برەودان بە مافەکانی مرۆڤ و گوێگرتن لە نیگەرانیەکانی چالاکوانانان و هەروەها هاندانی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم لە داکۆکیکردن بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ تەوەرە سەرەکیەکانی گفتوگۆیەکانی بەرپرسی نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان، خاتوو دانیال بێڵ، بوون لەمیانی سەردانە چوار ڕۆژییەکەیدا بۆ هەرێمی کوردستان.

لە ٥-٧ی تشرینی یەکەمدا، "لێژنەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێیانە" دەستی بە گفتوگۆی بنیاتنەرانە و ئاشکرای خۆی لەگەڵ عێراق کرد کە ئەمە دووەمین گەڕی گفتوگۆی عێراقە دوای پەسندکردنی بۆ "جاڕنامەی پاراستنی هەموو کەسەکان لە بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێیانە" لە ساڵی ٢٠١٠دا.

بیست ئافرەتی ئاوارەی ناوخۆیی نیشتەجێی کامپی ئاوارەکان لە شێخان سوودمەند بوون لە پرۆژەیەکی رێکخراوی پەرەپێدانی پیشەسازیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (یونیدۆ) بە پاڵپشتی دارایی حکومەتی یابان بۆ بەخێوکردنی پەلەوەری ماڵی؛ ئەمەیش وەك دەستپێشخەرییەك بۆ پێشخستنی تواناسازیی ئابوری و رێگەخۆشکردن بەرەو ئەوەی ببن بە خاوەن پرۆژەی خۆیان. بە مەبەستی بەرهەمهێنانی هێلکە، بەرنامەکە مریشکی هێلکەکەر و ئالیك و کوولانەی مریشك بە هەر یەکە لەو خێزانانە دەبەخشێت لەگەڵ پێشکەشکردنی راهێنانی هێزی کار بۆ دامەزراندن و بەردەوامیدان بە پرۆژەی خۆیان.

له‌كاتێكدا دانیشتوانی جیهان وا خه‌ریكه‌ له‌ گه‌ڵ ژیانی تاكپارێزی و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ڤایرۆسی كۆرونادا رادێن، موسته‌فا ئه‌نوه‌ری ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵه‌ به‌دوای شێوازێكی داهێنه‌رانه‌دا وێڵه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌هره‌ هونه‌رییه‌كانی خۆی بخاته‌ڕوو.

گەنجانی عێراق دووچاری لەمپەر و کۆسپی بەردەوام دەبنەوە. نەبوونی دەرفەتەکانی ژیان و ئەگەرە سنوردارەکان وادەکات لەمپەر لەبەردەم توانای تەقەلادانیان بۆ پێشەنگی کردنی پرۆسەی پەرەپێدانی وڵاتەکەیان بکەن. 

لەم ڕۆژە جیهانیەی گەنجان دا، خێزانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئاهەنگ دەگێڕێت بە دەستپێشخەریەكانی ئافرەتان و پیاوانی گەنجەوە بۆ پشتیوانیکردنی کۆمەڵگەکانیان لەماوەی ئەم پەتایەدا. 

ئەمڕۆ ئێمە ئاهەنگی توانا و ڕۆڵیان دەگێڕین وەکو بزوێنەری گۆڕانکاری لە کۆمەڵگەدا، وە لایەنی سەرەکی سەرکردایەتیکردنی وڵات بەرەو داهاتوویەکی باشتر. 

بە سوپاسەوە بۆ هەموو بەشداربووان بۆ بەشداریپێکردنی وێنە و چیرۆکەکانیان.

