كه‌ركوك ، عێراق – كوڕ و كچانی گه‌نجی كه‌ركوك له پاشخانه‌ی ئیتنی و ئایینی جیاوازه‌وه مكوڕ بوون له‌سه‌ر نه‌بوونی هیچ كێشه‌یه‌ك له هه‌به‌ر پێكه‌وه ژیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر به ئاشتی و هاوئاهه‌نگی ، ئه‌وان سه‌كۆی "عێراق : گه‌نجان و پێكه‌وه ژیان" كه شه‌شه‌مین وێستگه‌ی له شاری ئه‌وان بوو، به ده‌رفه‌تێك ده‌زانن بۆ تیشك خستنه سه‌ر ئه‌م ڕاستیه و هه‌روه‌ها بره‌ودان به بیرۆكه‌ی ئاشته‌وایی نیشتمانی .
عیراق، باقوبه:- هه‌رچه‌نده پارێزگای دیاله، كه ده‌كه‌وێته باكۆری رۆژهه‌ڵاتی به‌غداد و بووه‌ته شوێنی جیاوازی مه‌زهه‌بی و تێكه‌ڵه‌ی تایه‌فی، به باشترین ناوچه‌ی میوه‌ی پرته‌قاڵ و به‌روبۆمی زۆری میوه‌جات داده‌نرێت به‌ڵام له‌مساڵانه‌ی دواییدا به توندی كه‌وته به‌ر شاڵاوی تیرۆر و توندوتیژی و شه‌ڕی مه‌زهه‌بی. هه‌ر بۆیه مایه‌ی سه‌رسوڕمان نییه گه‌ر گه‌نجانی ئه‌م پارێزگایه به‌گه‌رمی تامه‌زرۆی وشه‌ی ئاشته‌وایی بن.
رۆژانه ژنان له چه‌ندین چالاكیدا به‌شدار ده‌بن – هه‌ر به كاروباری ناوماڵه‌وه تا ده‌گاته ئیشكردن له ناو نووسینگه‌و كاری بازرگانی – بۆ بره‌ودان به خانه‌واده‌و كۆمه‌ڵگاكانیان . بۆ تیشك خستنه سه‌ر ئه‌و رۆڵانه‌ی ئافره‌تانی عێراقی ده‌یگێڕن له كاتی بارودۆخی قورسی داراییدا ، یونامی وه‌كو به‌شێك له زنجیره چالاكیه‌كانی به بۆنه‌ی رۆژی جیهانی ژنان ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ (زیكرهیات عه‌بدوڵا) ناسراو به (سۆنا) ئه‌نجام دا .
له رووی مێژووییه‌وه، نه‌ورۆز سه‌ره‌تای ساڵی كوردییه و بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانی عیراق و پارچه‌كانی تری عیراقیش هیمای بوژانه‌وه و به‌ختیاری و ژیانێكی ره‌نگاوڕه‌نگه. ئه‌م بۆنه‌یه ئاهه‌نگگێڕانی سه‌ركه‌وتنه به‌سه‌ر سته‌م و چه‌وسانه‌وه و له‌م ساڵانه‌ی دواییشدا بووه‌ته بۆنه‌یه‌ك بۆ چێژوه‌رگرتن له ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان.
