نەتەوە یەكگرتووەكان له عیراق لەسەر داواكاری حكومەتی عیراق دامەزراوە بۆ پالپشتی كردنی كۆششه نیشتمانییه‌كان له ئاسته‌كانی رامیاریی و هه‌ڵبژاردن و كاروباره مرۆییه‌كان. نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان راوێژ و پشتگیریی پێشكه‌ش به حكومه‌تی عیراق و گه‌له‌كه‌ی ده‌كات و هه‌روه‌ها كارده‌كات له پێناو بونیاتنانی تواناكان بۆ به‌هێزكردنی خه‌ڵكه‌كه‌ی و داموده‌زگاكانی له ماوه‌ی راگوێزانی دیموكراتیدا.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق پێكدێت له نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاری عیراق(یونامی) و تیمی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له وڵات‌دا كه له ٢٠ ئاژانس پێكدێن و له عیراقدا كارده‌كه‌ن.
لە ساڵی 1955 ەوه ژمارەیەك لە رێكخراوەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان له میانه‌ی چه‌ند به‌رنامه‌یك لە عیراق كار ده‌كه‌ن. هەندێكی تر لە سەرەتاكانی نەوەدەكانی سه‌ده‌ی رابردوو و هه‌ندێكی تریش له دوای ساڵی 2003 وه‌كو یونامی له عیراق كار ده‌كه‌ن .
له دوای ساڵی ٢٠٠٧ ه‌وه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌نگاو به‌هه‌نگاو بوونی خۆی له عیراق فراوانكرد ، و پلانی به‌رده‌وامبوونی فراوانكردنی چوارچێوه‌ی چالاكیهكانیشی هه‌یه بۆ به ده‌نگه‌وه‌هاتنی پێداویستییه‌كانی گه‌لی عیراق و پشتگیریكردنی كۆششه‌كانی له پێناو بونیاتنی ئایینده‌یه‌كی سه‌قامگیر و خۆشگوزه‌ران.
ئێستا نزیكه‌ی ١٧٠ كارمه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی و ٤٢٠ كارمه‌ندی نێوخۆیی له عیراق كارده‌كه‌ن و له‌هه‌ر هه‌ژده پارێزگاكه‌ی عیراق بڵاوبونه‌ته‌وه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌رنامه‌و پرۆژه جۆربه‌جۆره‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات له میانه‌ی هاوكاریی و هاوبه‌شییه‌كی توند و تۆڵ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و چه‌ندین هاوبهشیكار و هاوشانی تر به رێكخراوه ناحكومییه عیراقی نێودهوڵهتیهكانیشهوه