یەک شەممە, 27 کانونی دووەم 2019 11:18

كۆمه‌ڵه‌ی راوێژكاریی ژنان سه‌باره‌ت به‌ ئاشته‌وایی و بواری سیاسی ئه‌مڕۆ له‌ به‌غدا راگه‌یاندرا گرنگ

به‌غدا، ٢٤ی كانونی دووه‌می ٢٠١٩:- كۆمه‌ڵه‌ی راوێژكاریی ژنان سه‌باره‌ت به‌ ئاشته‌وایی و بواری سیاسی كه‌ پێشتر له‌ تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٨ به‌ پشتگیری نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق (یونامی) یه‌وه‌ دامه‌زرابوو ئه‌مڕۆ له‌ به‌غدا به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی راگه‌یاندرا.

ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌ كار بۆ پێشخستنی رۆڵی ژنان ده‌كات له‌ بواری سیاسی و گه‌یاندنی ده‌نگی ژنان. له‌ راستیدا نوێنه‌رایه‌تیی ژنان سه‌ره‌ڕای رۆڵی چالاكا‌نه‌یان له‌ كۆمه‌ڵگادا له‌ ئاستی پێویستدا نییه‌ و له‌ بواری سیاسی و بڕیارسازیشدا په‌راوێز خراون. كۆمه‌ڵه‌كه‌ له‌ ٢٢ ئه‌ندام پێك دێت كه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای تواناو ئه‌زموون و به‌هره‌ هه‌ڵبژێردراون كه‌ بریتین له‌ داكۆكیكارانی مافه‌كانی مرۆڤ و شاره‌زایانی راگه‌یاندن و سیاسه‌تمه‌دارانی پێشوو و چالاكوانانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كه‌ ئه‌وانیش نوێنه‌رایه‌تی چه‌ندان به‌رژه‌وندیی جۆراوجۆر و پاشخانی سیاسی و هه‌رێمه‌كان ده‌كه‌ن.

له‌وته‌ی ده‌ستپێكیدا، نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، خاتو جینین‌ هێنیس پلاسخارت، داوای له‌ حكومه‌ت كرد بۆ داننان به‌ نوێنه‌رایه‌تیی فراوانی كۆمه‌ڵگایی ژنان له‌ داڕشتنی ئاینده‌ی عیراق بۆ فه‌راهه‌مكردنی ئاشتییه‌كی درێژخایه‌ن و سه‌قامگیری و خۆشگوزه‌رانی بۆ هه‌موو هاوڵاتیان عیراق.

ئه‌و خاتونه‌ وتی " هه‌ر چه‌نده‌ له‌ ئێستادا، به‌شداریپێكردنی ژنان له‌ بڕیارسازیدا هه‌ر به‌ سنوردار ماوه‌ته‌وه‌، ژنان هێشتا له‌ چه‌ند پله‌یه‌كدا هه‌ن وه‌ك بۆنمونه‌ وه‌ك پارێزگار یانیش سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌ كابینه‌یه‌كی پیاوسالاردا."

ئه‌و هه‌روه‌ها داوای له‌گه‌وره‌ پرسانی سیاسیش كرد به‌ حكومه‌ت و لێژنه‌كانی په‌رله‌مان و هاوبه‌شكارانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و په‌یونددارانی تره‌وه‌ بۆ كه‌وتنه‌گه‌ڵ یونامی له‌ سوودوه‌رگرتن له‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌.

ئه‌و زیاتر داوای له‌و پیاوانه‌ش كرد كه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ شه‌ڕی یه‌كسانیی جێنده‌ریدا ببنه‌ پاڵه‌وان بۆ له‌ نزیكه‌وه‌ كاركردن له‌گه‌ڵ یونامی و ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌شدا بۆ داڕشتنی چوارچێوه‌ی پێویست بۆ به‌شداریپێكردنی ژنان له‌ پێكهاته‌ی بڕیارسازیدا.

له‌وته‌كه‌یدا كه‌ به‌ ناوی كۆمه‌ڵه‌كه‌وه‌ پێشكه‌شی كرد، ژنه‌ پارێزه‌ری چالاكوانی مافه‌كانی مرۆڤ ، خاتو بوشڕا ئه‌لعوبه‌یدی به‌ زه‌قی باسی ئه‌وه‌ی كرد كه‌ "به‌شداریی ژنان له‌ ئاشته‌وایی و بڕیارسازیدا له‌ داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تدا هێشتاش هه‌ر سنورداره‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌و راستیه‌ش كه‌ وڵات چه‌ندان چوارچێوه‌ی جیهانی و ناوخۆیی بۆ به‌تواناكردنی ژنان و دابینكردنی رۆڵی شایسته‌یان له‌ كۆمه‌ڵگا و ده‌وڵه‌تدا دامه‌زراندووه‌."

له‌لایه‌كی تره‌وه‌،به‌شداربووان بریتی بوون له‌ جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق، به‌ڕێز به‌شیر ئه‌لحه‌دداد، راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیران، موحه‌مه‌د سه‌لمان، و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌تواناكردنی ژنان له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، خاتو ئیبتیسام عه‌زیز، و سه‌رۆكی وه‌قفی سوننی، د. عه‌بدوله‌تیف ئه‌لهومه‌یم، و ئه‌ندامان په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و به‌رپرسانی حكومی و ئه‌ندامانی دادوه‌ری و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگه‌ی دیپلۆماسی و چالاكوانانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و مامۆستایانی زانكۆ.

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ جێگری به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز خالید ده‌هاب ‌‌به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٤٠١٤٦

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.