به‌غدا- له ڕاستیدا ، جوانیه‌كانی عێراق له‌و ڕه‌گه كه‌لتوریی و مێژووییه ده‌وڵه‌مه‌نده هه‌یه‌تی سه‌رچاوه‌ی گرتووه. سه‌ره‌ڕای ئه‌و ڕاستییه‌ی كه‌وا عێراق له ئێستادا شه‌ڕی له‌ناوبردنی گروپی تیرۆریستی داعش ده‌كات ، زۆربه‌ی زۆری ته‌قینه‌وه‌و هێرشه تیرۆریستیه‌كانیش له‌سه‌ر شاری به‌غدایه ، به‌ڵام عێراق تژیه له چالاكی رۆشنبیری و هونه‌ری ئاشتی ئامێز و پڕاو پڕ له ژیان و ده‌ربڕ و جوان . ئه‌مه ئه‌و به‌شه‌ی عیراقه كه خه‌ڵكه‌كان له هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیان به‌یه‌كه‌وه كۆده‌كاته‌وه به بێ گوێدانه ته‌مه‌ن و بیروباوه‌ڕ و ڕه‌نگ و نه‌ته‌وه و ڕه‌گه‌ز ، به‌گیانێكی یه‌كپارچه‌یی و به‌جۆش كه به‌یه‌كیان گرێده‌دات بۆ رێزگرتن له ئاشتی و خۆشی و ئاسووده‌یی و بێلایه‌نی كه هونه‌ر ده‌یانخاته خه‌یاڵی كه‌سه‌كانه‌وه.
هەموو ساڵێک لە ڕۆژی ٨ی ئاداردا بەشداری چاڵاکی جۆراوجۆر دەکەن بە مەبەستی یادکردنەوەی سەرکەوتنەکانیان و ئەو ئاستەنگانە دەستنیشان دەکەن کە بەردەوام ڕووبەڕوویان دەبێتەوە وەک کێشەی کەمی خزمەتگوزاری تەندروستی باش و پەروەردە و هەلی یەکسان بۆ دەست کەوتنی کار.
لەگەڵ کرانەوەى دەرگاى نەخۆشخانەى مەیدانى بەرتلە لەماوەى ٩٦ کاتژمێردا ، ئەم نەخۆشخانەیە ٤٥ بریندارى سەخت وەردەگرێت. نەخۆشخانەى مەیدانى بەڕێوەدەبرێت لەلایەن ساماریتان پێرس وە بە پاڵپشتى رێکخراوى تەندروستى جیهانى WHO لەرێگاى یارمەتى دارایی لەلایەن ئۆفیسی ئەمریکا بۆ یارمەتیدانى کارەساتەکانى دەرەوە USAID/OFDA.
ئەمرۆ لە عێراق رۆژى هەڵمەتى کوتانى هاوڵاتیان دەستى پێکردو بە ئامانجى زیاتر لە 6 ملیۆن منداڵ لە تەمەنى نێوان 0-5 ساڵ بکوترێت. بە یارمەتى وەزارەتى تەندروستى و WHO و UNICEF هەڵمەتى دەرگە بۆ دەرگە دەستى پێ‌کرد بۆ ماوەى 5 رۆژە وە ناوچەکانى نوێ ئازادکراون لە موسڵیش دەگرێتەوە کە هەزاران منداڵ بێبەش بوون لە کوتان لەبەر کێشەى بەردەوام.
هەولێر، عیراق - ٢٨ی ئەیلولی ٢٠١٦ - لەژێر چاودێری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانی عیراق، وە هاوکاری حکومەتی ژاپۆن، ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق ( یونامی) لەگەڵ نوسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ خزمەتگوزاری پرۆژەکان (UNOPS) دەستیان کرد بە دوو کۆرسی ڕاهێنانی تایبەت لەژێر ناونیشانی " گەشەپێدانی کارتێک و کاریگەری و هەستیاری جێندەر بۆ بەرێوبەرایەتی پۆلیسی کۆمەڵگەیی لە هەرێمی کوردستانی عیراقدا" .
بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ئاشتیکە لە بەرواری ٢١ی ئەیلولی هەموو ساڵێکدا یادی دەکرێتەوە، نووسینگەی ڕاگەیاندنی یونامی پێشبڕکێیەکی وێنەگرتن سازدەکات لە بەرواری ٢١ی ئەیلول تا ١٦ی تشرینی یەکەم ٢٠١٦ دەربارەی "ئامانجە بەردەوامەکانی پەرەپێدان: ڕێ خۆشکردن بۆ ئاشتی". پێشبڕکێیەکە کراوەیە بۆ هەموو هاوڵاتییانی عیراقی و بیانی.