هه‌ولێر، ١٣ی حوزه‌یرانی ٢٠١٤:- ئه‌مڕۆ تیمێكی شاره‌زایانی گشتیی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی سه‌ردانی چادرگه‌ی ئاواره‌ی ناوخۆییه‌كانیان له باكوری شاری هه‌ولێر كرد. چادرگه‌كه نزیكه‌ی ٢٠٠ تا ٣٠٠ هه‌زار كه‌سی له‌خۆگرتووه كه زۆربه‌یان لێقه‌وماوانی ته‌له‌عفه‌رن و ئێستا به شێوه‌یكی كاتی له‌م شوێنه دانراون بۆ ئه‌وه‌ی بۆ باشوری عیراق بگوێزرێنه‌وه.
به‌غداد، ٢٠ی ئابی ٢٠١٤:- وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی زۆری خۆی سه‌باره‌ت به توندوتیژییه‌كانی ئه‌مدواییه دژی ئه‌ندامانی سوننه له پارێزگای به‌سڕه‌دا، ئه‌مڕۆ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ وتی " له‌راستیدا من به‌تایبه‌تی كاره‌كانی رفاندن و كوشتنه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی چه‌ندان ناوچه‌ی جیاوازی پارێزگای به‌سڕه رایانچڵهكاندم".
به‌غداد، ٢٣ی ئابی ٢٠١٤:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ زۆر نیگه‌رانه سه‌باره‌ت به‌و راپۆرتانه‌ی باس له بارودۆخی نامرۆیی دانیشتوانی شارۆچكه‌ی ئامرلیی باكوری عیراق ده‌كه‌ن كه ماوه‌ی دوو مانگه به‌هۆی ئابڵۆقه‌ی چه‌كدارانی داعش (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام) ه‌وه به‌ده‌ست بێئاوی و بێ خوراكییهوه ده‌ناڵێنن.
نه‌جه‌ف / ٢٤ی ته‌موزی ٢٠١٤: ئهسسهلاموعهلهیكوم ره‌مه‌زانتان پیرۆز
به‌ڕاستی شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه بۆ من كه ئه‌مڕۆ بۆ یه‌كه‌مجار توانیم چاوم به سه‌ماحه‌تی ئایه‌توڵڵا سیستانی بكه‌وێت كه پێاوێكی ژێر و لێبورده‌یه وێڕای بوونیشی وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی سروش و رۆڵ بۆ دواكه‌وتووانی له عیراق و شوێنی تر.
هه‌ولێر / ٢٤ی ته‌موز ٢٠١٤: من خۆم به به‌ختیار ده‌زانم كه پیرۆزبایی له حكومه‌تی هه‌رێم و خه‌ڵكی كوردستانی عیراق بكه‌م بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و هه‌ڵبژاردنی گشتی له مانگی نیسانی رابردوودا له‌گه‌ڵ پیرۆزباییشم به بۆنه‌ی سوێندخواردنی كابینه‌ی تازه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له مانگی رابردودا. هه‌روه‌ها پیرۆزبایی گه‌رمی خۆشم به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی د. فوئاد مه‌عسوم وه‌ك سه‌رۆك كۆماری عیراق پێشكه‌ش ده‌كه‌م كه به‌هیوام له سایه‌ی ئه‌ودا عیراق بتوانێت پێشكه‌وتنی گه‌وره له‌رووی ئاشتی و سه‌قامگیریی و خۆشگوزه‌ران و پێكهوهههڵكردنهوه به‌خۆیه‌وه ببینێت.
له‌و كۆنفرانسه‌ی كه له به‌غداد به‌سترا له ٩ی كانونی یه‌كه‌م، گه‌نجانی عیراق حكومه‌تی عیراقیان راسپارد بۆ؟
نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی یونامی و رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان (یۆ ئین دی پی ) سهكۆیكارێكی ٣ رۆژه‌یان ئه‌نجامدا وه‌ك خۆئامادهكردنێك بۆ پێداچونه‌وه‌ی ده‌وریی گشتیی داهاتوو ( ی‌و پی ئاڕ) له ٢٠١٤دا.