Super User

Super User

بەغدا، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ – نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاری عیراق (UNAMI) پرسە و سەرخۆشی خۆی بە خەڵکی عیراق ڕادەگەیەنێت بەبۆنەی کۆچی دوایی ناوادەی ئەندام پەڕلەمانی عیراقی ئەحمەد عبدولهادی ئەلچەلبی. کۆچی دوایی بەڕێز چەلەبی بۆشاییەکی گەورە لە ووڵات جێدێڵێ چونکە بەڕێزیان سەرکردەیەکی دیاری هاوپەیمانیی نیشتیمانی و سەرۆکی کۆنگرەی نیشتیمانی عیراق و ئەندامێکی باڵای ئەنجوومەنی نوێنەرانیش بوو. ئەمەش لەکاتێکدایە کە وڵات لە چەندین بەرەدا ڕووبەڕووی کێشەی سەخت دەبێتەوە.

به‌غدا، ای تشرینی دووه‌می ٢٠١٥- به‌ پێی ئه‌و ئاماره‌ی ئه‌مڕۆ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریكردنی عیراق(یونامی) بڵاوی كردۆته‌وه‌ ، له‌ ده‌ره‌نجامی كرده‌وه‌ توندوتیژی و تیرۆرستی و پێكدادانی چه‌كداری كه‌ له‌ مانگی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٥دا روویانداوه‌، ٧١٤ هاوڵاتی عیراقی كوژراون و ١٢٦٩ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

به‌غدا، ٢٦ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٥:- نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاوكاریكردنی عیراق (یونامی) به‌ توندی كوشتنی ئه‌م دواییه‌ی ئافره‌تێكی گه‌نج له‌ سلێمانی ریسوا ده‌كات كه‌ له‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت گوایه‌ له‌لایه‌ن خانه‌واده‌كه‌یه‌وه‌ به‌ بیانووی ناموس پارێزییه‌وه‌ كوژراوه‌.

عێراق - تۆماری ئاواره‌‌كانی عێراق كه‌ له‌‌م هه‌‌فته‌‌یه‌‌دا له‌‌ لایه‌‌ن ڕێكخراوی نێوده‌‌وڵه‌‌تی كۆچه‌‌وه‌‌ بڵاو كرایه‌وه‌ ٣٢٠٦٧٣٦ ئاواره‌ی عێراقیی ده‌ستنیشان كردووه‌ ( ٥٣٤،٤٦٥ خێزان) له‌ ماوه‌ی نێوان كانوونی دووه‌می ٢٠١٤ تا ٢٩ ئه‌یلوولی ٢٠١٥.

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.