Super User

Super User

پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان بەشدار بوون لە گفتوگۆیەکدا

٢٣ ی ئەیلول، هەولێر، هەریەك لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان و نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان بەشدار بوون لە گفتوگۆیەکدا بە بەشداری ١٧ کەس لە ئەندامانی پەرلەمان لە هەریەک لە لێژنەکانی یاسایی و فەرهەنگی و لێژنەی مافی مرۆڤ و ڕاوێژکار و لێکۆڵەرانی پەرلەمان لەسەر دەستەکانی تایبەت بە ڕێکەوتننامەکانی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان و پڕۆسە تایبەتەکان، لەنێوێشیاندا پێداچوونەوەی خولی گشگیر.

نوسینگەی مافەکانی مرۆڤ هەڵسا بە ئەنجامدانی وێرکشۆپێک بۆ گەنجان و ئەندامانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی

٢٤ ی ئەیلول، سەنتەری ڕاهێنان / یونامی - هەرێمی کوردستانی عیراق / هەولێر. نوسینگەی مافەکانی مرۆڤ هەڵسا بە ئەنجامدانی وێرکشۆپێک بۆ ١٩ کەس لە گەنجان و ئەندامانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەسەر چۆنیەتی بەشداریکردنی کۆمەڵگەی مەدەنی لە دەستەکانی تایبەت بە ڕێکەوتنەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان و پڕۆسە تایبەتەکان، لەنێویشیدا پێداچوونەوەی خۆلی گشگیر.

بەغدا، ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٩ :- جێگری نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئالیس وۆلپۆل، بە یاوەری گەورە راوێژکاری هەڵبژاردنی یونامی لە ٢٥ی ئەیلوولدا سەردانی بەشیر حەدداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیان کرد بۆ تاوتوێکردنی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاکان.

یەکێتی ئەوروپا پاڵپشتی بوژاندەوەی بژێویی کشتوکاڵی دەکات لە باکوری عێراق

لە بەرواری ١٩ی ئەیلولی ٢٠١٩دا، خاتو جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەردانی مزگەوتی ئەلنوری لە موسڵ کرد کە داعش پیش شکستە سەربازییەکەی لە موسڵ هەڵسا بە تەقاندنەوەی باڵەخانەی مزگەوتەکە و منارە لارە بەناوبانگەکەی.

سەکۆیکاری "گەنجانی عێراق : پێشەنگ لە دایەلۆگ و ئارامی" لە دیاله‌

باقوبه‌، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩:- بۆ زانینی دید و پرسی گه‌نجان و لە ژێر سەرباسی " گەنجانی عێراق: پێشەنگ لە دیالۆگ و ئارامی" دا، یونامی، بە هەماهەنگیی لەگەڵ لێژنەی پێکەوەژیان و ئاشتیی کۆمەڵایەتیی نووسینگەی سەرۆک وەزیران، و رێکخراوی ئەمەلی عێراقی، یانزه‌هه‌مین سەکۆیکاری لە رۆژانی ٢٠-٢٢ی ئەم مانگە لە پارێزگای دیاله‌ ئەنجام دا.

سەکۆی کاری "گەنجانی عێراق : پێشەنگ لە دایەلۆگ و ئارامی" لە هەولێر

پەڕەى 4 لەکۆى 123 پەڕەدا
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.