Super User

Super User

سلێمانی، ٢٥ی ئابی ٢٠١٩:- دواهه‌مین سه‌كۆیكار له‌و زنجیره‌یه‌ی كه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رێكی ده‌خات بۆ به‌یه‌كه‌وه‌ كۆكردنه‌وه‌ی گه‌نجانی عیراق ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ سلێمانی له‌ كوردستانی عیراق ئه‌نجامدرا كه‌ بووه‌ مایه‌ی ره‌خساندنی سه‌كۆیه‌ك بۆ گه‌نجان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن خۆزگه‌كانیان بۆ ئاینده‌ ده‌ربڕن له‌گه‌ڵ تاوتوێكردنی ئه‌وه‌ش كه‌ چۆن بتوانن له‌ روبه‌روبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا به‌شداربن.

خاتوو رۆیداسی جێگری نوێنەری تایبەتى سكرتێرى گشتى/ هەماهەنگکاری مرۆیی/ هەماهەنگکاری نیشتەجێ سه‌ردانى پارێزگاى نه‌ينه‌وا ده‌كات

یەکەمین بەرنامەی کارئاشنایی له‌ نووسینگەی هەرێمیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر

نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بەشداری دەکات لە ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی گەنجان، لەم ڤیدیۆیەدا، جێگرانی نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق خاتوو ئالیس وۆڵپۆڵ و خاتوو مارتا رویداس دەربارەی نەتەوە یەکگرتووەکان و گەنجانی عێراق دەدوێن.

بە دانانی تاجە گوڵینەو دەقیقەیەک وەستان بە خامۆشی کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق یادی ئەوهاوکارانەیان دەکەنەوە کە بەر تەقینەوەکەی هوتێل کەنال لە ساڵی ٢٠٠٣ کەوتن

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی شەنگال دەکات و ستایشی ئازایی ئێزیدییەکان دەکات

ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی یونامی هەڵسا بە ئەنجامدانی کۆمەڵێک ووتووێژ لەگەل گروپی کەمینەکان لە هەولێر و دهۆک

سه‌كۆیكاری "گه‌نجانی عێراق: پێشه‌نگانی گفتوگۆ و ئارامی" له‌ واسیت بەڕێوەچوو

به‌غداد، ١٩ی ئابی ٢٠١٩

به‌ڕێزان، خوشه‌ویستان،

١٦ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی له‌به‌غدا هه‌ژاند و بووه‌ هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ٢٢ له‌هاوه‌ڵانمان و برینداربوونی زیاتر له‌١٥٠ كارمه‌ند و تیایدا سێرجی دی ملیۆ، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌وكاته‌ی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش گیانی لەدەستدا.

بەغدا، ١٩ی ئابی ٢٠١٩: ئەمڕۆ، لە دەیەمین ساڵیادی ڕۆژی جیهانی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان بەشداریکردنی نزیکەی چارەگە ملیۆنێك لە کارمەندانی کۆمەکی لە ڕەگەزی مێ بەرز دەنرخێنێت لە دابین کردنی هاوکاری مرۆیی بۆ ئەو کەسانەی کە پێویستیان بە هاوکاریە. ئەم ساڵ، نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوکاران #هەڵمەتی جیهانی بۆ هاوکارانی مرۆیی لە ڕێزی ئافرەتان ڕادەگەێنێت بۆ سوپاسکردنێکی تایبەت بۆ ئافرەتان کە کاردەکەن بۆ ڕزگارکردنی ژیانی خەڵكی و هەڵگرتنی ئازار لەسەریان.

پەڕەى 7 لەکۆى 123 پەڕەدا
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.