Super User

Super User

به‌غداد، ١١ی ئابی ٢٠١٤:-  ئه‌مڕۆ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكۆلای ملادینۆڤ ده‌ستخۆشی له‌ بڕیاری سه‌رۆك كۆماری عیراق ، د. فوئاد مه‌عسوم، كرد به‌ ده‌ستنیشانكردنی گه‌وره‌ترین قه‌واره‌ په‌رله‌مانی ، د. حه‌یده‌ر عه‌ببادی ، وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستنیشانكراو كه‌ ئێستا ئه‌ركی پێكهێنانی حكومه‌تی پێسپێردراوه‌. 

به‌ڕێز هوشیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ 

به‌ڕێز وه‌زیری زانست و تكنۆلۆژی ، عه‌بدولكه‌ریم یاسین سامه‌ڕایی 

به‌ڕێز وه‌زیری ده‌وڵه‌ت بۆ كاروباری په‌رله‌مان سه‌فادین ئه‌لسافی 

به‌ڕێزن ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران 

به‌ڕێزان پارێزگارانی بابل و سه‌لاحه‌دین و دیوانییه‌ 

به‌ڕێزان نوێنه‌رانی نوسینگه‌كانی دیپلۆماسی له‌ به‌غدا 

میوانه‌ به‌ڕێزه‌كان 

هاوڕێیان و براده‌رن  

گه‌نجانی عیراق وه‌كو هاوتاكانیان له‌ ناوچه‌كه‌دا‌ روبه‌روی چه‌ندان ته‌حه‌ددی ده‌بنه‌وه‌ كه‌ پێویستی به‌ چه‌ند شاره‌زایی جۆراوجۆر هه‌یه‌ بۆ هێنانه‌ده‌ری وه‌ڵات به‌ره‌وه‌ كه‌ناری ئاشتی و سه‌قامگیری. گه‌نجان پێشبینی بینینی ده‌وری كاریگه‌ر ده‌كه‌ن له‌ وڵات و كۆمه‌ڵگاكانیاندا كه‌چی هیچ هه‌لێكیان بۆ نه‌ره‌خساوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن توانا شاراوه‌كانیان و زانیاری و هه‌ڵوێست و تواناكانیان ده‌رخه‌ن به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ له‌ بیروبۆچوون و شیكاره‌كانیان سه‌باره‌ت به‌ چه‌ندان پرس متمانه‌یان به‌خۆ هه‌بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌له‌ بڕه‌خسێت ئه‌وه‌ بێگومان گه‌نجان ئاره‌زومه‌ندانه‌ ده‌توانن  په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی تر دروست بكه‌ن  بۆ مسۆگه‌ر كردنی گه‌شه‌كردنێكی باش و درێژخایه‌ن بۆ خۆیان و هاوه‌ڵه‌كانیان و كۆمه‌ڵگاكانیشیان. 

به‌غداد، ٢٢ی ته‌موزی ٢٠١٤:- دوێنێ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكۆلای ملادینۆڤ نامه‌یه‌كی بۆ سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی نارد كه‌ تێیدا به‌خێرهاتنه‌وه‌ی به‌ڕێزیانی كردبوو بۆ عیراق  و چاكبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ و ته‌واویشی بۆ خواستبوو. 

به‌غداد، ٢٦ی ته‌موزی ٢٠١٤:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی به‌ڕێز فوئاد مه‌عسومی سه‌رۆك كۆماری تازه‌هه‌ڵبژێردراوی عیراق و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و خه‌ڵكی عیراق ده‌كات. 

نوسینی : یاسه‌مین خالید / یونیدۆ 

پێش زانینی ‌ "به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی وه‌به‌رهێنانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازی(یونیدۆ)" له‌ عیراق، ئه‌نوه‌ر حوسێن كه‌ گه‌نجێكی عیراقی و كاركه‌رێكی زۆر باشه‌، كارێكی بچوكی هه‌بوو به‌ڵام هه‌لی كاری كه‌م بوو. به‌ڵام ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ كار و ژیانی ئه‌نوه‌ری گۆڕی.   

له‌مانگی ئایاری ٢٠١٢، نوسینگه‌ی یونیسكۆی عیراق پرۆژه‌ی "به‌گژاچوونه‌وه‌ی بێكاریی گه‌نجانی له‌رێگه‌ی په‌روه‌رده‌ و خوێندن"ه‌وه‌ له‌ هه‌ولێر راگه‌یاند كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی یابانه‌وه‌ داراییه‌كه‌ی دابینكراوه‌ و له‌ هه‌رێمی كوردستانیش و به‌هاوكاریی هاوتاكان له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا و، به‌تایبه‌تیش وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌زمونی جێبه‌جێكراوه‌.

سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان زۆر به‌ توندی ئه‌و چه‌وساندنه‌وه‌ داڕێژراوه‌ شه‌رمه‌زار ده‌كات كه‌ له‌لایه‌ن داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام ) وگرووپه‌ چه‌كداره‌ وابه‌سته‌كانیه‌وه‌ ‌ دژی كه‌مینه‌كانی عیراق پیاده‌ ده‌كرێت. جه‌نابی سكرتێر زیاتر به‌و راپۆرتانه‌‌ نیگه‌ران بووه‌ كه‌ باس له‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ دوا هۆشداری ده‌كه‌ن دژی خه‌ڵكی مه‌سیحی له‌ موسڵ و ناوچه‌كانی تری ژێرده‌سه‌ڵاتی داعش له‌ پارچه‌كانی تری عیراقدا به‌تایبه‌تیش له‌ شاری موسڵ به‌وه‌ی یان ئیسلام بن و یان باج بده‌ن و یانیش شاره‌كه‌ جێبهێڵن . هه‌روه‌ها له‌هه‌مانكاتدا راپۆرته‌كان باس له‌ شێوازێكی قێزه‌ونی چه‌وسانه‌وه‌ی تریش ده‌كه‌ن له‌ ئه‌نجامدانی كاری رفاندن و كوشتن و له‌ناوبردنی كه‌لوپه‌لی خه‌ڵكی یه‌زیدی و توركمان و شه‌به‌ك له‌ موسڵ.

به‌غداد، ١٢ی ته‌موزی ٢٠١٤:- سه‌باره‌ت به‌ بارۆدۆخی عیراق ئه‌مڕۆ له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكۆلای ملادینۆڤ وتی "من داوا له‌گشت ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان ده‌كه‌م بۆ ئاماده‌بوونیان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی تازه‌ی په‌رله‌مان و له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ مه‌ترسییه‌كانی پێكنه‌هێنانی حكومه‌تی تازه‌ وڵات به‌ره‌ و پشێوی و دژواری ده‌بات. ئه‌م بارودۆخه‌ ته‌نها له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه‌یه‌ كه‌ خوازیاری دابه‌شكردنی خه‌ڵكی عیراق و له‌باربردنی هه‌لی ئاشتی و خۆشگوزه‌رانین" 

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.