چوار شەممە, 10 تشرینی یەکەم 2018 00:00

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ پیرۆزبایی لە براوەکانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی نادیە موراد و دکتۆر دەنیس مەکوێگی دەکات

هەولێر- ئاژانسی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کۆچ، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ، پیرۆزبایی لە براوەکانی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ٢٠١٨ دەکات، دکتۆر دەنیس مەکوێگی دکتۆرو داکۆکیکاری کۆنگۆیی، وە نادیە موراد چالاکوانی ناسراوی یەزیدی بۆ مافی مرۆڤ، بۆ هەوڵەکانیان بۆ کۆتایهێنان بە ئەشکەنجەی توندو تیژی سێکسی وەکو چەکی جەنگ و پێکدادان.

بۆ خاتوو موراد، خەڵاتەکە وەردەگرێت پاش زیاتر لە سێ ساڵ لە ڕزگاربوونی لە دەستی داعش لە عێراق وە لە ووڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێبوو لە ڕێگەی پرۆگرامی وەرگرتنی مرۆیی، بەیەکەوە جێبەجێکراوە لە لایەن ویلایەتی بادن فوتمبێرگی ئەڵمانی و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق، بە هاوبەشی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە عێراق.

 

لە ماوەی هاوینی ٢٠١٤، هەزاران ئافرەتی یەزیدی لە باکوری عێراق بوون بە ئامانجی توندوتیژی سێکسی کە پەیوەندیدار بوو بە شەڕو پێکدادانەکان لە پاش ڕفاندنیان، لە کاتێکدا شارۆچکەکەیان داگیر کرا لەلایەن داعش. زۆربەیان ئەندامی خێزانەکانیان، خزمەکانیان و هاوڕێکانیان بینی بە شێوەیەکی دڕاندانە کوژران. پێوەری خراپەکاری توندوتیژی سێکسی ڕزگاربووان مەحاڵە دیاری بکرێت، بەڵام بەهێزی ڕزگاربووان و داکۆکیکارانی وەکو خاتووموراد و دکتۆر مەکوێگی کاریگەریەکی زێدە مەزنی دروست کردووە، کە دانی پێدراوە لە لایەن لێژنەی نۆبڵ.

"خەڵاتکردنی نادیە موڕاد بەم خەڵاتە پایەدارە گرنگیەکی زۆری هەیە بۆ جەخت کردنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی ئافرەتان لە کاتی پێکدادانەکان، کە زۆربەی جار پەیوەندیدارن بە یەکەوە "،گیڕارد وەیت، سەرۆکی نێردەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق ووتی.

لەڕێگەی پرۆگرامەکە، زیاتر لە هەزار کەسی ڕزگاربوو توندوتیژی داعش و بەتایبەت کۆمەڵگەی یەزیدی لە باکووری عێراق، لە ئەڵمانیا نیشتەجێبوون و دەستیان بە ژیانێکی نوێ کرد لە پاش ئەم بەسەرهاتە ترسناکە. .

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ پشتگیری ئەم پرۆگرامە کرد لە ڕێگەی دابینکردنی یارمەتییەکی گشتگیر پێش گەشت کردن، یارمەتییەکان بریتییە لە ڕاوێژکاری دەروونی و کۆمەڵایەتی، ئاراستەی ڕۆشنبیری ، پەروەردەیی، چاودێری پزیشکی، گواستنەوە و ڕێپێشاندەری بۆ ئەڵمانیا.

بادن فورتمبێرگ ستایشی هاوبەشی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ دەکات لەسەر پرۆگرامی وەرگرتنی مرۆیی وە سوپاسگوزارە بۆ هاوکاری حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەروەها ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە دهۆك، لە بەشی باکوری ڕۆژئاوای ووڵات کە بەردەوامە لە لەخۆگرتنی ئاوارەیەکی زۆر" مایکڵ بلوم ووتی، بەڕێوبەری پرۆژەی بەشی تایبەت لە ویلایەتی بادن ڤورتمبێرگی ئەڵمانی.

