە بۆ هاندانی هەوڵەکان بۆ بەتاوان هەژمارکردنی توندوتیژی خێزانی لە عیراق و دانانی سیستەمێکی هاوکاریی کارا بۆ قوربانیان و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانەی کە لەنێو ماڵەکاندا ئەنجام دەدرێن ئامانجی سەرەکیی دەستپێکی نمایشکردنی کورتەفیلمی " شکاندنی بێدەنگی" یە.

۲ مارس ۲۰۲۱: دوێنێ، ١ی ئادار، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق یاسای ڕزگاربووە ئافرەتە ئێزیدییەکانی پەسەند کرد. بڕگەی یاساکە ساتێکی مێژوویی نیشان دەکات لە هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی پاشماوەی تاوانەکانی داعش لە دژی ئێزیدییەکان و گروپە کەمینەکانی دی، هەروەها بەشێوەیەکی فەرمی کرداری جینۆساید لە دژیان دەناسێنێت و چوارچێوەیەک دەچەسپێنێت بۆ دابینکردنی پاڵپشتیی دارایی و شێوەکانی تری پالپشتی بۆ قەرەبووکردنەوەی ڕزگاربووەکان.

پەڕەى 10 لەکۆى 159 پەڕەدا
© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.