هەولێر، عێراق / ١٤ی ئابی ٢٠١٧ : بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ جیێەجێکردنی پلانەکانی کاری 'پێداچوونەوەی خولی گشتگیر'، کۆرسی ڕاهێنانی پێنج ڕۆژە بۆ لیژنە وەزارییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، لە هەولێر، دەستی پێ‌کرد. ڕاهێنانەکە بەشێکە لە پرۆگرامی پاڵپشتیی تەکنیکی بۆ دامەزراوەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لەلایەن ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نێردەی نەتەوەیەکگرتووکان بۆ هاریکاریکردنی عێراق(UNAMI HRO) و ڕێکخراوی یارمەتیی خەڵکی نەرویژی (NPA) و ڕێکخراوی فریاگوزاری گشتیی (PAO).
جنێفا (١١ی ته‌موزی 2017) - له‌سه‌روبه‌ندی رزگاركردنه‌وه‌ی موسڵدا ، كۆمیساری مافه‌كانی مرۆڤ، زه‌ید ره‌عد ئه‌لحوسێن هۆشداری ئه‌وه‌ی دا هه‌رچه‌نده رزگاركردنه‌وه‌ی موسڵ له ده‌ستی داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام ) له لایه‌ن هێزه حكومییه‌كانی عێراق و به پاڵپشتیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی، وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویه له شه‌ڕه‌كه‌دا، به‌ڵام عیراق هێشتاش به‌ده‌ست چه‌ندان گیروگرفتی مافی مرۆییه‌وه ده‌ناڵێنێت كه ره‌نگه ببنه مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژیی و كۆژانی زۆرتر بۆ هاوڵاتییانی مه‌ده‌نی گه‌ر هه‌روا به چاره‌سه‌رنه‌كراوی بمێننه‌وه.
سلێمانی، 16 نیسان 2017 –ئۆفیسى مافەکانى مرۆڤ لە نێردەى نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاریکارى کردنى عیراق وەک بەشێک لە پرۆگرامى پاڵپشتى تەکنیکى بۆ دامەزراوە ئەکادیمیەکان لە هەرێمى کوردستانى عیراق، سمینارێکى رێکخستن بۆ خوێندکاران و قوتابیانى فاکولتى یاسا و رامیارى لە بەشەکانى دیپلۆماسى و پەیوەندیەنێودەوڵەتیەکان و یاسا لە زانکۆى گەشەپێدانى مرۆیى لە سولەیمانى لەژێر ناونیشانى" میکانیزمەکانى نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پاراستن و پەرەپێدانى مافەکانى مرۆڤ وە رۆڵى ئۆفیسى مافەکانى مرۆڤ لە یۆنامى لە پاراستن و پەرەپێدانیان" سمینارەکە تیشکى خستە سەر میکانیزمەکانى پاراستنى مافەکانى مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتوەکان، پەیماننامەى نەتەوە یەکگرتوەکان و جاڕنامەى جیهانى مافەکانى مرۆڤ. سمینارەکە لە رۆژى 16 نیسانى 2017 ئەنجام درا وە 51 خوێندکار و قوتابى ئامادەى بوون ( 23 کچ و 28 کوڕ).
سلێمانی – عیراق 6ی نیسانی 2017 - ژمارەیەک لە ئەندامانی پۆلیس لە پاریزگای سلێمانی خولێکی ڕاهێنانیان بۆ کرایەوە کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە ڕێکخرابوو بە مەبەستی زیاتر بەهێزکردنی پۆلیس دەربارەی بابەتەکانی پەیوەست بە بنەماکانی مافەکانی مرۆڤ.
هه‌ولیر, عیراق, 12 ئازار 2017 – نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ هاوكارى كردنى عیراق ( یۆنامی) ئۆفیسى مافه‌كانى مرۆڤ , له چوارچێوه‌ى به‌رنامه‌ى پاڵپشتى كردنى ته‌كنیكى بۆ دامه‌زراوه ئه‌كادیمیه‌كان له هه‌رێمى كوردستانى عیراق, چوار ئه‌ڵقه‌ى راهێنانى ئه‌نجامدا بۆ قوتابیانى كۆلێژى یاسا و په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له زانكۆى جیهان له هه‌ولێر. له ژێر ناونیشانى " میكانیزمه‌كانى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ پاراستنى مافه‌كانى مرۆڤ له كاتى ئاشتى و ئاریشه‌كاندا" چوار ئه‌ڵقه راهێنانه‌كه پێشكه‌ش كران به تیشك خستنه سه‌ر, میكانیزمه‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ پاراستنى مافه‌كانى مرۆڤ, رۆڵى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانى له ئاریشه چه‌كداریه‌كاندا, مافه‌كانى مناڵان و رۆلى یونیسیف له پاراستنیان, وه په‌یماننامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و جاڕنامه‌ى مافه‌كانى مرۆڤ. 10 قوتابى كچ هاوشان له‌گه‌ڵ 10 قوتابى كوڕ به‌شداربوون له راهێنانه‌كان كه له نێوان 1-7 ى ئازار رێكخران.
هەرێمى کوردستان –عیراق، هەولیر 12 ى ئازارى 2017- نێردەى نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاوکاریکردنى عیراق( یۆنامى ) ئۆفیسى مافەکانى مرۆڤ دەستى کرد بە دابەش کردنى پەڕتووکى " 9 پەیماننامە و رێککەوتننامە بنەڕەتیەکانى مافەکانى مرۆڤ لەگەڵ 3 پرۆتۆکۆلى سەرپشککراو" بە زمانى کوردى بەسەر چەندین لایەنى پەیوەندیدار لە هەرێمى کوردستانى عیراق.
سلێمانی - هەرێمی کوردستانی عیراق 30 کانونی دووەم 2017 - نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق / نوسینگەی مافەکانی مرۆڤ لە 30 کانونی دووەمدا هەڵسا بە پاڵپشتی کردنی ڕاهێنانێکی تایبەتمەند بۆ 31 کەس لە نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە سلێمانی.
بەغدا 26 ی کانونی دووەمی 2017 – وەک بەشێک لە کارەکانی لە برەودان و رێزگرتن و پاراستنی مافی کەمئەندامان، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق ( یونامی) بە هەماهەنگی لەگەڵ نوسینگەی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ ڕاپۆرتێکیان بڵاوکردۆتەوە دەربارەی ڕەوشی مافەکانی مرۆڤی کەمئەندامان لە عیراقدا.
هه‌ولێر، ٢٧ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٦:- نێرده‌ی نه‌ته‌و یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق (یونامی)، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆیی مافه‌كانی مرۆڤ و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، دوا كۆبونه‌وه‌ی بۆ "لێژنه‌ی ئاراسته‌كار" رێكخست كه پێشتر بۆ پێداچوونه‌وه‌ی پرۆگرام (مه‌نهه‌ج)ی په‌روه‌رده‌ی ئاینی و زانیاریی له‌سه‌ر ئاینه‌كان بۆ په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی پێكهاتبوو. كۆبونه‌وه‌كه‌ش له هه‌ولێر له ٢٦ی كانونی یه‌كه‌مدا به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ و ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان و رێكخراوی یونیسكۆ و سه‌كۆی بیری ئیسلامی و رێكخراوه ناحكومییه په‌یوه‌ندداره‌كان و مامۆستایانی زانكۆ ئه‌نجامدرا.