٢١ی ئەیلول ٢٠١٧: ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش نیگەرانی خۆیان لەمەڕ ئەگەری کاریگەری خراپی پلانەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم دەربڕی کە بڕیارە لە هەفتەی داهاتوودا ئەنجام بدرێت.
به‌غدا ٤ی شوباتی ٢٠١٧ – له رۆژی دووه‌می مانگی شوبات، به‌ڕێز یان كوبیش، نوێنه‌ری تایبەتی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لەعیراق (یونامی) راپۆرتێکی لەبارەی دۆخی ئێستای عێراقەوە لەبەردەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان خوێندەوە و پێشبینی له‌ناوچوونی حه‌تمی ئه‌وه‌ی به خه‌لافه‌تی داعش ناوزه‌د ده‌كرێت كرد و هۆشداری ئه‌وه‌شی دا کە لە رۆژانی دادێ جه‌نگی قورس به‌ڕێوه‌یه هاوكات له‌گه‌ڵ پێشڕه‌وییه‌كانی هێزه عێراقییه ئه‌منییه‌كان به‌ره‌و كه‌ناره‌كانی رۆژئاوای شاری موسڵ، داوای له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش كرد پشتگیریی به‌هێز پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ قۆناغی هه‌ڵسانه‌وه‌ی دوای ململانێ .
به‌غدا، ٥ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٥:- ئه‌مڕۆ یونامی "سه‌كۆی كراوه"ی سه‌باره‌ت به بڕیاری ژماره ١٣٢٥ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكه‌كانی ژنانی عیراق و نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئه‌نجامدا به مه‌به‌ستی هه‌ڵسه‌نگاندنی پێشڤه‌چوونه‌كان و هه‌روه‌ها ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و شێوازانه‌ی كه ده‌بنه مایه‌ی خێراتركردنی كار بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌و بڕیاره.
به‌غدا، ٢٥ی ئه‌یلولی ٢٠١٤:- ئه‌مڕۆ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ ده‌ستخۆشی له بڕیاری ژماره ٢١٧٨ كرد له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه ئاسایشه‌وه به‌كۆی ده‌نگ په‌سندكرا و تێیدا ئیدانه‌ی په‌ڕگیریی توندوتیژیی كرا‌و داواش له وڵاتان كرا كه بۆ پێش‌گرتن له گه‌شتكردن و پشتگیریكردنی شه‌ڕكه‌ره بیانییه‌كان به‌یه‌كه‌وه كار بۆ جێبه‌جێكردنی یاسا و رێوشوێنه‌كان بكه‌ن.