Super User

Super User

به‌غدا، ١٤ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٤:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ ده‌ستخۆشی له‌ رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد ده‌كات سه‌باره‌ت به‌ بودجه‌ كه‌ دوێنی له‌ نێوان حكومه‌تی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌نجامدرا. 

 (هەولێر، ٤ی نۆڤێمبەر ٢٠١٤): نەتەوە یەکگرتووەکان بانگەشە دەکات بۆ ١٧٣.١ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی بۆ دەستنیشانکردنی پێویستیە بەپەلەکانی ١.٢٦ ملیۆن خەڵك لەسەرتاسەری عێراق کە پێویستیان بە هاوکاری هەیە بۆ وەرزی زستان. 

به‌غدا،١ی تشرینی دووه‌م ٢٠١٤- به‌ پێی ئه‌و ئاماره‌ی ئه‌مڕۆ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریكردنی عیراق(یونامی) بڵاوی كردۆته‌وه‌،  له‌ ده‌ره‌نجامی ئه‌و كرده‌وه‌ توندوتیژیی و تیرۆرستیانه‌ی له‌ مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردوودا دا روویانداوه‌، به‌لایه‌نی كه‌م ١٢٧٣كه‌س كوژران و ٢٠١٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.  

عیراق پێشتر له‌ ته‌واوی ناوچه‌كه‌دا به‌ یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ هه‌ژمار ده‌كرا كه‌ باشترین په‌روه‌رده‌ی تێدا هه‌بووبێت. ئه‌نجامی چاكسازیی په‌روه‌رده‌یی له‌ نێوان ساڵه‌كانی حه‌فتاكان و هه‌شتا‌كاندا له‌ رێژه‌ی به‌رزی په‌روه‌رده‌ی هه‌رزه‌كاراندا به‌جوانی ده‌رده‌كه‌وێت. به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئاینده‌ی زیاتر له‌ ٩٥٠ هه‌زار منداڵ و هه‌رزه‌ی عیراقی له‌ مه‌ترسی بێبه‌شبووندان له‌ مافی سه‌ره‌تایی خوێندنیان. ساڵی خوێندن له‌ باشترین به‌شی ساڵدا په‌كی كه‌وتووه‌ به‌هۆی شه‌ڕی ئێستای نێوان كۆمه‌ڵه‌ تیرۆریسته‌كان و هێزه‌كانی ئاسایشی عیراقیه‌وه‌ كه‌ له‌ كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٣ه‌وه‌ له‌ پارێزگای ئه‌نبار ده‌ستی پێكردبوو كه‌ بووه‌ مایه‌ی ده‌ربه‌ده‌ركردنی به‌لێشاوی خه‌ڵك.

بەغدا، ٢٣ ئۆکتۆبەری  ٢٠١٤: نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ٢،٢ ملیار دۆلاری ئەمەریکی کردووە بۆ پڕکردنەوەی پێویستیەکانی پاراستن و مرۆیی بۆ ٥،٢ ملیۆن خەڵك لە ناوچەکانی زیان بەرکەوتووی ململانێکان لە عێراق.

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.