 

خۆبەخشیکردن بۆ کۆمەڵگەکان

حەسەن تەمەنی 24 ساڵە و ڕۆژنامەنوسێکی ئازادە لە دیوانیە لە پارێزگای قادسیە. یارمەتیدانی کۆمەڵگەکەی هەمیشە حەز و جۆشی ئەم بووە. لە 2017 دا بووە پەروەردەکاری هاوتەمەن لەگەڵ تۆڕی “Y-Peer” کە لەلایەن سندوقى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان پشتیوانی دەکرێت، بۆ یارمەتیدان لە بڵاوکردنەوەی هوشیاری لەسەر تەندروستی سێکسی و مافەکانی مرۆڤ و زاووزێ و ڕێگریی لە ئێدز و توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەز، لەڕێی فێركردنی هاوتەمەن بۆ هاوتەمەنێکی ترەوە.

بەهۆی قەدەغە بەردەوامەکانی هاتوچۆوە، زۆر کەس لە کۆمەڵگەکەی حەسەندا نەیاندەتوانی پێویستیە بنەڕەتیەکانی خۆراکییان پڕ بکەنەوە. سەرباری قەدەغەکان، حەسەن تیمێکی خۆبەخشانی گەنجی جوڵاند بۆ یارمەتیدان لە دابینکردنی سندوقی سەوزەی تەندروست و تازە بۆ 7,000 خێزان لە کۆمەڵگەکەیدا لە دیوانیە.

حەسەن وتی "لەگەڵ خۆبەخشانی تردا من توانیم سندوقی سەوزە بگەیەنمە خێزانە بەلەنگازەکان و پێداویستیە سەرەکیەکانی چێشتلێنانیان پێبدەم بەبێ ئەوەی ژیانیان بکەوێته مەترسیەوە لە بازاڕەکاندا. یارمەتیدانی خەڵكی ئەوەی یادهێنامەوە کە دەست لەناو دەست دەتوانین هەموو دۆخە سەختەکان تێپەڕێنین".

حەسەن سەربەرزە بە بوون بە بەشێك لەم دەستپێشخەریە، چونکە تەنها یارمەتی خێزانەکان نادات، بەڵکو یارمەتی جوتیارە ناوخۆییە عێراقیەکانیش دەدات بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە پەیدا کردنی بژێوی ژیانیان لە فرۆشتنی بەرهەمەکانیاندا تەنانەت لەم دۆخی پەتا پڕ ئاستەنگیەشدا.

سندوقى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان کاردەکات لەسەر بەهێزکردنی گەنجانی وەکو حەسەن لەڕێی بنیادنانی کارامەییەکانی بنیادنانی ئاشتی و سەرکردایەتیەوە تیایاندا بۆ بەشداربوونێکی باشتر لە کۆمەڵگەکانیاندا. 

 

کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ کۆمەڵگە

عەبدوڵا (هەڵگری مۆبایلە زەردەکە) تەمەنی 19 ساڵە و لە پارێزگای ئەنبار لە عێراق دەژی. پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا کاریگەری کردۆتە سەر کۆمەڵگەکەی و تا ئێستا نزیکەی 500 کەس لە كۆمەڵگەكەی تووشى ڤایرۆسەكە بوون. عەبدوڵا دەستیکرد بە بەرزکردنەوەی هوشیاری لە رەمادی لە پارێزگای ئەنبار پاش راگەیاندنی یەکەم حالەتی ڤایرۆسی كۆرۆنا. لەگەڵ گەنجان ی تردا کۆبۆوە و پێکەوە هەڵمەتێکی بەرزکردنەوەی هوشیاریان ئەنجامدا بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئەنبار بۆ بلاوکردنەوەی برۆشەر و پەیامی گرنگی تەندروستی دەربارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

تا ئێستا 1500 ماسک و 400 سندوقی پاکژکار و 250 پاکەتی دەستکێشیان دابەش کردوە لە کۆمەڵگەکەیاندا. دوابەدوای کۆبونەوەیەک لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە، کۆمەکیان کۆکردنەوە بۆ کڕینی خۆراك و پێویستیە سەرەکیەکان بۆ خێزانە هەژارەکانی گەڕەکەکەیان. بەم کۆمەکیە توانیان 450 سەبەتەی خۆراک دابەش بکەن لەگەڵ بڕە پارەی کەم بۆ بەردەوامیدان بە ژیانی خێزانەکان بۆ ماوەی دوو مانگ.

