یەک شەممە, 25 نیسان 2021 11:04

ئاگری نەخۆشخانەکەی بەغدا: نەتەوە یەکگرتووەکان سەرسوڕمانی خۆی دەردەبڕێت و داوای گرتنەبەری رێوشوێنی خۆپارێزیی تۆکمەتریش دەکات بۆ پێشگرتن بە کارەسات

بەغدا، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢١:-.نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، خاتو جینین هێنیس پلاسخارت، سەرسوڕمان و نیگەرانی زۆری خۆی دەربڕی بە رووداوە کارەساتبارەکەی شەوی شەممەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب لە بەغدا کە شوێنی چارەسەری نەخۆشی کۆڤید-١٩ بوو.

ئەو هەروەها سەرەخۆشی گەرمی خۆشی ئاراستەی خانەوادەی ئەو قوربانیانە دەکات کە لەو رووداوە دڵتەزێنە گیانیان لەدەستدا لەگەڵ هیوای هەرچی زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان. ئەو داوای گرتنەبەری رێوشوێنی خۆپارێزیی تۆکمەتریش دەکات بۆ پێشگرتن بەم جۆرە کارەساتانە لە داهاتوودا.

نەتەوە یەکگرتووەکان درێژە بە هاوکارییەکانی دەدات بۆ کەرتی تەندروستی عێراق بەتایبەتی لەکاتی پەتای کۆڤید-١٩ و هەڵکشانی تووشبوونەکاندا و هەر بە ئامادەش دەمێنێتەوە بۆ هاریکاریی زیاتر بۆ کەرتی تەندروستی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم پەتایەدا.

***********************

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غه‌تاس ‌ ‌ به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١

© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.