دوو شەممە, 03 کانونی یەکەم 2018 08:12

ئاماری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژماره‌ی قوربانیان له‌ عیراق له‌ مانگی تشرینی دووه‌م ٢٠١٨، کەمترین ڕێژە لە ماوەی شەش ساڵدا

به‌غدا، ٢ی کانونی یه‌كه‌م ٢٠١٨- به‌ پێی ئه‌و ئاماره‌ی ئه‌مڕۆ نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق(یونامی) ‏بڵاوی كردۆته‌وه‌، له‌ دەرئه‌نجامی كرده‌ی‌ توندوتیژی و تیرۆرستی و پێكدادانی چه‌كداری كه‌ له‌ مانگی تشرینی دوومی ٢٠١٨دا ‏روویانداوه‌، ٤١ هاوڵاتی مه‌ده‌نی عیراقی كوژراون ٧٣ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون‎‎.

ئەو ژمارانە هاوڵاتی مەدەنی و ئەو هاوڵاتییانە دەگرێتەوە کە لە کاتی مردن یان بریندار بوون وەک هاوڵاتی مەدەنی ڕەچاوکراون، وەکو پۆلیس لە دەرەوەی ئەرکی سەربازی، بەرگری شارستانی و کارمەندانی پاسەوانی تایبەت و پۆلیسی پاسەوانی بارەگاکان و کارمەندانی ئاگرکوژێنەوە.

بەڕێز یان کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق، وتی: "بەداخەوە بەردەوامبوونی گیان لەدەستدان جێگەی نیگەرانییە، بەڵام ئەو ژمارانەی ئەم دواییە کەمترین ڕێژەن لەوەتەی یونامی تۆماری کردوون لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٢ەوە.

بەڕێز کوبیش هەروەها وتی:" ئەمانە تەنها ژمارە نین، بەڵکو مرۆڤن و خێزانیان هەیە. لەگەڵ ئەوەشدا کەمی ڕێژەی قوربانیان نیشاندەرێکە ئاستی توندوتیژی بەرەو کەمبوونەوە دەڕوات بە هەڵسانەوەی وڵاتەکە لە دوای شەڕی تیرۆر و بەرەو داهاتوویەکی سەقامگیر و پڕشنگدار هەنگاو دەنێت."

پارێزگای بەغدا به‌ركه‌وته‌ترین پارێزگابووە‌، ٥٥ هاوڵاتی مه‌ده‌نی بوونه‌ته‌ قوربانی (٢٣كوژراو و ٣٢ بریندار)‌. دوای ئه‌و پارێزگای نەینەوا دێت كه‌ ئاماره‌كانی برتییه‌ له‌ (٨ كوژراو و ١٩ بریندار) و پارێزگای ئەنباریش (٤ كوژراو و ١٥بریندار) هەبوون.

روون كردنه‌وه: یونامی له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیاریكراودا چالاكیه‌كی سنورداری هه‌یه‌ له‌ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانیان و بە هۆی دژواری بارودۆخی ناوچەکە و پچڕانی خزمەتگوزارییەکان. له‌هه‌ندێ حاڵه‌تدا ته‌نها توانیویه‌تی ‌هه‌ندێك له‌ رووداوه‌كان به‌ شێوه‌ی هه‌نده‌كییانه‌ (ناته‌واو) پشتڕاست بكاته‌وه ژمارەی قوربانییانی پارێزگای ئەنبار لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگاکە وەرگیراون و لەوانەیە گوزارشت لە ژمارەی ڕاستەقینەی قوربانیان لەو پارێزگایە نەکات بۆیە ژماره‌كان پێویسته‌ به‌ لانی كه‌م وەربگیرێن.

****

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غه‌تاس ‌ ‌ به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١