Super User

Super User

بەغدا، عێراق، 9ى نیسان 2021 – بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق پێشوازى لە کۆمەکێکى حکومەتى ژاپۆن کرد بە بڕى 8.2 ملیۆن دۆلارى ئەمریکى (883,636,344 یەنى ژاپۆنى) بۆ پشتیوانیکردنى ئاشتەوایى و یەکخستنەوەى کۆمەڵایەتى لە عێراقدا بەجەختخستنە سەر ئەو خانەوادانەى گومانى پەیوەندییان لێ دەکرێت لەگەڵ داعشدا لە پارێزگاى ئەنباڕ و نەینەوا و سەڵاحەدیندا، و هەروەها ئەو کەس و لایەنانەى کە زیانیان پێگەیشتووە بەهۆى توندوتیژى ڕەگەزییەوە و ئەو بارودۆخە ئابووریە سەختەى کە دووچارى بوینە بەهۆى کاریگەریە نەرێنیەکانى پەتاى ڤایرۆسى کۆرۆناوە.

بەغدا، ١٢ نیسانی ٢٠٢١:- نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەسخۆشی لە هاوکاریی یەکییەتی ئەوروپا بە بڕی ٥،٥١ ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ پڕۆژەیەک کە نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپەرشتی دەکات بۆ پەرەدان بە توانای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان. ئەو هاوکارییە هەروەها دەبێتە مایەی دامەزراندنی راوێژکارانی هەڵبژاردنی نەتەوە یەکگرتووەکانیش بەو پێیەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئێستا سەرقاڵی خۆ ئامادەکردنە بۆ هەڵبژاردنی نیشتمانیی ئەمساڵ.

بەغداد، عێراق - 12ی نیسان، 2021 – سندوقی ناوەند بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی فریاگوزاریی (سێرف) بڕی 1.6 ملیۆن دۆلار دەبەخشێتە سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان بۆ ماوەی دوو ساڵ بۆ خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی سێکسی و توندوتژیی جۆری کۆمەڵایەتی لە عێراق.

بەغدا، عێراق، 5ى نیسان 2021 – ئەمڕۆ بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ دامەزراوەی سویسرا بۆ ئاشتی واژۆكرد، لە پێناو فەراهەمكردنی ڕاهێنان لەسەر بنیاتنانی ئاشتی بۆ كارمەندانی بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و هاوبەشەكانی و لایەنە پەیوەندارەكان و كەسان لە كۆمەڵگاكاندا. ئەم یاداشتنامەیە چوارچێوەیەكی كاركردن بۆ ماوەی دوو ساڵ دیاری دەكات لە نێو بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان و ئەم دامەزراوەیە.

هەولێر ١ نيسان ٢٠٢١ - دەستپێشخەریی نادیە، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ، هەروەها ئاژانسی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمەریکی بەیەکەوە کار دەکەن بۆ فرەوانکردنی پاڵپشتییەکان بۆ ئێزیدییە ڕزگاربووەکانی جینۆساید. ئاژانسی پەرەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمەریکی و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ و دەستپێشخەریی نادیە هاوکاریی ئەو ئەندامانەی کۆمەڵگەکە دەکەن کە لە جینۆساید ڕزگاریان بووە تا دەستیان بە چارەسەری درێژخایەن بگات لەڕێی دروستکردنی خانووبەرەی نوێ لە شوێنێکی نزیک لە گوندی کۆچۆ، وێڕای چەند ڕێوشوێنێکی تر بۆ یارمەتیدانی بنەماڵەکان بۆ ئەوەی هەست بە سەلامەتی و گوێلێگیران و پاڵپشتی بکەن لە بووژانەوەیاندا.

مارس 2021، بەغداد: ڕێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی نەتەوە یەكگرتووەكان (FAO) و بەرنامەی خۆراكی جیهانی نەتەوە یەكگرتووەكان (WFP)، ئەمڕۆ لێتوێژینەوەیەكیان ڕاگەیاند “ لێتوێژینەوەی بەهای زنجیرەی خۆراكیی لە عێراق دا” دەربارەی : خورما،ترێ، تەماتە و گەنم.

١ نیسانی ٢٠٢١، بەغداد، عێراق – حکومەتی یابان دابینکردنی بڕی ٦٠٧،٥٠٠ دۆلاری ئەمریکی پەسەند دەکات بۆ پاڵپشتیکردنی بەردەواموونی خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی سێکسی و توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزیی کە سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان پێشکەشیان دەکات.

هادی نایف سادۆ لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا وازی لە قوتابخانە هێناوە لەبەر ئەوەی ناچار بووە بۆ پشتیوانی خیزانەکەی کار بکات. دوو ساڵ پاشتر، گروپی (داعش) گوندەکەیانی لە نزیك شەنگال داگیر کرد و ناچار بە هەڵهاتن بوون. ئێستا تەمەنی ٢٢ ساڵە و لە چادرێکی کامپی شێخان لە پارێزگای دهۆك دەژیت. لەماوەی ئەم مانگەدا، چەند راهێنانێکی وەرگرت کە لە کۆتاییدا وای لێ کرد داهاتوویەك بۆ خۆی وێنا بکات.

بەغدا ٣٠ مارس ۲۰۲۱ – کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت توانای گەورەیان هەیە بۆ بەشداریکردن لە ئابوری و کۆمەڵگەکاندا و لەتوانایاندا هەیە سووڕبوون و نوێگەری و وزەیەکی زۆر لەگەڵ خۆیاندا بێننە شوێنی کار و کۆمەڵگەکانیان. بەڵام لە عێراقدا کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەشێوەیەکی نالەبار کەوتوونەتە ژێر کاریگەرییەکانی ململانێی چەکداری و سەختیی ئابووری و بەردەوام دووچاری بەربەستی گەورە دەبنەوە بۆ لەخۆگرتنێکی تەواو و یەکسان لە کۆمەڵگەدا. وێڕای ئەمە، ئەگەرچی عێراق خاوەنی یەک لە گەورەترین کۆمەڵگەکانی کەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەتە لە جیهاندا، بەڵام حکوومەت و ڕێکخراوە مرۆییەکان و ڕێکخراوەکانی تایبەت بە پەرەپێدان ڕاوێژی کەمیان کردووە بە کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و ئەو ڕێکخراوانەی نوێنەرایەتییان دەکەن.

لە سەردانەکەی ئەم دواییەیدا بۆ پارێزگای دیالە، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بۆ کاروباری مرۆیی و نشینگە، خاتو ئیرینا ڤۆیاشکۆڤا سۆلۆرانۆ، چاوی بە ئاوارە گەڕاوەکانی گوندی هامبێس لە میقدادییە کەوت. لە ساڵی ٢٠١٥ ەوە نزیکەی ٢٥٠ خانەوادە بۆ ئەم گوندە گەڕاونەتنەوە کە هەندێکیان پێشتر لە چادرگەکانی ئەلوەند و قەرەتوو دەژیان پێش داخستنیان لە ساڵی ٢٠٢٠دا.

پەڕەى 8 لەکۆى 159 پەڕەدا
© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.