Super User

Super User

هەڵەبجە، عێراق،‌٢٤ی نیسانی ٢٠١٩ – قوتابیانی کۆلێژی تەکنیکی هەڵەبجە، به‌شدارییان له‌ فیستیڤاڵی فیلمی ٣ *٣ كرد كه‌ له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی یونامییه‌وه‌ رێكخرابوو. ئه‌م فیستیڤاڵه،‌ دوای ئه‌نجامدانی له‌ به‌غدا، به‌ نمایشكردنی ١٢ كورته‌ فیلم له‌ سه‌رتاسه‌ری عیراق درێژه‌ی ده‌بێت كه‌ باس له‌و ته‌حه‌ددیانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ روبه‌رووی كه‌مینه‌ نه‌ته‌وه‌كان ده‌بنه‌وه‌ له‌ عیراق له‌گه‌ڵ باسكردنی پرسه‌كانی مافی مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان. هه‌موو فیلمه‌كان له‌لایه‌ن عیراقییه‌كان خۆیانه‌وه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه‌ به‌رهه‌م هێنرابوون و هه‌ر یه‌كێكیشیان نوسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر و كاراكته‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كی مێیینه‌ی هه‌بوو.

له‌ ٢٣ی نیسانی ٢٠١٩دا، نزیكه‌ی ١٠٠ قوتابیی، لە پەیمانگەی پۆلیتەکنیکی کەلار، به‌شدارییان له‌ فیستیڤاڵی فیلمی ٣ *٣ كرد كه‌ له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی یونامییه‌وه‌ رێكخرابوو. ئه‌م فیستیڤاڵه،‌ دوای ئه‌نجامدانی له‌ به‌غدا، به‌ نمایشكردنی ١٢ كورته‌ فیلم له‌ سه‌رتاسه‌ری عیراق درێژه‌ی ده‌بێت كه‌ باس له‌و ته‌حه‌ددیانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ روبه‌رووی كه‌مینه‌ نه‌ته‌وه‌كان ده‌بنه‌وه‌ له‌ عیراق له‌گه‌ڵ باسكردنی پرسه‌كانی مافی مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان. هه‌موو فیلمه‌كان له‌لایه‌ن عیراقییه‌كان خۆیانه‌وه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه‌ به‌رهه‌م هێنرابوون و هه‌ر یه‌كێكیشیان نوسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر و كاراكته‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كی مێیینه‌ی هه‌بوو.

نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی یونامی فیستیڤاڵی فیلمی ٣بە٣ لە پارێزگای هەڵەبجە سازدەدات

نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی یونامی فیستیڤاڵی فیلمی ٣بە٣ لە قەزای کەلار سازدەدات

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق چەند سەنتەرێکی گەڕۆک بۆ تۆمارکردنی دەنگدەران لە کەمپەکانی ئاوارە ناوەخۆییەکان دادەنێت بۆ ئەوەی ئاوارەکان خۆیان تۆماربکەن بۆ دەنگدان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان

کەمپی ئێسیان، دهۆک، عیراق، ٢٤ی نیسانی ٢٠١٩- ئەگەرچی هەرێمی کوردستان لە هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق بەشداری ناکات، بەڵام ئەو هاوڵاتییانەی کە بەهۆی تیرۆر و شەڕەوە لە ناوچەکانی تری عیراقەوە ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون هەلێکیان دەبێت بۆ دەنگدان هەروەکو چۆن لە ناوچەکانی خۆیان بن، بەڵام ئەو هەلە تەنها بە ڕێگەیەک بەدەست دێت ئەگەر ئێستا ناوی خۆیان تۆماربکەن کە هێشتا کاتیان لەبەردەست ماوە.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ناوەندی گەڕۆکی بۆ تۆماری دەنگدەران لە کەمپەکانی ئاوارە ناوەخۆییەکاندا داناوە.

له 25 ی نیسانی 2019 ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆنیشتەجێ مرۆييەكان UN-Habitat و بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان UNDP 502 خانووی نیشتەجێبوون و بڕوانامەی نیشتەجێبوونی پێشکەشی خەڵکانی گەڕاوەی ناحیەی شەنگال سەر بە پارێزگای نەینەواى كرد. ئەم خانوانە کە کاولکاریی سەختی داگیرکاریی داعشی بەرکەوتبوو، شیاندنەوەیان بۆ کرا وەکو بەشێك لە پڕۆژەیەکی گەورەتر بە کۆمەکیی حکومەتی ئەڵمانیا لەڕێی بەرنامەی وەڵامدانەوەی قەیرانی عێراق و هەستانەوە (ICRRP)ەوە. کۆی 1064 خانوو کاری شیاندنەوەیان بۆ کراوە لە شەنگالدا لەماوەی دوو ساڵدا و 1501 بڕوانامەی نیشتەجێبوونیش دراوە بە یەزیدیە گەڕاوەكان

كه‌ركوك، ٢٣ی نیسانی ٢٠١٩:- نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی یونامی و سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كه‌ركوك له‌ ٢٢ی نیسان له‌ كاژێر ١٠ تا ١ی دوای نێوه‌ڕۆ هاوبه‌شانه‌ خولێكی راهێنانیان سه‌باره‌ت به "تێگه‌یشتن له‌ مافی ده‌سته‌به‌ریی دادگاییكردنی ره‌وا" ئه‌نجامدا. له‌ خوله‌كه‌دا، ١٠ پارێزه‌ری تازه،‌ به‌ گرتنه‌خۆی ٥ ژنیشه‌وه‌، به‌شدار بوون كه‌ دواتر به‌ ئاماده‌بوونی هه‌موو به‌شداربووانیش تاوتوێیه‌كی گه‌رموگوڕ دروست بوو. راهێنانه‌كه‌ یه‌كه‌م بوو له‌و زنجیره‌ خولانه‌‌ كه‌ ئه‌مساڵ بۆ ئه‌ندامانی رێكخراوی پارێزه‌رانی كه‌ركوك دیاری كرابوو.

نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی یونامی راهێنانێك سه‌باره‌ت به‌ مافیی نیشتمانی و جیهانیی دادگاییكردنی ره‌وا ئه‌نجام ده‌دات

پەڕەى 8 لەکۆى 115 پەڕەدا
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.