لە رۆژى 26 ى تەمووز/ یۆلیۆ، لە بۆنەیەکدا، کە بەسەرپەرشتیی جێگری وەزیرى داد و بە پالپشتى نوسینگەى سەرۆک کۆمار و ئۆفیسى مافەکانى مرۆڤی نێردەى نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاریکاریی عێراق رێکخرابوو، عێراق بە شێوەیەکى ئاشکرا پلانی نوێی پێنجساڵەى کارى نیشتمانى مافەکانی مرۆڤی راگەیاند.

تێبینیەکانى دانییل بیل
نوێنەرى کۆمیسیۆنەرى باڵاى مافەکانى مرۆڤى نەتەوە یەکگرتوەکان
سەرۆکى ئۆفیسى مافەکانى مرۆڤ، لە نیَردەى نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاوکارى کردنى عیراق (یۆنامی)

شێخان،– ئیبراهیم عەبدولکەریم بەخێرهاتنی کڕیارەکانی دەکات لە دوکانی مۆبایلەکەیدا کە بە گووڕ و وزەی گەنجانەی خۆی کاری تێدا دەکات. ئەو بەم دواییانە خولیکی لەسەر چاککردنەوەی مۆبایل تەواو کردووە و بە جۆشە بۆ ئەوەی شارەزاییەکانی و کەلوپەلە نوێیەکانی لە کارەکەیدا بەکار بهێنێت. بەڵام لە پشت گڕوتینەیەوە، خەمێك هەیە.

بەغدا، ١١ی تەموزی ٢٠٢١:- دوێنێ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ڕاهێنانی چۆنیەتی دەنگدان و دەنگ هەژمارکردنی بەشێوەی نواندنی گریمانەیی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی داهاتوو لە عێراق ئەنجامدا.

هەولێر ٦ی تەموزی ٢٠٢١، ئەمڕۆ نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی یونامی و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی "پڕۆژەی هەموو ڕزگاربووان" لە رێگەی هێلی ئینتەرنێتەوە کۆتاییان بە سەکۆیکارێکی دوو ڕۆژەی وشیارکردنەوە هێنا کە تێیدا بنەما گرنگەکان و ڕەچاوکردنی دیکۆمێنتکردنی توندوتیژی سێکسیی کاتی شەڕ لە دژی پیاوان و کوڕان خرایە ڕوو.

لە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١دا، ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ لە عێراق و نووسینگەی مافی مرۆڤی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) سەکۆیکارێکی هاوبەشیان لەسەر رۆژنامەگەریی سەلامەت و ئێتیکی رۆژنامەگەری لە بەغدا ئەنجام دا.

کەربەلا- ٢٥ ی حوزەیران: لە کۆنفراسێکدا کە لەلایەن ڕێکخراوی ( جسوور ) ی گەنجانەوە ڕێکخرابوو، نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان تیشکی خستەسەر ئەوەی کە چۆن ئافرەتان بەتواناوە لە سەرانسەری عیراقدا ئارەزوو دەکەن کە دواڕۆژی خۆیان دەستنیشان بکەن و کاریش بۆ وەدەستهێنانی هەموو مافەکانیان دەکەن.

بەڕێزان ، وەزیر و بەرپرسە باڵاکان و خانمان و ئامادەبووان

خۆشحالـم بە ئامادبوون لێرە لە بری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی لە عێراق بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە ژیانی ڕۆژانەی عێراق . من وەک هەماهەنگیکاری مرۆیی شەرەفمەندم بەوەی لەگەڵ چەندین ڕێکخراوی ناحکومی لە عێراق کارم کردووە و دەشزانم ئەوان چ خزمەتێکی بەهادار پێشکەش دەکان.

بەغدا، ٢٩ی ئایاری ٢٠٢١:- ئەمرۆ لە بەغدا جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەماهەنگسازی مرۆیی و نشینگە، خاتو ئیرینا ڤۆیاشکۆڤا سۆلۆرانۆ، بەشداری لە چوارەمین کۆنگرەی ساڵانەی رێکخراوە ناحکومییەکان کرد.

ئەلقۆش و بازانی، نەینەوا، ٢٦ ی ئایاری ٢٠٢١
لەڕێگەی پڕۆژەیەکەوە لەلایەن نوسینگەی مافەکانی مرۆڤ لە نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ هاریکاریی عیراق/ یونامی کە لە کانونی یەکەمی ٢٠٢٠ ەوە دەستی پێکردووە، قوتابییە کچ و کوڕەکانی خوێندنگاکانی دواناوەندی لە ئەلقۆش و بازانی، بەتایبەتیش لەنێو پێکهاتەکانی کریستیان و ئێزیدیدا فێری بنەماکانی مافەکانی مرۆڤ دەبن.

پەڕەى 1 لەکۆى 17 پەڕەدا
© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.