دوو شەممە, 19 تشرینی دووەم 2018 09:56

یان كوبیش، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی تكریت ده‌كات و به‌ كارێكی قێزه‌ونیشی ناوده‌بات ‌كه‌ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كردووه‌ته‌ ئامانج

به‌غدا، ١٩ تشرینی دووه‌می ٢٠١٨:- یان كوبیش، نوێنه‌ر تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق به‌ توندی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی شاری تكریتی پارێزگای سه‌لاحه‌دین ده‌كات كه‌ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی كرده‌ ئامانج. به‌ڕێز كوبیش هاوسۆزی خۆی بۆ خانه‌واده‌ی قوربانیان ده‌رده‌بڕێت و هیوای هه‌رچی زوو چاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازێت.

به‌ڕێز كوبیش له‌مباره‌وه‌ وتی "ئه‌م كاره‌ ترسنۆكانه‌ له‌ چێشتخانه‌یه‌كی شاری تكریت كارێكی به‌ته‌واوی قێزه‌ونه‌ كه‌ ته‌نها مه‌به‌ستی به‌ئامانجگرتنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و وێرانكردنی هه‌ڵسانه‌وه‌ی عیراقه‌ دوای ساڵانێك له‌شه‌ڕ. هه‌روه‌ها ئامانجی تیرۆریستان له‌ تێكدانی سه‌قامگیری و دروستكردنی پشێوی له‌و ناوچانه‌ی كه‌ تازه‌ له‌ ده‌ست تیرۆر رزگاریان بووه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ به‌ یه‌كڕیزی عیراقییه‌كان و وریایی هێزه‌كانی ئاسایش تێك ده‌شكێت."

لای خۆیه‌وه‌، به‌ڕێز كوبیش داوا له‌ حكومه‌ت ده‌كات بۆ چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی له‌سه‌ر قه‌ڵاچۆكردنی شانه‌ نوستووه‌كان به‌ مه‌به‌ستی پێشگرتن له‌هه‌ر هێرشێكی داهاتوو دژی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی.

****
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غه‌تاس به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.