عێراق وڵاتێکی قەشەنگ و خاوەن ڕابردوویەکی دێرین و فرەییەکی دەوڵەمەندە.

هەروەها وڵاتێکە بە هۆی ململانێکانەوە دووچاری تەنگ و چەڵەمەو نەهامەتی بۆتەوە.

چوار شەممە, 26 کانونی یەکەم 2018 15:44

فیستیڤاڵی كورته‌فیلم

"بە پاڵپشتی نوێنەرانی فیلم و شانۆ لە موسڵ، هەولێر، بەغداد و بەسرە، ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی یونامی و هاوبەشەکانیان و شاری هونەری فیلم و بەرهەمهێنانی تەلەڤیزیۆنی، هەڵدەستن بە ئەنجامدانی فیستیڤاڵی نیشتمانی کورتەفیلم و کێبڕکێ دەربارەی مافەکانی مرۆڤ و کەمینەکان لە عێراق.

هەولێر، عیراق، ١٠ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨ – قوتابیان و چالاکوانانی بواری مافی مرۆڤ لە ناوجەرگەی بازاڕی هەولێر هەڵسان بە بڵاوکردنەوەی زانیاری بەبۆنەی یادی حەفتا ساڵەی جارنامەی گەردونی مافی مرۆڤ لە چایخانە و دوکانەکان دەربارەی مافی مرۆڤ و گرنگیی داکۆکی کردن لە مافەکانیان و مافی خەڵکانی تر.

لە ڕۆژانی 28 و29 ی تشرینی دووەمی 2018، نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە یونامی سەکۆیکارێکی ڕاهێنانی دوو ڕۆژەی بۆ گەنجان لە شاری بەغدا ساز کرد. ٣١ کەس تیایدا بەشداربوون(١٣ یان لە ڕەگەزی نێر و 18یان لە ڕەگەزی مێ ) و خەڵکی پارێزگاکانی بەغدا و نەجەف و کەربەلا و دیالە بوون و لە پاشخانی جیا جیا و چەندین ڕیکخراوەوە هاتبوون وەک سەندیکای پارێزەران و ڕێکخراوی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و گرووپەکانی کەمیینە ئاینیی و ئیتنییەکان و خوێندکارانی زانکۆ و چالاکوانانی بواری مافی مرۆڤ.

یەک شەممە, 02 کانونی یەکەم 2018 09:20

ماراسۆنی ٢٠١٨ی به‌غدا

به‌غدا، ٣٠ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٨:- ئه‌مڕۆ بۆ ساڵی چواره‌م ماراسۆنی ٢٠١٨ی به‌غدا به‌ ئاماده‌بوونی چه‌ندان راكه‌ر و هانده‌ری سه‌رسه‌خت له‌ كه‌شێكی باراناویدا له‌ به‌غدای پایته‌ختدا ئه‌نجامدرا.

بەڕێز نێچیروان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
بەڕێز دادوەر بەنگیل قاسم، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری
بەڕێز کەریم سنجاری، وەزیری ناوەخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان
خاتو پەخشان زەنگەنە، سکرتێری گشتی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان
بەڕێزان ئەندامانی پەڕلەمان و سەرۆک لیژنەکان و پارێزگاران و ئەندامانی ئەنجومەنی دادوەری
بەڕێزان نوێنەرانی ئایینی
بەڕێزان ئەندامانی لیژنە هاوبەشەکانی هێزی کار
بەڕێزان نوێنەرانی دیپلۆماتی
بەڕێزان ئوێنەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی
میوانە بەڕێزەکان
هاوەڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان

هەولێر، عێراق، ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ – ڕێکخراوە ناحکومییەکان و میدیاکاران و چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشداربوون لە ڕاهێنانێکی یەکڕۆژی دەربارەی ئازادی ڕا و ڕادەربڕین، ئازادی گردبوونەوە و بایەخی ڕاگەیاندنی بەرپرسیار لە هەرێمی کوردستانی عێراق. ڕاهێنانەکە لەلایەن ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق لە هەولێر بۆ نوێنەرانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان و چالاکوانانی تر کە لەبواری ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی گردبوونەوە کاریان کردووە.

ره‌مادی، عیراق، ١٧ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٨:- بۆ بینینی راسته‌وخۆیانه‌ی‌ ئه‌وه‌ی كه‌ چۆن كاری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ پاراستن و گه‌شه‌پێدان و سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌ رزگاركراوه‌كانی ژێر ده‌ستی داعشدا له‌ عیراق بووه‌ته‌ مایه‌ی پێشگرتن به‌ قه‌یرانه‌كان، خاتو ئانا ماریا مێنێندێز، جێگر و راوێژكاری سكرتێری گشتی، له‌ ١٧ی ئه‌م مانگه‌ سه‌ردانی پارێزگای ئه‌نباری رۆژئاوای عیراقی كرد و له‌وێش چاوی به‌ به‌رپرسانی عیراقی كه‌وت وه‌ك له‌ ناویاندا سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار بۆ زانینی گیروگرفته‌كانی دانیشتوان و ئه‌وه‌ش كه‌ چۆن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بتوانێت یارمه‌تیان بدات بۆ زاڵبون به‌سه‌ر ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌كاندا.

پەڕەى 3 لەکۆى 10 پەڕەدا
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.