سلێمانی، عیراق، ٨ی نیسان ٢٠١٧ - دیداری سلێمانی "عیراق: گەنج و پێکەوە ژیان" کە گەنجان کۆدەکاتەوە بۆ دۆزینەوەی باشترین ڕێگەچارەکان بۆ قۆناغی دوای داعش، ئەمڕۆ لە سلێمانی لە هەرێمی کوردستانی عیراق ئەم دیدارە ئەنجام درا، ئەویش پێنجەم دیدارە لە درێژەی ئەو دیدارانەی کە لە سەرتاسەری عیراق ئەنجام دەدرێن. ئەم دیدارانە ڕۆژبەڕۆژ گرنگییان زیاتر دەبێت چونکە ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش لە موسڵ بەرەو نەمان دەچێت.

سلێمانی – عیراق 6ی نیسانی 2017 - ژمارەیەک لە ئەندامانی پۆلیس لە پاریزگای سلێمانی خولێکی ڕاهێنانیان بۆ کرایەوە کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە ڕێکخرابوو بە مەبەستی زیاتر بەهێزکردنی پۆلیس دەربارەی بابەتەکانی پەیوەست بە بنەماکانی مافەکانی مرۆڤ.

بەغداد، 5 ی نیسانی 2017- حکومەتی کەنەدا بڕی 2.2 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی تری بەخشیە دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی دەستبەجێ (FFIS) سەر بە UNDP، کاری ئەم دامەزراوەیە بریتیە لە کۆمەککردنی خێرا و دەستبەجێی ناوچە ئازادکراوەکانی ژێردەستی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش). بەم بەخشینە کەنەدا بە گشتی بڕی 6.3 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بەخشیوە تا ئێستا.

بەغدا، ٥ی نیسان ٢٠١٧ - بەڕێز یان کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق بەتوندی ئیدانەی هێرشە خۆکوژییەکانی ڕۆژی سێشەممەی بەرواری ٤ی نیسانی ٢٠١٧ی سەر شاری تکریتی کرد کە بوونە هۆی کەوتنەوەی چەندان قوربانی.

به‌غدا، ١ی نیسانی ٢٠١٧:- به‌ بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی تازه‌ی بابلی و ئاشورییه‌وه كه‌ به‌ "ئاكیتۆ"ناسراوه‌‌ ، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش گه‌رمترین سه‌ڵاو بۆ ئاشوری و كلدانه‌كان ده‌نێرێت كه‌ به‌م بۆنه‌وه‌ ئاهه‌نگ ده‌گێڕن.

به‌غدا،عیراق، ٣١ی ئاداری ٢٠١٧:- سكرتێری گشتیی نه‌ته‌و یه‌كگرتووه‌كان ، به‌ڕێز ئه‌نتۆنێو گوتێریس سه‌ردانێگی دوو رۆژه‌ی بۆ عیراق ئه‌نجامدا بۆ ده‌ربڕینی پاڵپشتی بۆ خه‌ڵكی عیراق كه‌ ئێستا له‌ پێشه‌وه‌ی شه‌ڕی داعش (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له‌ عیراق و شام) ی تیرۆریست دان. وێڕای خستنه‌ڕووی كۆژانی ئاواره‌كانیش، به‌ڕێز گوتێریس داوایه‌كی پاڕانه‌وه‌ئاسای توندی كرد بۆ هاوكاریی نێونه‌ته‌وه‌یی زیاتر له‌ پێناو دابینكردنی هاوكاری به‌په‌له‌ و فه‌راهه‌مكردنی ئاشتییه‌كی درێژخایه‌ن دوای ته‌فروتوناكردنی داعش.

به‌غدا، ٣٠ی ئاداری ٢٠١٧:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش به‌ توندی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی رۆژی ٢٩ی مانگی یوسفییه‌ی خوارووی به‌غدا ده‌كات كه‌ بووه‌ مایه‌ی كوشتن و برینداركردنی ژماره‌یه‌ك خه‌ڵك.

به‌غدا، ٢٠ی ئاداری ٢٠١٧ – نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مڕۆ میواندارێتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی كرد بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و پێوه‌رانه‌ی ئامانجیان پته‌وكردنی به‌شداریكردنی ژنان و نوێنه‌رایه‌تییانه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان و پرۆسه‌ی سیاسی.

به‌غدا ٢١ی ئاداری ٢٠١٧ – نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق به‌ڕێز یان كۆبیش به‌ توندی ئیدانه‌ی ئه‌و كرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌ ترسنۆكانه‌ی كرد كه‌ رۆژی دووشه‌مه‌ی ٢٠ی ئادار كه‌ ناوچه‌ی گه‌ڕه‌كی عاملی باكوری رۆژهه‌ڵاتی به‌غدای كرده‌ ئامانج و بووه‌ هۆی كوژران و برینداربوونی ده‌یاها هاوڵاتی سڤیل .

به‌عقوبه‌ - عێراق ، ٢٥ی ئاداری ٢٠١٧ – نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سه‌كۆی "عێراق : گه‌نجان و پێكه‌وه‌ژیان" ی به‌ره‌و پارێزگای دیاله‌ برد ، به‌هیوای ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی ئامانجیان گوێگرتنه‌ له‌ بیروڕای گه‌نجان ده‌رباره‌ی ئاشته‌وایی هاوپێچ له‌گه‌ڵ ئه‌زموونی ناوچه‌كه‌ كه‌ ئاماژه‌ن بۆ فره‌یی و دانی باجێكی قورس به‌هۆی ململانێ و توندوتیژییه‌كان.

پەڕەى 40 لەکۆى 60 پەڕەدا
© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.