٢٩ تشرینی دووەم ٢٠١٨؛ بەغداد، عێراق – سندوقی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان (UNFPA) لە عێراق ڕیسوای ئەو هەڕەشە ترسنۆکەیە دەکات کە کرایە سەر بارەگای بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان لە سلێمانی کە لە بەرواری ٢٩ تشرینی دووەم لەلایەن چوار چەکدارەوە ئەنجامدرا.
به‌غدا، ١٩ تشرینی دووه‌می ٢٠١٨:- یان كوبیش، نوێنه‌ر تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق به توندی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی شاری تكریتی پارێزگای سه‌لاحه‌دین ده‌كات كه خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كرده ئامانج. به‌ڕێز كوبیش هاوسۆزی خۆی بۆ خانه‌واده‌ی قوربانیان ده‌رده‌بڕێت و هیوای هه‌رچی زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازێت.
بەغدا، عیراق، ١٤ی ئەیلول ٢٠١٧ - بەڕێز کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق زۆر بەتوندی ئیدانەی دوو هێرشە ترسنۆکانەکەی کرد کە لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە کرانە سەر چێشتخانەیەک و خاڵێکی پشکنین لە ناسڕیەی باشوری عیراق کە بوونە هۆی کەوتنەوەی ژمارەیەکی زۆری قوربانییانی مەدەنی و چەندان سەردانی کەری ئاییینی.
٣١ی ته‌موزی ٢٠١٧: ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌توندترین شێوه هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی رۆژی ٣١ی ته‌موزی ٢٠١٧ی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی عیراقیان له كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستان ئیدانه كرد كه بووه مایه‌ی كوشتنی دوو كارمه‌ندی مه‌ده‌نیی ئه‌فغانیی ناو باڵیۆزخانه‌كه و برینداركردنی ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس. لایه‌نگرانی داعش (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام) له‌و وڵاته به‌رپرسیارییه‌تیی خۆیانیان له ته‌قینه‌وه‌كه ده‌ربڕی.
بەغدا، ٩ی حوزەیران ٢٠١٧ - نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەڕێز یان کوبیش بە توندی ئیدانەی هێرشە تیرۆرستییەکەی ئەمڕۆی سەر شاری بابلی کرد کە لە ناوچەی موسەییب لە باکوری بابل ڕوویدا.
به‌غداد، ٣٠ی ئایاری ٢٠١٧:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش به توندترین شێوه ئیدانه‌ی هه‌ردوو ته‌قینه‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی به‌غدادی پایته‌خت ده‌كات كه دوێنی شه‌و و ئه‌م به‌یانییه ئه‌نجامدران و بوونه مایه‌ی كه‌وتنه‌وه‌ی قوربانییه‌كی زۆر له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌كاتێكدا كه عیراقییه‌كان له‌ناو مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدان.
بەغدا، ٢٠ ئایار ٢٠١٧ - نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، بەڕێز یان کوبیش زۆر بەتوندی ئیدانەی هێرشە خۆکوژییەکانی شاری بەغدا و بەسڕەی کرد کە بوونە هۆی کەوتنەوەی چەندان قوربانی.
بەغدا، ٥ی نیسان ٢٠١٧ - بەڕێز یان کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق بەتوندی ئیدانەی هێرشە خۆکوژییەکانی ڕۆژی سێشەممەی بەرواری ٤ی نیسانی ٢٠١٧ی سەر شاری تکریتی کرد کە بوونە هۆی کەوتنەوەی چەندان قوربانی.
به‌غدا، ٣٠ی ئاداری ٢٠١٧:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش به توندی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی رۆژی ٢٩ی مانگی یوسفییه‌ی خوارووی به‌غدا ده‌كات كه بووه مایه‌ی كوشتن و برینداركردنی ژماره‌یه‌ك خه‌ڵك.
ئێمه هێرشه تیرۆریستییه‌كانی باشوری به‌غداد له ١٦ی شوباتی ئیدانه ده‌كه‌ین كه له‌لایه‌ن داعش (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام)ه‌وه ئه‌نجامدراون و به‌رپرسیارییه‌تیشی هه‌ڵگرتووه. له‌م هه‌فته‌یه‌دا پایته‌ختی عیراق زنجیره‌یه‌كی له‌مجۆره هیرشه دڕندانه‌یه‌ی به‌خۆوه بینی. ئێمه به‌م بۆنه‌وه سه‌ره‌خۆشی گه‌رمی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی قوربانییان و حكومه‌تی عێراق و خه‌ڵكی عیراق ده‌كه‌ین.