یەک شەممە, 16 کانونی یەکەم 2018 13:17

یونامی یادی ڕۆژی مافی مرۆڤ لە زانکۆی ئیشق لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

هەولێر، عیراق، ١٠ی کانونی یەکەمی ٢٠١٨ – قوتابیان و چالاکوانانی بواری مافی مرۆڤ لە ناوجەرگەی بازاڕی هەولێر هەڵسان بە بڵاوکردنەوەی زانیاری بەبۆنەی یادی حەفتا ساڵەی جارنامەی گەردونی مافی مرۆڤ لە چایخانە و دوکانەکان دەربارەی مافی مرۆڤ و گرنگیی داکۆکی کردن لە مافەکانیان و مافی خەڵکانی تر.

نزیکەی ٥٠ قوتابی زاکۆی ئیشق لە هەولێر و ستافی نوسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان تیشێرتی یادەوەری ئەو ڕۆژەیان لەبەرکرد و چوونە بازار لای قەڵای مێژوویی هەولێر. لە گۆڕەپانی بەردەم چایخانەی بەناوبانگی مەچکۆ، قوتابیان بە گوڕوتینەوە زانیارییان بە ڕێبواران دەدا دەربارەی مافەکانی مرۆڤ بە زمانەکانی کوردی و ئینگلیزی و عەرەبی و فارسی و تورکی وەک نیشانەیەک بۆ فرەیی دانیشتوانی هەولێر.

کارمەندانی نوسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر و قوتابیانی زانکۆی ئیشق، بەشی پەیوەندییە دیپلۆماسی و نێودەوڵەتییەکان لە کەمپی زانکۆش مەراسیمێکیان ڕێکخست بۆ گفتوگۆکردن دەربارەی مافەکانی مرۆڤ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی کوردستان. قسەکەرانی مەراسیمەکەش بریتیبوون لە د. ئیدریس هادی ساڵح، سەرۆکی زانکۆی ئیشق و بەڕێز ضیاء بەترۆس، سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان، و بەڕێز شوان سابیر، سەرۆکی تۆڕی دادپەروەری بۆ بەندکراوان، و قوتابیان و کارمەندانی نوسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانیش. قسەکەران هانی قوتابیانیاندا بۆ بەردەوام بوون لەسەر هەڵگرتنی پەیامەکانی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان و هەمیشە بەرگری لە مافی مرۆڤ بکەن بۆ ئەوەی دڵنیابن لە بەدەستهێنانی داهاتوویەکی پرشەنگدارتر لەدوای ڕوخانی داعش.

وێنەکان: نوسینگەی ڕاگەیاندنی یونامی / خاتو سیلیا تۆمسۆن

زانیاری زیاتر

  • Agency: UNAMI
© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.