Super User

Super User

سێ شەممە, 15 کانونی یەکەم 2015 13:20

Opening of the first playground in Domiz refugee camp.

Opening of the first playground in Domiz refugee camp.

ڕیکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ له‌ عێراق سوتەمەنی بۆ بەکارهێنانی سۆپە دابەش دەکات بۆ هاریکاری ئاوارە و ئەندامانی كۆمه‌ڵگه‌ خانه‌خوێیه‌ هەره‌ شکستبارەکان بەهۆی دابەزینی پلەی گەرمی لەم زستانە له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق. زۆربەی ئاوارەکان ماوه‌یێکی زۆر درێژە یاخود چەند جارە ئاوارە بوون و تاڵییان چه‌شتووه‌ و ڕەنگە نه‌توانن سوتەمەنی پەیا بکەن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان گه‌رم بكه‌نه‌وه‌.

یەک شەممە, 06 کانونی یەکەم 2015 09:32

رۆژی جیهانی خۆبه‌خشان، به‌غدا

به‌غدا، ٢ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٥:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش ئیدانه‌ی به‌نهێنی كوشتنی موحه‌ممه‌د خه‌لیل ده‌كات كه‌ ئه‌ندامێكی دیاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بوو.

به‌غدا، ١ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٥:- نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی عیراق نیگەرانیی خۆی سه‌باره‌ت به‌و هێرشه‌ تیرۆریستییه‌ی رۆژی ٣٠ تشرینی یه‌كه‌م ده‌رده‌بڕێت كه‌ سه‌ردانكه‌رانی ئاینی له‌ ناوچه‌ی "شه‌عب"ی به‌غدا كرده‌ ئامانج و بووه‌ مایه‌ی كوشتن و برینداركردنی ژماره‌یه‌ك له‌ هاوڵاتییانی مه‌ده‌نی. له‌ راستیدا ئه‌مانه‌ تازەترین هێرشە‌ له‌و زنجیره‌ هێرشانه‌ی كه‌ له‌م هه‌فتانه‌ی دواییدا به‌غدا و چه‌ندان ناوچه‌ی تریان كرده‌ ئامانج و بوونه‌ مایه‌ی راسته‌وخۆ به‌ئامانجگرتنی هاوڵاتییانی مه‌ده‌نیش. ‌

به‌غدا،١ی کانوونی یەکەم ٢٠١٥- به‌ پێی ئه‌و ئاماره‌ی ئه‌مڕۆ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریكردنی عیراق(یونامی) بڵاوی كردۆته‌وه‌ ، له‌ ده‌ره‌نجامی كرده‌وه‌ توندوتیژی و تیرۆرستی و پێكدادانی چه‌كداری كه‌ له‌ مانگی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٥دا روویانداوه‌، ٨٨٨ هاوڵاتی عیراقی كوژراون و ١٢٣٧ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

عێراق - تۆماری ئاواره‌كانی عێراق كه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا (١٩-١١-٢٠١٥) له‌لایه‌ن ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچه‌وه‌ بڵاو كرایه‌وه‌ ٣،١٨١،١٧٦ ئاواره‌ی عێراقیی ده‌ستنیشان كردووه‌ (كه‌ ٥٣٠،١٩٦ خێزانن) له‌ ماوه‌ی نێوان یه‌كی كانوونی دووه‌م ٢٠١٤ تا ٥ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٥.

نیویۆرك - ١ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٥: له‌ راگه‌یاندراوێكدا، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئیدانه‌ی هه‌ر دوو هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی رۆژی ٣٠ تشرینی دووه‌می به‌غدا ده‌كات كه‌ بووه‌ مایه‌ كوشتنی ١٥ هاوڵاتی مه‌ده‌نی و برینداركردنی چه‌ندانی تر كه‌ زۆربه‌یان به‌شداربووی رێوره‌سمی چله‌ی ئیمامی حوسێن‌ بوون. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ به‌ڕێزیان سه‌ره‌خۆشی گه‌رمی خۆیان ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی قوربانییان ده‌كات و هیوای هه‌رچی زووچاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازێت.

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.