Super User

Super User

عێراق/ دوێنی تۆماری بە دواداچوونی ئاوارەکان لە رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ دوایین ئامارەکانی راگەیاند. تۆمارەکە دەریخست کە ژمارەی ئاوارەکان گەیشتە٣،١٧٦،٩٤٦ ئاوارەی عێراقی (٥٢٩،٤٩١ خێزان) لە سەرتاسەری عێراق لە نێوان کانوونی دووەمی ٢٠١٤ تاکو ١٣ی ئاب ٢٠١٥.

به‌غدا، ١ی ئه‌یلولی ٢٠١٥:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق بەڕێز یان كوبیش و نوێنه‌ری یونیسكۆ له‌ عیراق، ئاكسێل پلاسێ، زۆر نیگه‌رانن سه‌باره‌ت به‌ سه‌لامه‌تیی رۆژنامه‌نوسان له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وادا. كوشتنی غافڵگیرانه‌ و زیادبوونی كاری تۆقاندن و هه‌راسانكردن و توندوتیژی ئه‌مدواییه‌ی دژی راگه‌یاندكاران به‌ڵگه‌ی زیندووی هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌ترسیدارن كه‌ رۆژنامه‌نوسانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام ) رووبه‌رووی ده‌بنه‌وه‌.

به‌غدا، ٣٠ی ئابی ٢٠١٥:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، بەڕێز یان كوبیش ستایشی خۆی سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌چوونی ئاشتییانه‌ و بێگرفتانه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ناوه‌ند و باشوری عیراق ده‌رده‌بڕێت.

به‌غدا، ٢٢ی ئابی ٢٠١٥:- جێنیشینی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق به‌ڕێز جۆرجی بوستین توڕه‌یی خۆی سه‌باره‌ت به‌ هه‌واڵی كوشتنی ٣ ژنه‌ به‌ربژاره‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی شاری موسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ ده‌رده‌بڕێت.

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.