خاتو جینین‌ هێنیس - پلاسخارت ، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و سەرۆکی نێردەی بەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یونامی) لە ١٢ی ئایار و لە بەغداوە و لە ڕێگای ڤیدیۆ کورتەیەک دەربارەی بارودۆخی عێراق پێشکەش بە ڤیدیۆ کۆنفرانسی کراوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبوونەوەوی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان .

بەغدا. ٢٢ی ئاداری ٢٠٢٠- جینین هێنیس-پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئەمڕۆ دەنگی خۆی خستە پاڵ دەنگی وەزارەتی تەندروستی کە داوا لە عێراقییەکان دەکات لە سەرتاسەی وڵاتدا پابەندی ڕێنمایی و ئامۆژگارییەکانی بەرپرسانی تەندروستی و ئاینی و مەدەنی و ئاسایش بن بۆ جێبەجێکردنی تێکەڵ نەبوون و ئەوپەڕی پاک و خاوێنی بۆ ئەوەی خێزان و کۆمەڵگاکانیان بپارێزن لە هەمبەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا.

بەغدا، 21 ی تشرینی یەکەمی 2019 - ئەمڕۆ ، خاتوو جینین هێنیس – پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق پێشوازی کرد لە خاتوو ئێرنا سۆلبێرگی سەرۆک وەزیرانی شانشینی نەرویج ، کە لە سەردانێکی فەرمییە بۆ کۆماری عێراق.

بەغدا، ٣٠ی ئەیلولی 2019- لەم دواییەدا ، بازاڕی باخچە کردن لە بارەگای یونامی لە بەغدا کرایەوە . مەبەست لەم بازاڕە ڕاکێشانی سەرنجی خەڵکە بۆ باخچەکردن بە هیوای سەوزکردنی هەسارەکەمان.

رێزگرتن لە فرەیی کەلتور و زمان مەرجێکی سەرەکییە بۆ برەودان بە گیانی کرانەوە و یەکسانی و گفتوگۆ . نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی ٣٠ ی ئەیلولی هەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی جیهانیی وەر گێڕان دیاریکردووە بۆ بەرز ڕاگرتنی کاری پیشەگەرییانەی زمانزانان و وەبیرخستنەوەی هەمووان کە فرەزمانی ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە کۆکردنەوەی گەلان.

لە بەرواری ١٩ی ئەیلولی ٢٠١٩دا، خاتو جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، سەردانی مزگەوتی ئەلنوری لە موسڵ کرد کە داعش پیش شکستە سەربازییەکەی لە موسڵ هەڵسا بە تەقاندنەوەی باڵەخانەی مزگەوتەکە و منارە لارە بەناوبانگەکەی.

خاتو جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق دارێکی لە قوتابخانەیەکی هەولێر چاند لە بەرواری ٩ی ئەیلولی ٢٠١٩دا ئەمەش وەک وەڵامێک بوو بۆ داواکەی بەڕێز نێچیروان بارزانی،سەرۆکی هەرێمی کوردستان.

نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بەشداری دەکات لە ئاهەنگ گێڕان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی گەنجان، لەم ڤیدیۆیەدا، جێگرانی نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق خاتوو ئالیس وۆڵپۆڵ و خاتوو مارتا رویداس دەربارەی نەتەوە یەکگرتووەکان و گەنجانی عێراق دەدوێن.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ناوەندی گەڕۆکی بۆ تۆماری دەنگدەران لە کەمپەکانی ئاوارە ناوەخۆییەکاندا داناوە.

٢١ نیسان ٢٠١٩: نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگێکی یەکگرتووی گەلانی جیهانە و فرەزمانییش کلیلی بیستنی ئەو دەنگانەیە لە سەر ئاستی جیهاندا. ئێمە بە شەش زمانی فەرمی کاردەکەین [عەرەبی، چینی ، ئینگلیزی، فەرەنسی، ڕوسی، ئیسپانی]. لە مانگی نیساندا ئێمە تیشک دەخەینە سەر سێ لەو زمانانە: چینی و ئینگلیزی و ئیسپانی. لەگەڵماندابن لە هەڵمەتی فراوانکردنی بەکارهێنانی زمان!

پەڕەى 1 لەکۆى 3 پەڕەدا
© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.