لە دوای نیشتەجێبوونی لە ئەڵمانیا، خاتوو موراد دەستی بە کەمپین کرد بۆ کۆتایهێنان بە تووندوتیژی سێکسی نەك تەنها لە عێراق بەڵکو لە هەموو جێهاندا، لە ڕێگەی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری بەرامبەر بە توندڕەوی داعش، بە گێرانەوەی چیڕۆکی خۆی و داواکاری بە دانپێنان و دادوەری بۆ هاوەڵە ڕزگاربووەکانی.

وەکو ڕێکخراوێك کار دەکات لە سەر دادوەری کاتی و قەرەبووکردنەوەی قوربانیانی پێکدادانەکانی توندوتیژی سێکسی لە کۆڵۆمبیا، سیرالیۆن، نیپاڵ، بۆسنیا و هێرزگۆڤینیاو شوێنەکانی تر، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ زۆر ستایشی هەوڵەکانی خاتوو موڕاد دەکات بۆ داکۆکیکردن و بەرگریکردن لە مافەکانی ڕزگاربووان لە جیهاندا.

لە ڕۆلەکەیدا وەکو باڵیۆزی نیازپاکی نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەر دەرمانی بێهۆشکەرو تاوان بۆ شکۆی ڕزگاربووانی بازرگانی مرۆیی، خاتوو موڕاد و هاوەڵە چالاکوانەکانی، پاڵپشتی کراوە لە بڕی کۆمەڵگەی یەزیدی، بووە هۆی بڕیارێکی تێکڕای نەتەوە یەکگرتووەکان ٢٣٧٩ (٢٠١٧) و دامەزراندنی ڵێکۆڵینەوەی نەتەوە یکگرتووەکان دەربارەی تاوانەکانی داعش.

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق بەردەوامە لە کارەکانی بە شێوەیەکی نزیك لەگەڵ هاوبەشانی خۆجێیی بۆ پشتگیری کردنی قوربانییەکانی بازرگانی مرۆیی و رزگاربووانی توندوتیژی سێکسی کە پەیوەندە بە شەر و پێکدادان لەڕێگەی دابینکردنی پشتگیری دەروونی و کۆمەڵایەتی، چاودێری تەندروستیی هۆشداری و ڕێگەپێدان بە دەرفەتەکانی دەستەبەرکردنی بژێوی بۆ ئاوارەکانی ناوو دەرەوی خێوەتگاکان.

لەگەڵ ئەمەشدا، پێداویستیەکانی ١.٨٩ ملیۆن عێراقی کە تا ئێستا ئاوارەن زۆرە، ئەمەش کە بریتییە لە دۆزینەوەی کار و دابینکردنی خۆڕاك و پەناگە. ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ خزمەتگوزاری گرنگی وەکو چارەسەر و قەرەبوو بۆ رزگاربووانی توندوتیژی سێکسی کە پەیوەندە بە شەر و پێکدادان دابین دەکات، بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمەڵگە زیانلێکەوتووەکان، هاوبەشانی کۆمەڵگەی مەدەنی، حکومەتی عێراق و حکومەتی هەڕێمی کوردستان و هاوبەشانی نێودەوڵەتی.

خەڵاتی نۆبل بۆ ئاشتی، ساڵانە خەڵات دەکرێت بەسەر ئەو براوەنەی کە پشتگیری ئاشتی دەکەن و دادوەری لەبەر چاو ئەگرن لە کار کردنیان. هەندێك جارخەڵاتەکە لە نێوان چەندین کەس دابەشدەکرێت، لە نێوان ئەم کەسانەی کە تایبەتن. دکتۆر مەکوێگی کە یەك لە هەڵبژاردراوەکانە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی نۆبل بۆ ئەم ساڵ، نەخۆشخانەی پانزی لە ڕۆژهەڵاتی کۆماری کۆنگۆی دیموکراسی بنەڕەتیی دامەزراند بۆ دابینکردنی یارمەتی تایبەت بۆ رزگاربووانی توندوتیژی سێکسی.

بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بە ساندرا بلاك لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بکە لە رێگەی ژ.مۆبایلی؛ ٩٦٤٧٥١٢٣٤٢٥٥٠+، ئیمێل: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.