پێنج شەممە, 03 حوزەیران 2021 11:56

بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق کۆنفرانسێکى ئاینى لە هەولێر سازکرد بۆ هاندانى پێکەوەژیان و گەڕانەوەى ئاوارەکان گرنگ

هەولێر، هەرێمى کوردستانى عێراق، 2 ى حوزەیرانى 2021- ئیمرۆ کۆنفرانسێکى ئاینى لە شارى هەولێر کۆتایی پێهات، کە ڕێکخرابوو لەلایەن بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، بە هاوبەشى لەگەڵ وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى حکومەتى عێراق و پارێزگاى نەینەوا، و بە پشتیوانى حکومەتى دانیمارک.

ئەم کۆنفڕانسە کە بۆ ماوەى دوورۆژ سازکرابوو 100 ڕابەرى ئاینى کۆکردبووەوە، بۆ گفتوگۆکردن دەربارەى دۆزینەوەى باشترین ڕێگاچارە بۆ بەرەوپێشبردنى ئاشتەوایى و پێکەوەژیان و بەرەنگاربوونەوەى بیرى توندڕەوى و هاندانى گەڕانەوە و یەکخستنەوەى خانەوادە ئاوارەکان لە پارێزگاى نەینەوادا. هەروەها ئەم کۆنفڕانسەکە دەرفەتێک بووە بۆ بەشداربووان، بۆ ئەوەى گفتوگۆ بکەن دەربارەى چۆنیەتى گەڕانەوەى ئاوارە نێوخۆییەکان، و كاركردن بۆ نەهێشتنى توندوتیژى نێو کۆمەڵگەکان لە پارێزگاى نەینەوادا، لەگەڵ ئەمەشدا دەرفەتێک بووە بۆ ئەوەى بابەتى سەرەکى و گرنگ بخرێتە بەرباس لەگەڵ وەزیرى کۆچ و کۆچبەران بەرێز ئیڤان فایەق جەبرو، و پارێزگاى نەینەوا بەرێز نەجم ئەلجبورى.

لەگەڵ ئەمشدا، چەندین ڕاسپاردە خرایەڕوو دەربارى کارای پێکەوەیی لەگەڵ وەزارەتى کۆچ و کۆچبەران و بنیاتنانى متمانە لەنێوان گرووپ و ئایینە جۆراوجۆرەکان، کە دەبێتە هاندەر بۆ ئەوەى قەیرانەکان نەبنە هۆکارێک بۆ ئەوەى کاریگەى نەرێنیان هەبێت لەسەر ئاشتەوایی کۆمەڵایەتى، و هەروەها کار بکرێت بۆ هاندانى سەرکردەکان بۆ پشتیوانیکردن لە وتارە ئاینیانەى کە دەبنە مایەى میانڕوەیی و نێوەندگیرى، و بەرەنگابوونەوەى بیرى توندڕوەیی، و رێزگرتن لە ئایینەکان و بیروباوەڕەکانى تر.

کۆنفرانسەکە دوابەدواى ڕاهێنانێکى چڕهات کە لە لایەن بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراقەوە بۆ 87 ڕابەرى ئاینى، کە پاشخانى جیاوازیان هەبوو، بەمەبەستى باشترکردنى ڕۆڵیان لە پێکەوەژیانى کۆمەڵگاکان و پێکەوەهەڵکردنى کۆمەڵایەتیدا، ڕێکخرا. تۆڕێکى پێکەوەژیان بەمەبەستى برەودان بە دیالۆگ لەگەل تۆڕە بچووکەکانی تردا بۆ ڕابەرانى ئاینى لە پارێزگاى ئەنباڕ وبەغدا و هەولێر و نەینەوادا دامەزرا. ڕابەرە ڕاهێنراوەکان زیاتر لە 150 ئەندامى کۆمەڵگایان بەشداریپێکرد لە ڕاهێنانەکەدا کە خاوەن بیروڕاو پاشخانى جیاوازى ئاینى بوون بەمەبەستى بەرەوپێشبردنى بەهرە و زانیارییان لەبارەى پێکەوەهەڵکردنى کۆمەڵایەتى و لێبوردەیى و توندوتیژى خێزانى و ئەو ڕێنماییە گشتییانەى پەیوەندیدارن بە ڤایرۆسى کۆرۆناوە. ئەو کارانەى لەلایەن ڕابەرە ئاینییەکانەوە ئەنجام دەدرێن ڕێگاخۆشکەر دەبن بۆ بەدیهاتنى ئامانجى ئاشتى و دادپەروەرى و دامەزراوەى بەهێزى سەر بە ئامانجەکانى پەرەپێدانى بەردەوام (ئامانجى ژمارە 16).

نوێنەرى نیشتەجێى بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، خاتو زێنە عەلى ئەحمەد، گوتى: “زۆر دڵخۆشین بە واژۆکردنى یاداشتنامەیەکى لێکتێگەیشتن لەگەڵ وەزارەتى کۆچى عێراقى، ئەم هاوبەشییەش هانى گەڕانەوە و گێڕانەوەى ژمارەیەکى زۆر لە عێراقییە ئاوارە هەژارەکان بۆ نێو کۆمەڵگاکانیان دەدات. لەڕێگەى هەوڵەکانمانەوە بۆ نزیککردنەوەى کۆمەڵێک ڕابەرى ئاینە جیاجیاکان، دەمانەوێت هانى هاوسۆزى بدەین لە بڵاوکردنەوەى یاداشتە ئاشتیخوازەکان و هاریکاریکردنى گەڕانەوەى ئاوارەکان بۆ زێدى خۆیان. هەروەها سوپاسى حکومەتى دانیمارک دەکەین کە بەردەوام پشتیوانى ئەم ئەجێندا گرینگەى پێکەوەهەڵکردنى کۆمەڵایەتییە دەدات لە عێراقدا.”

بەڕێز ئیڤان فایەق جەبرو، وەزیرى کۆچ و کۆچبەران، گوتى: “ پێویستە پشتیوانى لە ئاشتى نێو کۆمەڵگا و گەڕانەوەى ئاوارەکان بۆ زێدى خۆیان بکەین و ئەرکى ئێمەیە، وەک عێراقی، کە پشتیوانى لە پێکەوەژیانێکى ئاشتیانە بکەین لە ڕێگەى ئامادەکردنەوەى ئەو خانەوادانەى ئاوارەى نێوخۆیین و لەگەڵیدا هەستین بە بڵاوکردنەوەى هزرى ئاشتیخوازى لە کۆمەڵگادا لەنێو گشت پێکهاتەکانیدا.”

لە ساڵى 2020 دا، بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق هەستا بە خستنەگەڕى بەرنامەیەکى پێنج ساڵى پێکەوەهەڵکردنى کۆمەڵایەتى بۆ برەودان بە کۆمەڵگایەکى بەهێزتر و ئاشتیخواز و یەکگرتووتر لە گشت ناوچەکانى عێراقدا.

بۆ پەیوەندیکردن:
میریام پینیا، پسپۆڕى میدیا و ڕاوێژکارى پڕۆژە | ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. | +964 790 110 1982

© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.