Super User

Super User

لە ماوەی هەفتەی رابردوو وەزارەتی ناوەخۆی عێراق، سەردانێکی بۆ خوێندەوەی بارودۆخ کرد بۆ ڕێکخراوی پۆلیسی نیودەوڵەتی بۆ تاوانباران (ئێنتەرپووڵ) لە لیۆن و فەرەنسا بەڕێگەی ڕێکخراوی نیودەوڵەتی کۆچ لە عێراق. سەردانەکە بۆ ماوەی سێ رۆژ بوو و رێکخرا لە رێگای تواناسازی لە پرۆگرامی بەڕێوەبردنی کۆچ کردن کە پارەدار کراوە لە لایەن وەزارەتی کۆچکردنی ئوستوڕالی و پاراستنی سنوور.

(بەغدا/هەولێر، ٣٠ تشرینی دووەمی ٢٠١٥): کیونگوا کانگ، یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی سەردانی بەغدا و هەولێری کرد بۆ تاوتوێکردنی قەیرانی مرۆیی. خاتوو کانگ وتی: " تێچووی مرۆیی ئەم قەیرانە ناخ هەژێنە. ئێمە زۆر نیگەرانین لەوەی کە هەموو ئاماژەکان تیشك دەخەنە سەر خراپبوونی زیاتری بارودۆخەکە لە چەند مانگی داهاتوودا".

هەولێر، ٢٨ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٥:- هه‌رێمی كوردستانی عیراق كه‌وته‌ گه‌ل نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ته‌واوی جیهان كاتێك شانبه‌شانی جیهان له‌ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رێككه‌وتی ٢٦ی تشرینی دووه‌مدا هه‌ڵمه‌تی ١٦ رۆژه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی دژی ژنان له‌سه‌ر بنه‌مای جێنده‌ری راگه‌یاند. ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ ١٦ رۆژییه‌ مافه‌كانی ژنان و كچان له‌ چه‌قی سه‌رنجی جیهان و عیراق داده‌نێت. ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی ئه‌مساڵی كوردستان سه‌رنج بۆ بارودۆخێكی دژواری ژنان و كچانی ئاواره‌ و هه‌روه‌ها مافی خوێندنیان راده‌كێشێت. له‌ لایه‌كی تره‌وه‌، قه‌یرانه‌كان هه‌ر درێژه‌یان هه‌یه‌ و پێیویستییه‌ مرۆییه‌كانیش به‌تایبه‌تی بۆ ژنان و كچان هه‌ر له‌ هه‌ڵكشاندان. له‌ راستیدا توندوتیژیی له‌سه‌ر بنه‌مای جێنده‌ری خه‌سڵه‌تێكی گرنگی ئه‌م قه‌یرانه‌یه‌ و كاریگه‌ری زۆریشی له‌سه‌ر ژنان و كچان و هه‌روه‌ها توانا و ئاره‌زوویان بۆ خوێندن و په‌روه‌رده‌ هه‌یه‌. لێره‌ به‌تایبه‌تی كچان زیاتر روبه‌رووی چه‌ندان شێوازی توندوتیژی ده‌بنه‌وه‌ و زۆربه‌شیان له‌قوتابخانه‌ نین و سه‌ره‌ڕای توندوتیژیی سێكسی و هه‌راسانكردن و به‌زوو به‌شوودان و بێڕێزی و خراپبه‌كارهێنان و كۆت و به‌ندی خانه‌واده‌ بۆ هه‌ڵسوكه‌وتی سه‌به‌رستانه‌.

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.