ئەم پەڕەیە چاپ بکە
یەک شەممە, 27 کانونی دووەم 2019 07:49

میکانیزمەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پاراستنی ژنان و کەمینەکان گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

سلێمانی، 16-17 و دهۆک ٢٣-٢٤ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨ – ئۆفیسی هەولێری مافەکانی مرۆڤ لە نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) بەسەرکەوتوویی خولێکی دووڕۆژەی ئەنجامدا، لەژێر ناوونیشانی میکانیزمەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پاراستنی ژنان و کەمینەکان، بۆ ژمارەیەک لە بەشداربوانی ڕێکخراوە ناحکومییەکان و بەڕێوەبەرایەتی بەدواداچوونی توندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانی و دهۆک. بەشداربوان نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیی بوون، کاریان چالاکی ئەنجامدان و پاڵپشتیکردنی مافەکانی ژنان و کەمینەکانە لە هەرێمی کوردستان.

خولەکە ڕاهێنانی بە ٢٤ بەشداربوو کرد (١٦ ژن و ٨ پیاو) لە سلێمانی و ٢٥ بەشداربوو (١٢ ژن و ١٣ پیاو) لە دهۆک، کە ئامانج لێی بتەوکردنی زانیاری بەشداربووان بوو دەربارەی سیستمی پاراستنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان و پەیماننامەکان و ڕێککەوتنەکانی تایبەت بە ژنان و کەمینەکان، و یاسا پەیوەندیدارە نێونەتەوەیی و نێوخۆییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان. هەروەها خولەکە تیشکی خستەسەر توندوتیژییەکان لەسەر بنەمای جێندەری و سێکسی و ئەو توندتوتیژیە سێکسییانەی لەکاتی ململانێکان ڕوودەدەن.

موحەممەد وەحدوددین، بەرێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی بەدواداچوونی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان لە سلێمانی، ووتی: "ڕۆڵی ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی یونامی بەرزدەنرخێنین بە کۆکردنەوەی خولێکی بەرهەمدار و زانیاریبەخشی لەم شێوەیە و ئەو چالاکییانەی کە دەبنە مایەی بەهێزکردنی توانستەکانمان و زیادکردنی زانیارییەکانمان دەربارەی میکانیزمەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان و بەرجەستەکردنی تێگەیشتنی پتر لە هەمبەر ڕێکارەکانی پاراستنی ژنان."

خاتو پەروەر ئیبراهیم، لە ڕێکخراوی کوردستان بۆ هەموان، ڕایگەیاند: "دەمەوێت سوپاسی یونامی بکەم بۆ ئەم خولی ڕاهێنانە. خولێکی سودبەخش بوو هەروەک بۆ من یەکەمجاربوو لەم جۆرە ڕاهێنانە چڕوپڕە بەشداربم و زانیارییەکی بەهادارم چنگکەوت. سەرەڕای ئەمانەش، بەشداربووان سەر بە ڕیکخراوە ناحکومییەکان و کەرتی گشتی بوون، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ هەماهەنگی و هاریکاریی لەنێوان هەردوو جۆری گروپی بەشداربوو کە بەیەکەوە کاردەکەن بۆ گەیشتنە چارەسەرگەلێک بۆ ئەو پێشێلکارییانەی دژ بە ژنان ئەنجام دەدرێت."

هەروەها، بەڕێز عەبدولرەحمان تەیب، لە ڕێکخراوی رۆشنبیری بۆ برەودان بە دیموکراسی لە دهۆک، ئامانجی خولەکەی بەرزنرخاند و گوتی: "خولەکە زانیاری ئێمەی دەوڵەمەند کرد سەبارەت بە مامەڵەکردن لەگەڵ توندتیژی لەسەر بنەمای جێندەری و سێکسی لە روانگەی مافەکانی مرۆڤی نێونەتەوەیی. بەدڵنیاییەوە، دەبێتەمایەی باشتر مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو کەیسانە لەلایەن رێکخراوەکان و کەرتی گشتییەوە."

ئۆفیسەری مافەکانی مرۆڤ لە ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی یونامی، بەڕێز زیتۆ سیانی، هەڵسا بەکردنەوەی خولەکە و ڕوونیکردەوە کە بوونی ڕێکخراوە ناحکومییەکان و چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی بەدواداچوونی توندوتیژی دژ بە ژنان زۆر گرنگن لەڕوانگەی بەرگریکردن لە مافەکانی ژنان و بەرگرتن لە توندوتیژی دژییان.

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI

ئەلبوومی وێنەکان