عەبدوڵا دەڵێت "بەراستی ئەم کارە هەستی ئەوەی پێدام کە دەتوانین گۆڕانکاری ئەنجام بدەین لە کۆمەڵگەکەماندا بەتایبەتی کاتێك دەبینم خێزانەکان زەردەخەنەیان لەسەر لێوە لەکاتی دابەشکردنی پێداویستیەکان بۆیان."

سندوقى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ منداڵان – یونیسێف پشتیوانی دەکات لە گەنجان ی وەکو عەبدوڵا لە هەموو عێراقدا بۆ گەیشتن بە بەرنامەی بنیادنانی کارامەیی و برەودان پێیان وەکو لایەنی کارای گۆڕانکاریی لە کۆمەڵگەکانیاندا. 

 

سەرکردایەتیکردنی کۆمەڵگەکانیان

نورەدین تەمەنی 26 ساڵە و خوێندکاری بڕوانامەی ماستەرە لە بەشی زانستی جیۆلۆجی لە زانکۆی بەغدا و چالاکوانی مەدەنیە لە پارێزگای ئەنبار. لەگەڵ بڵاوبونەوەی ئەم پەتایە لە عێراقدا و سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ، نورەدین بەشێكبوو لە کۆمەڵێك لە چالاکوانان کە پشتیوانیان دابین دەکرد بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان لە هەرێمەکەدا. ڕۆڵی نورەدین وەکو هەماهەنگکاری گروپەکە بریتیە لە ڕێکخستنی کۆبونەوەکان لە رێگەی ئینتەرنێت بۆ ئەنجامدانی بیرۆکەباران و گفتوگۆکردن و پەسەندکردنی بیرۆکەی دەستپێشخەریەکان.

نورەدین وتی "بیرۆکەی کارکردنم بۆ بەدەستهێنانی ئامانجێکی پیرۆز وادەکات هەست بکەم ئەرکێکم لەسەر شانە بۆ بەجێگەیاندن. لەبیرمە کاتێك یارمەتی خەلکانم دەدا بۆ دروستکردنی یەکەمین پارکی کەلتوری لە ئەنباردا. ئەم پارک و شوێنە گشتیانە پێشتر بەکاردەهێنران وەکو شوێنی ڕاهێنانی میلیشیاکانی داعش. شوێنی هاندانی بیرۆکەی توندڕەوبوون، بەڵام ئێمە ئەم شوێنانەمان کردە شوێنی ڕووناکبیری و کەلتوری."

وەکو هەماهەنگیکاری گروپەکانی گەنجان و ئافرەتانی ئاشتی لە ئەنبار سەر بە بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، نورەدین یارمەتیدەربووە لە دیزاینکردنی دەستپێشخەریەکانی بنەما لەسەر کۆمەڵگە بۆ بەرزکردنەوەی هوشیاری دەربارەی ئەم پەتایە و هاندانی ڕێکاریە پارێزگاریەکانی تەندروستی و برەودان بە پێکەوەژیان و هاوخەمبوونی کۆمەڵایەتی.

بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ پەرەپێدان لە عێراق جەخت دەکاتە سەر بەهێزکردنی گەنجان لەڕێی باشترکردنی بەشداربوونیان لە بڕیاردان و بنیادنانی متمانەبەخۆبوونیاندا تا باشتر بەشداربن لەگەڵ کۆمەڵگەکانیان و دەسەڵاتدارانی ناوخۆدا.

