Super User

Super User

لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١دا، ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ لە عێراق و نووسینگەی مافی مرۆڤی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) سەکۆیکارێکی هاوبەشیان لەسەر رۆژنامەگەریی سەلامەت و ئێتیکی رۆژنامەگەری لە بەغدا ئەنجام دا.

ھەولێـــر ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١- لەڕێگەی ھاوکاری تەکنیکی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) و بە پاڵپشتی وەزارەتی کاروباری ناوخۆی حکومەتی ئوستڕاڵیا، حکومەتی عێراق پەرەی بە سیستەمێکی پشتگیریپێدان و ئاڕاستەکردن داوە کە لەلایەن وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانەوە (MoMD) کاريپێدەکرێت و ئەو سیستەمەش گەڕاوەکانی پارێزگای نەینەوا بە دابینکەرانی خزمەتگوزاری یەکخستنی خۆجێییەوە دەبەستێتەوە لەسەر بنەمای پێویستیان.

کەربەلا- ٢٥ ی حوزەیران: لە کۆنفراسێکدا کە لەلایەن ڕێکخراوی ( جسوور ) ی گەنجانەوە ڕێکخرابوو، نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان تیشکی خستەسەر ئەوەی کە چۆن ئافرەتان بەتواناوە لە سەرانسەری عیراقدا ئارەزوو دەکەن کە دواڕۆژی خۆیان دەستنیشان بکەن و کاریش بۆ وەدەستهێنانی هەموو مافەکانیان دەکەن.

بەغداد 28 حوزەیرانی 2021– وزارەتی پەروەردەی عێراق و بەرنامەی خۆراكی جیهانی WFP ڕازیبوون، بە فراوانكردنی چوارچێوەی بەردەستبوونی خۆراكپێدانی قوتابخانەیی بۆ 3.6 ملیۆن منداڵانی قوتابخانە لە سەرتاپای ووڵات دا. و لەم ساڵدا و تاوەكو ئێستا ، 264000 لە منداڵانی زۆر هەژار ژەمە خۆراكیان پێشكەش كراوە و پاڵپشتیی كراون لە 11 ناوچە و دەڤەردا. هاوبەشەكان پلانی فراوانكردنی بەرنامەكەیان هەیە بۆ چوار ساڵی داهاتوو، بە مەبەستی فەراهەمكردن و دابینكردنی هەلی باشتر بۆ هەموو منداڵانی هەژار، بە ئامانجی مانەوەیان لە قوتابخانە و پشتگیریی كردن لە فێركردن و لە داهاتوویان.

بەغداد 27 حوزەیرانی 2021 - بەرنامەی خۆراكی جیهانی (WFP) و وەزارەتی بازرگانی عێراقی، ئەپڵیكەیشنی تەموینی ( بەشە خۆراكەكەم) بۆ مۆبایلی زیرەكیان خستەگەڕ لە پارێزگای نەجەف دا، كە دەگاتە 1.6 ملیۆن كەس لە سەرانسەری پارێزگاكەدا.

بەغداد 22حوزەیران 2021 - بەرنامەی خۆراكی جیهانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان ئەمڕۆ پێشوازی كرد لە بەخشینێكی 1.1 ملیۆن دۆلاری لە لایەن حكومەتی سویسرییەوە كە یارمەتی WFP دەدات بۆ پێشكەشكردنی هاوكاریی خۆراكیی مانگانەیی بۆ سەدان هەزار ئاوارەی ناوخۆیی و پەنابەرانی سووری كە لە عێراق دا دەژین، سەرباری بەهێزكردنی توانای بەرگەگرتن و نەچەمانەوەی خەڵكیش.

22 ی حوزەیران 2021؛ بەغداد، عێراق - یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و جێگری بەڕێوەبەری گشتیی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان، ئیب پیتەرسن، بەڕێوبەری هەرێمیی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان بۆ وڵاتانی عەرەبیی، دکتۆر لوئەی شابانە و نوێنەری سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان لە عێراق، دکتۆر ریتا کۆڵۆمبیا لە ڕۆژی 12ی حوزەیران سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێز مەسروور بارزانی کرد و هەردوو بەڕێز دکتۆر دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانان و سەفین دزەیی، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەشدار بوون.

دوو شەممە, 21 حوزەیران 2021 15:59

عێراق | رۆژی جیهانیی یۆگا | ٢١ی حوزەیران

عێراق | رۆژی جیهانیی یۆگا | ٢١ی حوزەیران

بەغدا، 21ى حوزەیرانى 2021 – بنکەکانى پۆلیس لە عێراقدا زیاتر بەدەم هاوڵاتیانەوە دەچن و جەخت لەسەر خزمەتگوزارییەکان دەکەنەوە، ئەمەش لە سایەى ئەو دەستپێشخەرییەى نوێیەى کە لە نێوان بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق و وەزارەتى ناوخۆ کە ڕاگەینراوە، هەروەها ئەم دەستپێشخەریە نوێیە لەلایەن حکومەتەکانى کەنەدا و ئەڵمانیا و هۆڵەنداوە بەشێوەکى دەستکراوە کۆمەک دەکرێت.

21ی حوزەیران 2021؛ بەغداد، عێراق - یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و جێگری بەڕێوەبەری گشتیی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان، ئیب پیتەرسن، بەڕێوبەری هەرێمیی سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان بۆ وڵاتانی عەرەبیی، دکتۆر لوئەی شابانە و نوێنەری سندوقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان لە عێراق، دکتۆر ریتا کۆڵۆمبیا لە ڕۆژی 20ی حوزەیران سەردانی سەرۆکۆماری عێراق، بەرهەم سالح و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبووسی کرد.

پەڕەى 3 لەکۆى 159 پەڕەدا
© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.