رێزگرتن لە فرەیی کەلتور و زمان مەرجێکی سەرەکییە بۆ برەودان بە گیانی کرانەوە و یەکسانی و گفتوگۆ . نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی ٣٠ ی ئەیلولی هەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی جیهانیی وەر گێڕان دیاریکردووە بۆ بەرز ڕاگرتنی کاری پیشەگەرییانەی زمانزانان و وەبیرخستنەوەی هەمووان کە فرەزمانی ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە کۆکردنەوەی گەلان.
٢١ نیسان ٢٠١٩: نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگێکی یەکگرتووی گەلانی جیهانە و فرەزمانییش کلیلی بیستنی ئەو دەنگانەیە لە سەر ئاستی جیهاندا. ئێمە بە شەش زمانی فەرمی کاردەکەین [عەرەبی، چینی ، ئینگلیزی، فەرەنسی، ڕوسی، ئیسپانی]. لە مانگی نیساندا ئێمە تیشک دەخەینە سەر سێ لەو زمانانە: چینی و ئینگلیزی و ئیسپانی. لەگەڵماندابن لە هەڵمەتی فراوانکردنی بەکارهێنانی زمان!