 

پەروەردە بۆ کۆمەڵگەکان

هەدیە هەڵهات لە شارۆچکەکەی خۆی لە باکوری ڕۆژهەلاتی سوریا حەوت ساڵ لەمەوبەر بەهۆی ململانێکانەوە هەرزوو نەخۆش کەوت بە شێرپەنجەی خوێن. لەڕێی چارەسەر و پشتیوانی خێزانەکەیەوە تەندروستیی بەرەو باشتربوون رۆیشت و دوو منداڵی تەندروستیشی بوو، چاکبونەوەی وەکو موعجیزە وابوو.

هەدیە وتی " ئەم کارە ئاسان نەبوو، چونکە کێشەی ئاسایشمان هەبوو، وە ئێستاش ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە. یەک لەدوای یەك ئاستەنگ دروست دەبوو. بەلام بە گشتیی بەخت یاوەرمان بوو- من ڕۆژانە ئەمانەم لەیادە".

لەگەڵ پەروەردەکردنی خێزانەکەی و هەبوونی کارێکی پارت تایم وەکو فێرکردن بە ئۆنلاین، هەدیە خۆبەخشه له بەرنامەیەکی پەروەردەیی بۆ گەنجان لە کامپەکەدا لەسەر ئەو بابەتانەی سەخت بوو تێگەشتن بەلایانەوە. هەروەها کاردەکات بۆ بەرزکردنەوەی هوشیاری لەسەر ئەزموونی پەنابەرێتی و ژیان لە کامپەکاندا. وە چاوپێکەوتنی میدیایی ئەنجام دەدات و لەگەڵ پۆلێكی منداڵاندا قسەی کردووە لەڕێی سکایپەوە لە لەندەن و باسی چیرۆکەکانی کۆمەڵگەکەی کردووە.

هەدیە هێشتا گەشبینە، دەلێت "من بەپەرۆشەوەم بۆ دەستپێکە نوێیەکان، بە تەندروستیەکی باش و کاتێکی باش بۆ هەموان، من هەرگیز دەستبەردار نابم."

بەرنامەی خۆراكی جیهانی پشتیوانی دەکات لە خێزانەکانی وەکو خێزانی هەدیە لەڕێی هاریکاریی داراییەوە مانگانە بۆ یارمەتیدان لە پڕکردنەوەی پێویستیە خۆراکیەکانیان و دابینکردنی کارامەیی لەڕێی ئینتەرنێتەوە لەسەر ڕاهێنانی زمانی ئینگلیزی بە گەنجان لەڕێی بەرنامەی EMPACT "بەهیزکردن بە کارکردن"

 

وێنەکێشان بۆ کۆمەڵگەکان

لەگەڵ بەردەوامبوون لە گونجانی دانیشتوانی جیهان لەگەڵ "ژیانە ئاساییە نوێیەکەدا" لە قەدەغەی هاتوچۆ و لەکارکەوتنەکان بەهۆی ئەم پەتایەوە، موستەفای تەمەن 28 ساڵ ڕێگەی تر دەدۆزێتەوە بۆ هەڵێنجانی ڕێچکەی داهێنەر بۆ برەودان بە لێهاتووییە هونەریەکانی.

موستەفا خەلکی توز خورماتووە لە پارێزگای سەلاحەدین و بەجۆشەوە خەریکی هونەری داهێنەرانەیە و ئەم هونەرە بەکاردێنێت لەم کاتەدا بۆ فێربوونی کارامەیی نوێ وەکو پەیکەرتاشی و فلوت لێدان و باشترکردنی لێهاتووییەکەی لە وێنە کێشاندا. سەکۆیەکی سەر ئینتەرنێتیی پەرەپیداوە کە تیایدا ڕێنمایی گەنجانی وێنە کێش دەکات لەسەر تەکنیك و چۆنیەتی فڵچە لێدان. بەجۆشە بۆ گەیاندنی ئەم شارەزاییەی بە کەسانی تر و بەردەوامە بۆ کۆششکردن لە کۆلیژی هونەرەجوانەکان لە زانکۆی بەغداد. 

