بەغدا- پێویستە گەنجانی عێراق ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕن لە داڕشتنی نەخشەی ڕێڕەوی سیاسی ئایندەی وڵات، و هەروەها لە گەشە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکاندا، ئەمەش بە پێی ئەو ڕاسپاردانەی کە پێشکەشی ئەو کۆنفرانسە نیشتمانیە کرابوو کە لە ٢٢ی تشرینی دووەم لە بەغدا ساز درابوو. ئەم کۆنفرانسە دوا بە دوای ١٨ سەکۆیکار هات کە لە هەژدە مانگی دواییدا هەریەکەی لە پارێزگایەک کرابوو و بە سەدان گەنجی کۆکردبۆوە بۆ تاوتوێکردنی بەشداریکردنیان لە داڕشتنی ئایندەی عێراق.
سەیری ئەم ڤیدیۆیە بکە دەربارەی چۆنیەتی کارتێکی دیواربەند لە بەرزکردنەوەی ئاسی هۆشیاری دەربارەی کاریگەری کۆڤید-١٩ بۆ سەر مافەکانی مرۆڤ لە بەغدا. هەندێك لەم دیواربەندانە لەسەر پۆستکاردا چاپدەکرێن و لە حەفتەی دهاتوولە شەقامەکانی بەغدا بڵاودەکرێنە لەلایەن هەریەك لە بصمە ئەمەل و ئۆفیسی مەفەکانی مرۆڤ/ یونامی.
حەوت هونەرمەندی عیرقی بڕیاریاندا کە یارمەتی ووڵاتەکایان بدەن لە بەرەنگاربوونەوەی کۆڤید -١٩ دا، ئەوان لەڕێگەی ١٣ وێنەی کاریکاتێری ڕەنگاوڕەنگ بەشداربوون بەمەبەستی ووشیارکردنەوەی گشتی و بەرپەرچدانەوەی هەموو جۆرە پڕوپاگەندەیەك بە تیشکخستنەسەر بابەتەکانی مافەکانی مرۆڤ و بەرزڕاگرتنی بوێری و خۆڕاگریی کارمەندەکانی تەندروستی.
رۆژی جیهانیی مرۆیی لە ١٩ی ئابی هەموو ساڵێکدا ڕێز لەو کارکەرە مرۆییانە دەگرێت کە گیانی خۆیان لەپێناو خزمەتکردنی ئاشتی و مرۆییدا بەخت کردووە. حەڤدەهەمین ساڵوەگەری تەقینەوەکەی بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکانە لە بەغدا کە بووە مایەی کوژرانی ٢٢ کارمەند، بەگرتنەخۆی نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانیش، سێرجیۆ دی میلیۆ، لەگەڵ زیاتر لە ١٥٠ برینداریش.