Super User

Super User

به‌غدا،١ی ئه‌یلولی ٢٠١٤- به‌ پێی ئه‌و ئاماره‌ی ئه‌مڕۆ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریكردنی عیراق(یونامی) بڵاوی كردۆته‌وه‌، ١٤٢٠ كه‌س كوژران و ١٣٧٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون له‌ ده‌ره‌نجامی ئه‌و كرده‌وه‌ توندوتیژی و تیرۆرستیانه‌ی له‌ مانگی ئابی ٢٠١٤دا روویانداوه‌. 

تیمی مافەکانی مرۆڤی یونامی لە هەوڵەکانی خۆی بەردەوامە بۆ پشت راستکردنەوەی ئەو ژمارە زۆرەی توندوتیژیەکانی دژ بە مافەکانی مرۆڤ کە گوایە لە عیراق ڕوویانداوە لەگەڵ دەست پێکردنی هێرشەکانی گروپی دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام و هاوپەیمانە ناوەخۆییەکانی لە سەرەتای مانگی شەش. 

هه‌ولێر، 28 ئاب: به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان  (UNDP) له‌ عێراق، ئاده‌م عه‌بدولمه‌ولا، ئه‌مڕۆ چاویكه‌وت به‌ پارێزگاری دهۆك، فه‌رهاد ئه‌مین ئه‌تروشی، بۆ گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به‌ هاوكاری بۆ ئاواره‌ ناوخۆییه‌كان و ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی پێشوازییان له‌ ئاواره‌كان كردووه‌، وه‌ ڕێككه‌وتنێكی واژۆكرد له‌ گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی ژێر زه‌وی بۆ هه‌ڵكه‌ندنی دوو بیری ئاو بۆ خزمه‌تكردنی 1000 ئاواره‌ی ناوخۆیی زیانلێكه‌وتوو له‌ ناوچه‌ی داوودیه‌ له‌ دهۆك.  هه‌روه‌ها سه‌ردانی كامپی ئاواره‌ سوورییه‌كانی له‌ دۆمیز و ئاواره‌ ناوخۆییه‌كانی له‌ ناوچه‌ی شاریا له‌ دهۆك كرد.

نزیكه‌ى 1,800,000 كه‌س ئاواره‌بوون له‌ عیراق له‌ سالى 2014

هه‌ولێر، 30/8/2014 - حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پڕۆسه‌یه‌كى هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا به‌ مه‌به‌ستى زانینی ژماره‌ى سه‌ره‌تایى ئاواره‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان، و ده‌ركه‌وت كه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاى ساڵى 2014 تاكو ئێستا نزیكه‌ى 850,000 كه‌س له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانى عیراق بۆ هه‌رێمى كوردستان ئاواره‌بوون، به‌شى زۆرى ئه‌م ژماره‌یه‌ له‌ پارێزگاى دهۆك نیشته‌جێبوونه‌ كه‌ رێژه‌ى 64% له‌ كۆى ژماره‌ى ئاواره‌كان پێكده‌هێنێت.

ئەنجوومەنی ئەوڕوپی هاوکارییە مرۆییەکانی بۆ عیراق بەبڕی پێنج ملیۆن یۆرۆ زیاد دەکات لە دوای ئەوەی کە سەدان هەزار کەس بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام و گروپە چەکدارەکانی تر ئاوارەبوون. بە زیادکردنی ئەم بڕەپاریە، تێکڕای هاوکاری مرۆیی لە ساڵی ٢٠١٤ دەگاتە دوانزە ملیۆن یۆرۆ.  

له‌ ده‌ره‌نجامی هه‌ڵكشانی توند وتیژی له‌ موسڵ و شاره‌كانی ده‌وروبه‌ری له‌ باكووری عیراق ، هه‌زاران خه‌ڵك ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه‌ و به‌دوای ئارامی ده‌گه‌ڕێن. عیسمه‌ت ئه‌حمه‌د پیاوێكی عیراقییه‌و  له‌ كۆتایی بیسته‌كانی ته‌مه‌نیه‌تی له‌و مانگه‌ی دوایی ماڵ و حاڵی خۆی له‌ گه‌ڕه‌كی ئه‌لبه‌كر له‌ شاری موسڵ جێهێشتووه‌ و رووبه‌رووی گه‌رمای به‌ گوڕ و داخستنی رێگاكان بوه‌وه‌ به‌ پیاده‌یی رێگای بڕیوه‌ و گه‌یشتۆته‌  شارۆچكه‌ی قه‌سرۆكی سه‌ربه‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌و شوێنه‌ی ئه‌و له‌گه‌ڵ ١٤ ئه‌ندامی تری خێزانه‌كه‌ی خانوویه‌كیان تێدا به‌كرێ گرتووه‌. 

هه‌ولێر ، عیراق، ٣ی ته‌موز - رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی به‌ سه‌ر زیاتر له‌ ١٧٠.٠٠٠ سوودمه‌ند دابه‌ش كرد له‌و ناوچانه‌ی  كه‌ بارودۆخی ئه‌م دواییه‌ی عیراق كاریگه‌ری له‌سه‌ریان هه‌بوو. زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ پێكدادانی به‌رده‌وام به‌خۆیانه‌وه‌ ده‌بینن ئه‌مه‌ش بارودۆخێكی قورسی بۆ دانیشتوانه‌كانی دروست كردووه‌ كه‌ له‌ناو جه‌رگه‌ی رووداوه‌كان ده‌ژین و پێویستیان به‌ خزمه‌تگوزارییه‌ ته‌ندروستییه‌كان هه‌یه‌. 

 هه‌ولێر، هه‌رێمی كوردستانی عیراق ، ٨ی ته‌موزی ٢٠١٤-  تیمێك له‌ شاره‌زایانی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی یاوه‌ری د. جاكلین بادكۆكی جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی و هه‌ماهه‌نگیكاری مرۆیی بوون له‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ چادرگه‌ی گه‌رماوه‌ ، كه‌ له‌م نزیكانه‌دا دروستكراوه‌ بۆ داڵده‌دانی زیاتر له‌ ٢٠٠ خێزانی ئاواره‌ی نێۆخۆیی كه‌ له‌ ترسی شه‌ڕ و پێكدادان له‌ شاری موسڵه‌وه‌ رایان كردووه‌.

هه‌ولێر ،  ٨ی ته‌موزی ٢٠١٤ ، تیمێك له‌  شاره‌زایانی ته‌ندروستی  گشتی سه‌ر به‌ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی  به‌ رابه‌رایه‌تی دكتۆر سه‌ید جه‌عفه‌ر حوسه‌ینی نوێنه‌ری رێكخراوه‌كه‌ له‌ عیراق ، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ سه‌ردانی چادرگه‌ی به‌حركه‌ی ئاواره‌ نێوخۆییه‌كانی كرد . ئامانج له‌ سه‌ردانه‌كه‌ ده‌ستنیشانكردنی پێداویستییه‌ ته‌ندروستییه‌كانی دانیشتوانی چادرگه‌كه‌ بوو وێڕای چۆنیه‌تی پشتگیری كردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر له‌ بواری گه‌یشتنی ئه‌م ئاوارانه‌ به‌ خزمه‌تگوزارییه‌ ته‌ندروستییه‌كان.

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.