٣ی ئایاری ٢٠١٧: رۆژنامه‌نووسان ده‌گه‌نه‌ مه‌ترسیدارترین شوێن بۆ پێدانی ده‌نگ به‌ بێده‌نگان.

راگه‌یاندكاران به‌ده‌ست كوشتنی غافڵگیری و هێرشی سێكسی و به‌ندكردن و برینداربوون و بگره‌ هه‌ندێ جار مردنیشه‌وه‌ ده‌ناڵێنن.

هەولێر، 30 ی نیسانی 2017 – وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئەمڕۆ یەکەمین خولی ئاخاوتنەکانی بەگەڕخست سەبارەت بە پلانی پەرەپێدانی نیشتیمانی لە عێراق (NDP) 2018-2088. کۆنفرانسە سێ ڕۆژیەکە بە هاوبەشی لەگەڵ هەولێردا ڕێکخرابوو لەلایەن وەزارەتی پلاندانان و بەرنامەی پەرەپێدان بۆ ناوچە ناوخۆییەکان- LADP، ئەم بەرنامەیە پڕۆژەیەکە لەلایەن بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان- UNDP ەوە جێبەجێکراوە و لەلایەن یەکێتی ئەوروپا- EU ەوە کۆمەکیکراوە.

كه‌ركوك، عیراق، ٢٢ی نیسانی ٢٠١٧:- ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی "عیراق: گه‌نج و پێكه‌وه‌ژیان" گه‌یشته ‌شاری كه‌ركوكی هێمای فره‌یی و هه‌ماهه‌نگیی له‌ عیراقدا له‌ كاتێكدا گه‌نجانی عیراق راوێژه‌كانیان له ‌سه‌رتاسه‌ری وڵاتدا له‌ پێناو فه‌راهه‌مكردنی ئاشته‌وایی نیشتمانی له‌ قۆناغی دوای داعشدا په‌ره‌ پێ ده‌ده‌ن.

به‌غدا، ١٩ی نیسانی ٢٠١٧:- به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی ساڵی تازه‌ی ئێزیدییه‌وه‌، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، یان كوبیش، سڵاوی گه‌رمی خۆی بۆ خه‌ڵكی ئێزیدی ده‌نێرێت له‌ عیراقدا.

سلێمانی، 16 نیسان 2017 –ئۆفیسى مافەکانى مرۆڤ لە نێردەى نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ هاریکارى کردنى عیراق وەک بەشێک لە پرۆگرامى پاڵپشتى تەکنیکى بۆ دامەزراوە ئەکادیمیەکان لە هەرێمى کوردستانى عیراق، سمینارێکى رێکخستن بۆ خوێندکاران و قوتابیانى فاکولتى یاسا و رامیارى لە بەشەکانى دیپلۆماسى و پەیوەندیەنێودەوڵەتیەکان و یاسا لە زانکۆى گەشەپێدانى مرۆیى لە سولەیمانى لەژێر ناونیشانى" میکانیزمەکانى نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ پاراستن و پەرەپێدانى مافەکانى مرۆڤ وە رۆڵى ئۆفیسى مافەکانى مرۆڤ لە یۆنامى لە پاراستن و پەرەپێدانیان" سمینارەکە تیشکى خستە سەر میکانیزمەکانى پاراستنى مافەکانى مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتوەکان، پەیماننامەى نەتەوە یەکگرتوەکان و جاڕنامەى جیهانى مافەکانى مرۆڤ. سمینارەکە لە رۆژى 16 نیسانى 2017 ئەنجام درا وە 51 خوێندکار و قوتابى ئامادەى بوون ( 23 کچ و 28 کوڕ).

به‌غدا، ١٦ی نیسانی ٢٠١٧:- به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قیامه‌وه‌، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م كریستیانه‌كانی عیراق ده‌كات.

به‌غدا، ١٤ی نیسانی ٢٠١٧:- نێرده‌ی نه‌ته‌و یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق (یونامی) ده‌ستخۆشی ده‌كات له‌ دانانی نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی پێشووی عیراق له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، باڵیۆز موحه‌ممه‌د عه‌لی ئه‌لحه‌كیم، وه‌ك سه‌رۆكی "كۆمیسیۆنی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ئاسیای باشور (ئێسكوا)" له‌لایه‌ن سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانه‌وه‌.

بەغداد، 13 ی نیسانی 2017- حکومەتی تورکیا بڕی 750،000 دۆلاری ئەمریکی بەخشیە دامەزراوەی کۆمەکیکردن بۆ سەقامگیرکردن FFS ی سەر بە UNDP کە کار دەکات بۆ کۆمەکیکردنی دەستپێشخەریە خێراکان لە ناوچە ئازادکراوەکانی ژێردەستی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش).

سلێمانی، عیراق، ٨ی نیسان ٢٠١٧ - دیداری سلێمانی "عیراق: گەنج و پێکەوە ژیان" کە گەنجان کۆدەکاتەوە بۆ دۆزینەوەی باشترین ڕێگەچارەکان بۆ قۆناغی دوای داعش، ئەمڕۆ لە سلێمانی لە هەرێمی کوردستانی عیراق ئەم دیدارە ئەنجام درا، ئەویش پێنجەم دیدارە لە درێژەی ئەو دیدارانەی کە لە سەرتاسەری عیراق ئەنجام دەدرێن. ئەم دیدارانە ڕۆژبەڕۆژ گرنگییان زیاتر دەبێت چونکە ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش لە موسڵ بەرەو نەمان دەچێت.

سلێمانی – عیراق 6ی نیسانی 2017 - ژمارەیەک لە ئەندامانی پۆلیس لە پاریزگای سلێمانی خولێکی ڕاهێنانیان بۆ کرایەوە کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە ڕێکخرابوو بە مەبەستی زیاتر بەهێزکردنی پۆلیس دەربارەی بابەتەکانی پەیوەست بە بنەماکانی مافەکانی مرۆڤ.

پەڕەى 41 لەکۆى 62 پەڕەدا
© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.