ماراسۆنه‌كه‌ی ئه‌مساڵ له كۆتایی هه‌فته‌دا ئه‌نجامدار و بووه مایه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی سه‌دان كه‌س له شه‌قامی ئه‌بو نه‌واس . له لایه‌كی تره‌وه، چالاكییه‌كه ئامڕازێك بوو بۆ ئاشتی و دژه توندوتیژیش. ئه‌م ماراسۆنه‌كه له كاتێكدایه كه به‌غدا ئێستا دوای ماوه‌یه‌ك له توندوتیژیی تیرۆری هه‌ست به ئارامی ده‌كات. شایانی باسه كه چه‌ندان كچیش له‌م چالاكییه‌دا به‌شدارییان كرد. باوكێك هه‌ر چوار منداڵه‌كه‌ی هێنابوو. ئه‌حمه‌د عه‌لای سه‌رۆكی رێكخراوی وه‌رزشیی دژ به توندوتیژی كه له هه‌مانكاتدا رێكخه‌ری ماراسۆنه‌كه‌ش بوو وتی كه زۆربه‌ی ئه‌و ٧٠٠ كه‌سه‌ی كه‌ناوی خۆیان تۆمار كردبوو سه‌ره‌ڕای بارانبارین هه‌ر هه‌موویان به‌شدارییان كرد. "به‌ڕاستی خه‌ڵك شایانی ئه‌وه‌یه كه له‌رێگه‌ی وه‌رزش و راكردنهوه رۆژێكیان بۆ خۆ ده‌ربڕین هه‌بێت."