مارتا رویداس، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هه‌ماهه‌نگسازی مرۆیی، له هه‌ولێری هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی چه‌ند بنكه‌یه‌كی ده‌نگدان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به پرۆسه‌ی ده‌نگدان ئاشنابێت. عیراقییه‌كان له رۆژی ١٢ ئایاری ٢٠١٨ دا بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانێكی تازه ده‌نگیان دا. نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان یارمه‌تیی ته‌كنیكی پێشكه‌ش به كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ده‌كات.
نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی)خۆشحاڵە بە ڕاگەیاندنی دەستپێکردنی کامپینی # بۆ نا - – هاشتاگی # شەکوبیها. ئامانج لە کامپینی بۆ نا بریتییە لە برەودان بە بەشداری کاریگەری ژنان لە پرۆسەی سیاسی وبڕیاردان لە عیراق. پەیامە سەرەکییەکانی خاتو ئالیس وۆڵپۆڵ، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق بۆ کاروباری سیاسییەکان و هاریکاری هەڵبژاردن و خاتو مامباتهارۆ نۆنۆ دیمۆ، ڕاوێژکاری جێندەری یونامی، لەم بەستەرەی خوارەوە تۆمارکراون:
ڤیدیۆ: ئینگلیزی / عەرەبی: https://youtu.be/nFHPOhFmx3o
کوردی: https://youtu.be/EVx6o1Fkjm4
ئه‌گه‌ر واده‌زانیت كه پیاڵه (ئیستیكان) ته‌نها بۆ چا خواردنه‌وه‌یه ، چاوه‌ڕوان به بزانه هودا سه‌رهه‌نگ چی له پیاڵه ده‌كات. ئافرهتێكیدهستڕهنگین له‌ماڵه‌وه و ئیشكه‌ر له ده‌ره‌وه . هودا كاتی خۆی دابه‌ش كردووه له نێوان كاركردن له‌گه‌ڵ ئافره‌ته ئاواره عێراقییهناوخۆییهكان له‌سه‌ر پرۆژه‌كانی فێركردن و به‌خێوكردنی خانه‌واده‌كه‌ی و دروستكردنی مۆم .