(هەولێر، ٤ی نۆڤێمبەر ٢٠١٤): نەتەوە یەکگرتووەکان بانگەشە دەکات بۆ ١٧٣.١ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی بۆ دەستنیشانکردنی پێویستیە بەپەلەکانی ١.٢٦ ملیۆن خەڵك لەسەرتاسەری عێراق کە پێویستیان بە هاوکاری هەیە بۆ وەرزی زستان.
عیراق رووبه‌رووی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ژماره‌ی ئاواره‌ی ناوخۆیی ده‌بێته‌وه له جیهاندا كه زیاتر ١.٨ ملیۆن كه‌سه ، كه له توندوتیژیی هه‌ڵهاتوون له نیوه‌ی كانونی ٢٠١٤ ه‌وه. ئه‌مه جگه له ٢١٥٠٠٠ په‌نابه‌ری سوری، زیاتر له نیوه‌ی ئاواره‌ی ناوخۆیی ئێستا له هه‌رێمی كوردستان- له باكووری عیراق پیشوازییان لێكراوه. له ٣١ی ئابی ٢٠١٤ دا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق ئاستی ٣ی دۆخی له ناكاوی راگه‌یاند كه به‌رزترین ئاستی قه‌یرانی مرۆییه.
هه‌ولێر، ١٦ی ئه‌یلولی ٢٠١٤: راپۆرتێكی نوێ ئه‌ورۆ بڵاوكرایه‌وه له‌لایه‌ن ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه ناحكومییه‌كان و رێكخراوه‌كانی په‌ره‌پێدانی راگه‌یاندن كه ئاماژه به گرنگی ده‌ستگه‌یشتن به زانیاری بۆ كۆمه‌ڵگاكانی عیراقی و توانایان بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ قه‌یرانی مرۆیی ئێستا ده‌كه‌ن.
به‌غدا، ١٤ی ئه‌یلولی ٢٠١٤- دوای سه‌ردانێكی سێ رۆژی بۆ عیراق، به‌رپرسی كاروباری مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان خاتوو ڤالێری ئامۆس ئه‌مڕۆ وتی" پێش هاتنی وه‌رزی زستان پشتگییكردنی زیاتر پێویسته بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له شوێنی خۆیان به هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان ئاواره بوون و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵگه خانهخۆیانهش كه یارمه‌تی پێشكه‌ش ئاواره‌كان ده‌كه‌ن"
هه‌ولێر، 28 ئاب: به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (UNDP) له عێراق، ئاده‌م عه‌بدولمه‌ولا، ئه‌مڕۆ چاویكه‌وت به پارێزگاری دهۆك، فه‌رهاد ئه‌مین ئه‌تروشی، بۆ گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به هاوكاری بۆ ئاواره ناوخۆییه‌كان و ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی پێشوازییان له ئاواره‌كان كردووه، وه ڕێككه‌وتنێكی واژۆكرد له گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی ژێر زه‌وی بۆ هه‌ڵكه‌ندنی دوو بیری ئاو بۆ خزمه‌تكردنی 1000 ئاواره‌ی ناوخۆیی زیانلێكه‌وتوو له ناوچه‌ی داوودیه له دهۆك. هه‌روه‌ها سه‌ردانی كامپی ئاواره سوورییه‌كانی له دۆمیز و ئاواره ناوخۆییه‌كانی له ناوچه‌ی شاریا له دهۆك كرد.
نزیكه‌ى 1,800,000 كه‌س ئاواره‌بوون له عیراق له سالى 2014
هه‌ولێر، 30/8/2014 - حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پڕۆسه‌یه‌كى هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا به مه‌به‌ستى زانینی ژماره‌ى سه‌ره‌تایى ئاواره‌كان له هه‌رێمى كوردستان، و ده‌ركه‌وت كه هه‌ر له سه‌ره‌تاى ساڵى 2014 تاكو ئێستا نزیكه‌ى 850,000 كه‌س له ناوچه جیاجیاكانى عیراق بۆ هه‌رێمى كوردستان ئاواره‌بوون، به‌شى زۆرى ئه‌م ژماره‌یه له پارێزگاى دهۆك نیشته‌جێبوونه كه رێژه‌ى 64% له كۆى ژماره‌ى ئاواره‌كان پێكده‌هێنێت.
هه‌ولێر ، عیراق، ٣ی ته‌موز - رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی به سه‌ر زیاتر له ١٧٠.٠٠٠ سوودمه‌ند دابه‌ش كرد له‌و ناوچانه‌ی كه بارودۆخی ئه‌م دواییه‌ی عیراق كاریگه‌ری له‌سه‌ریان هه‌بوو. زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه پێكدادانی به‌رده‌وام به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن ئه‌مه‌ش بارودۆخێكی قورسی بۆ دانیشتوانه‌كانی دروست كردووه كه له‌ناو جه‌رگه‌ی رووداوه‌كان ده‌ژین و پێویستیان به خزمه‌تگوزارییه ته‌ندروستییه‌كان هه‌یه.
هه‌ولێر، ١٣ی حوزه‌یرانی ٢٠١٤:- ئه‌مڕۆ تیمێكی شاره‌زایانی گشتیی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی سه‌ردانی چادرگه‌ی ئاواره‌ی ناوخۆییه‌كانیان له باكوری شاری هه‌ولێر كرد. چادرگه‌كه نزیكه‌ی ٢٠٠ تا ٣٠٠ هه‌زار كه‌سی له‌خۆگرتووه كه زۆربه‌یان لێقه‌وماوانی ته‌له‌عفه‌رن و ئێستا به شێوه‌یكی كاتی له‌م شوێنه دانراون بۆ ئه‌وه‌ی بۆ باشوری عیراق بگوێزرێنه‌وه.