پەیامی بۆ گەنجان ی عێراق بریتیە لە "واز لە خەونەکانتان مەهێنن و میهرەبان بن و بەشداری بکەن بە ئەزمونەکانتان و یارمەتی خەلکانی تر بدەن"، هەروەها وتی "ڕەنگە هەموو جار ڕێگەکانمان تەخت و پڕ گوڵ و گوڵزار نەبن، بەڵکو سەخت و پڕ بەرزونزمی و سەرکێشین. خەمی ئاستەنگی و بەربەستەکانتان نەبێت. بە ئارامگرتن و کاری زۆر دڵنیابە دەگەیتە ئامانجەکەت." 

ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کاردەکات بەرەو داکۆکیکردن و جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی گەنجان لە عێراقدا.

موراد بناسە، پەنابەرێكی سوریە، ئاواتێكی گەورەی هەیە. موراد یەكەم وێنەی خۆی گرتووە كاتێك لە تەمەنی هەشت ساڵیدا بووە، كاتێك ڕۆژنامە نووسێك سەردانی كامپی ئاكرێی كرد و کامێرا كەیبۆ وێنەگرتن داوە پێی. هەر لەم ساتەوە موراد ئاواتی هەیە، كە ببێتە فۆتۆگرافەرێكی لێهاتوو، و یارمەتی پەنابەران بدات لە رێی باسكردنی چیرۆكەكانیان لەگەڵ وێنەگرتن و گەشتكردن بە جیهاندا.

موراد دەڵێت "وێنەكان ئەتوانن باسی چیرۆكەكان بكەن و بەتایبەتی ئەو چیرۆكانەی كە نووسین ناتوانێت وەسفی بكات. لە هەندێك كاتدا مرۆڤ ناتوانێت باوەڕ بە شتێك بكات تا نەیبینێت". ،موراد تەمەنی 12 ساڵه و ناتوانێت ماڵ بەجێبهلێت بەبێ كامیراكەی كە پێشتر ڕۆژنامەنووسەكە وەكو دیاری دابووە پێی. موراد لە قوتابخانەشدا زیركە و سوود لە كاتی پشووی خۆی وەردەگرێت بۆ وێنەگرتنی ڕووداوەكان و كەسانی نزیك خۆی، ژیانی خۆی وەكو پەنابەرێك بەوێنەگرتن دۆكیومێت ئەكات.

كۆمیسیارى باڵاى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران و هاوبەشەكانی پیشتیوانی لەگەنجان ئەكەن لە ڕێگەی فەراهەمكردنی خوێندن و دروستكردنى چاڵاكی بۆ كات بەسەربردن و كۆڕسی چارەسەركردن و دەرفەتی فێركردن و ڕاهێنان و ئامادەكردنیان بۆ ئایندەیەكی باشتر.

٣١ ئایار ٢٠٢٠: هەولێر - ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ و ناوەندی ئاڵنگارییەکانی یاسایی جیهانی لە کۆلێژی یاسا لە زانکۆی یەڵ ڕاپۆرتێکی نوێی بڵاوکردەوە کە بۆچوونی کۆمەڵگا بۆ پۆلیس و ئاسایش هەڵەدەسەنگێنێت لە سێ کۆمەڵگا لەسەرتاسەری عێراق.

هەوڵیر- تاکو ١٣ی ئایار، ٣٠٣٢ حالەتی کۆڤید-١٩دووپات کراوەتەوە وەهەروەها ١١٥ حالەتی مردن لە عێراق ڕاگەیەنراوە. ئەو ڕێکارانەی کە حکومەتی عێراقی گرتیەبەر بووە هۆی دامرکاندنەوەی بڵاوبونەوەی کۆڤید-١٩- کە بریتی بوون لە قەدەغەی هاتوچۆ، داخستنی قوتابخانەکان، وەهەروەها سنوردارکردنی گەشت کردن بۆ ناوەوەی ووڵات و بە نێو وولاتیشدا - کە بووە مایەی کەم کردنەوەی سەعاتەکانی کارکردن یان داخستنی زۆربەی کۆمپانیا بچوکەکان. لە کاتێکدا، حکومەت دەستی کرد بە ئاسانکاری سنورداریەکان لە چەند ناوچەیەکی دیاری کراودا. کاریگەری ئابوری کۆڤید-١٩ وا پێشبینی دەکرێت کەوا سەخت بێت.

