هەولێر، ١٨ کانوونی دووەمی ٢٠١٧ – بە بۆنەی کۆتایی هاتنێکی سەرکەوتووانەی پڕۆژەی"بەهێز کردنی پلاندانانی ئاوەدانی و هەرێمیی"، لە مەراسیمی کۆتایی کە لە وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار ڕێک خرا؛ بەڕێز وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار خاتوو نەورۆز مەولود پیرۆزبایی لە ستاف و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەخشەدانانی ئاوەدانی و بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی پارێزگای هەولێری کرد، بۆ پابەندبوونیان بە فێربوونی بەردەوام و ئەو دەسکەوتانەی کە بە ماندووبونێکی زۆرەوە بەدەست هاتوون.

سنونێ / چیای شەنگاڵ، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧، لەدوای هێرشی (داعش) بۆ سەر موسڵ، زیاتر لە ٢٧٥،٠٠٠ کەس لە دانیشتووانی چیای شەنگاڵ – تیادا زۆرینەیەکی گەورەی یەزیدی – لە ماڵەکانیان بە زۆر دەرکران. شوێنی نشینگەی یەزیدیەکان یان ئەوەتا بە شێوەیەکی نەخشە بۆ داڕێژراو ڕووخێنران یان ئەوەتا لە لایەن جەنگاوەرەکانی (داعش)ەوە دەستیان بەسەردا گیرا. تەنها لە ناحیەی سنونێ بە مەزەندەیی زیاتر لە ٣٠٠٠ خانوو ڕووخێنراون یان سوتێنراون.

به‌غدا، ٢ی كانونی دووه‌می ٢٠١٧:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش به‌ توندی ئیدانه‌ی هه‌ر ٣ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی به‌غدای كرد كه‌ بوونه‌ مایه‌ی كوشتن و برینداركردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی.

(بەغدا، عێراق، ٣٠ کانوونی یەکەمی ٢٠١٦): نەتەوە یەکگرتووەکان زۆر نیگەرانە لە بارەی ئەگەری کەوتنەوەی قوربانی لە ڕێزی هاووڵاتیان دوابەدوای هێرشێکی ئاسمانی کە دوێنێ باڵەخانەی نەخۆشخانەی ئیبن ئەل ئەثیری لە ناو موسڵ کردە ئامانج. گوتەبێژی ئۆپەڕاسیۆنی هێزی هاوبەش بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی گرتە ئەستۆ.

بەغدا، ٣١ی کانوونی یەکەم ٢٠١٦ - ئەمڕۆ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، بەڕێز یان کوبیش ئیدانەی تەقینەوەکانی بەغدای کرد کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتی بوونە قوربانی و برینداربوون.

پێنج شەممە, 29 کانونی یەکەم 2016 09:24

یونامی ئیدانه‌ی رفاندنی رۆژنامه‌نووس ده‌كات

به‌غداد، ٢٩ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٦:- نێرده‌ی نه‌ته‌و یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق (یونامی) ئیدانه‌ی رفاندنی رۆژنامه‌نووس خاتو ئه‌فراح شه‌وقی ده‌كات له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ له‌ ‍شه‌وی دووشه‌ممه ‌له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی.

هه‌ولێر، ٢٧ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٦:- نێرده‌ی نه‌ته‌و یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق (یونامی)، به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆیی مافه‌كانی مرۆڤ و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، دوا كۆبونه‌وه‌ی بۆ "لێژنه‌ی ئاراسته‌كار" رێكخست كه‌ پێشتر بۆ پێداچوونه‌وه‌ی پرۆگرام (مه‌نهه‌ج)ی په‌روه‌رده‌ی ئاینی و زانیاریی له‌سه‌ر ئاینه‌كان بۆ په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی پێكهاتبوو. كۆبونه‌وه‌كه‌ش له‌ هه‌ولێر له‌ ٢٦ی كانونی یه‌كه‌مدا به‌ ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ و ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان و رێكخراوی یونیسكۆ و سه‌كۆی بیری ئیسلامی و رێكخراوه‌ ناحكومییه‌ په‌یوه‌ندداره‌كان و مامۆستایانی زانكۆ ئه‌نجامدرا.

(بەغدا، ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦): نەتەوە یەکگرتووەکان بە توندترین شێوە ئیدانەی کوشتنی هاووڵاتیان و کارمەندانی کۆمەکی فریاگوزاری دەکات لە دوو ڕووداوی جیا لە ڕۆژهەڵاتی شاری موسڵ.

پرۆژەی نویێ ( فاو) ڕەخساندنی هەلیکار و دابینکردنی خۆراک بۆ چینی هەژارانی عیراقیەکان

22 کانونی یەکەمی 2016: 200،000 هاووڵاتی لە موسل و دەوروبەری لە عیراق دەتوانن داهاتێک بۆ خۆیان بەدەست بێنن بۆ یەکەم جار پاش دەستبەسەر داگرتنی داعش بەسەر چەند ناوچەیەکی عیراق لە 2014 .

هەولێر/سلێمانی، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦- نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی)/ نووسینگەی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان، هەڵسا بە ئەنجامدانی خولێکی ڕاهێنانی تایبەت لە ژێر ناونیشانی "پێداچوونەوەی سەرتاسەری ساڵانە و میکانیزمەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ" لە شاری سلێمانی لە ٢٠ تا ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦. بەشداربووانی خولەکە پێکهاتبوون لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ستافی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە کوردستان.

پەڕەى 46 لەکۆى 62 پەڕەدا
© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.