عێراق/ دوێنی تۆماری بە دواداچوونی ئاوارەکان لە رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ دوایین ئامارەکانی راگەیاند. تۆمارەکە دەریخست کە ژمارەی ئاوارەکان گەیشتە٣،١٧٦،٩٤٦ ئاوارەی عێراقی (٥٢٩،٤٩١ خێزان) لە سەرتاسەری عێراق لە نێوان کانوونی دووەمی ٢٠١٤ تاکو ١٣ی ئاب ٢٠١٥.
هەولێر، 14ی کانوونی دووەمی 2015: نەتەوە یەکگرتووەکان وهاوکارانی کاردەکەن بۆ دەست نیشانکردنی پێویستیەکانی سەدان خێزانی ئاوارە لە ئەنجامی شەڕوشۆڕەوە لە شارۆچکەی گەمارۆدراوی پێشووی زلوعیە، لە باکوری بەغدا.
نزیکەی نیوەی هەموو ئاوارە عێراقیەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراقن
هەولێر، ڕۆژی ٢٣ی دیسەمبەر – حکومەتی هەرێمی کوردستان و نەتەوە یەکگرتووەکان بەرەوپێشوەچوونێکی باشیان بەدەست هێناوە لە مانگەکانی ڕابردوو بۆ وەڵامدانەوەی پێویستیەکانی ئاوارە ناوەخۆییەکان و ئەوان دەست نیشانی داواکاریەکی بەپەلەی ١٥٢،٢ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی دەکەن بۆ پاڵپشتی کردنی دارایی بۆ پڕکردنەوەی پێویستە سهرهکیەکانی نزیکەی ملیۆنێك ئاوارەی عێراقی لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستانی عێراق وەکو بەشێك لە چاوپیاخشاندنەوەیان بە پلانی وەڵامدانەوەی بەپەلەی ٢.
هەولێر، 18 ی دیسەمبەری 2014: ڕێکخەری کۆمەکی فریاگوزاری ڤالێری ئامۆس ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر تەرخانکردنی نزیکەی 15 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی لە ناوەندی فریاگوزاری وەڵامدانەوەی پاڵپشتی دارایی بۆ هاوکاری کردنی ئاوارە نوێیەکان لە عێراق.
بەغدا ١٧ کانوونی یەکەم ٢٠١٤، ئەمڕۆ د. جاکلین بادکۆک، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق و هەماهەنگکاری مرۆیی لە عیراق، و د. صالح موتلەگ، جێگری سەرۆک وەزئرانی عیراق و سەرۆکی لێژنەی باڵا بۆ کاروباری ئاوارە ناوەخۆییەکان سەنتەری چاودێری و هەماهەنگی هاوبەشیان (JCMC) کردەوە. ئەمەش یەکەیەکی نوێ و کارا دەبێت بۆ بەتواناکردنی هەماهەنگی زیاتر بۆ بەدەمەوەهاتنی کارای قەیرانە مرۆییەکە بە مەبەستی هەماهەنگی زیاتریش لەنێوان دام و دەزگاکانی حکومەت و لەنێوان حکومەت و نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوکارەکانیشی.
ئاوارەبوونى زیاتر لە دوو ملیۆن عیراقى لە سەرەتایى کانونى دووەمى 2014 لە سەرانسەرى عیراق
هەولێر، 10 کانونى یەکەم – حکومەتى هەرێمى کوردستان و رێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان بەردەوامن لە کۆشش کردن بۆ بەدواداچوون و چاودێریکردنى ئاوارەبوون لە سەرانسەرى هەرێمى کوردستانى عیراق.
لهسهرهتای ههڵكشانی توندوتیژییهكان له مانگی حوزهیران ، بهرنامهی خۆراكی جیهانیی یارمهتی زیاتر له یهك ملیۆن عیراقی داوه. زۆربهیان ، ههر وهك ئهم كۆمهلگه ئێزیدیه له زاخۆ ، له چادرگه و شوێنی نیشتهجێبوونی كاتیو له كهش و ههوایهكی سهخت دهژین و له سهرماو سۆڵهی زستان دهترسن.