هەولێر — پارێزگای ئەنبار کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای عێراقەوە گەورەترين پارێزگایە لە وڵاتدا لەڕووی ڕووبەرەوە. لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٤، دەوڵەتى ئيسلامى لە عێراق و شام (داعش) پارێزگای ئەنباری داگیرکرد کە پێشتر لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراق دابوو. ئەمەش بووە هۆی هەڵاتنی نزیکەی نيو مليۆن كەس لە ژێر دەسەڵاتی داعش لەنێوان كانوونى دووەم و ئاياری ٢٠١٤دا. وە دووەم شەپۆلى ئاوارەبوون لە ساڵی ٢٠١٦ دا ڕوویدا، كاتێك کە هەڵمەتە سەربازییەکان گەیشتنە ناوچەکە بۆ دەرکردنی داعش.

به‌غدا، ٣ی ئاداری ٢٠٢٠:- ئێستا وتاری رقوكیناوی‌ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به‌شێوه‌یه‌ك ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌ كه‌ نه‌ك هه‌ر بووه‌ته‌ ئامڕازێك بۆ ده‌ربڕینی رقوكینه‌ بەرامبەر خه‌ڵكی بیانی و ره‌گه‌زپه‌رستی و نالێبورده‌یی ، به‌ڵكوو بووه‌ته‌ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ش‌. (به‌گوێره‌ی پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ وتاری رقوكیناوی‌: هه‌ر جۆره‌ وتارێک، چی به‌ نووسین چی به‌ هه‌ڵسوكه‌وت، كه‌ زمانی زبر یان سووكایه‌تی و یانیش جیاكاری دژی یه‌كێك یان كۆمه‌ڵێك له‌سه‌ر بنه‌مای ئاین یان ره‌گه‌ز یان نه‌ته‌وه‌ یان ره‌نگ یان جێنده‌ر یان هه‌ر بوارێكی تر به‌كار بێت). نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پشتگیری له‌ وڵاته‌ ئه‌ندامه‌كانی ده‌كات بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هۆكار و پاڵنه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی وتاری رقوكیناوی‌ و به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌رانه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م جۆره‌ وتارانە له‌ كۆمه‌ڵگادا دێته‌ ده‌نگ. چاره‌سه‌ركردنی دیارده‌ی وتاری رقوكیناوی‌ دبێته‌ مایه‌ی گه‌شه‌دان به‌ كۆمه‌ڵگایه‌كی ئاشتیخواز و گشتگر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان و كه‌مینه‌كان و پێشێلكارییه‌كانی تری مافه‌كانی مرۆڤیش هه‌روه‌ك چۆن رۆڵی سه‌ره‌كیش له‌ له‌ روبه‌روبوونه‌وه‌ی تاوانه‌ قێزه‌ونه‌كان و هه‌تتا بگره‌ تیرۆریش ده‌بینێت.

سەلاحەدین، ٢١ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩ – نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق بە هاریکاری لێژنەی پێکەوە ژیان و ئاشتی جڤاکی و کۆمەڵەی هیوای عێراقی لە ماوەی نێوان ١٩ تا ٢١کانونی یەکەمی ٢٠١٩ و لە چوارچێوەی پرۆژەی "گەنجانی عێراق : پێشەنگ لە گفتوگۆ و سەقامگیریی" سەکۆیکارێکیان لە پارێزگای سەلاحەدین بۆ کۆمەڵێ گەنجی عێراقی ڕێکخست.

پەڕەى 1 لەکۆى 13 پەڕەدا
© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.