سێ شەممە, 02 تشرینی یەکەم 2018 09:14

مافەکانى ئازادى را و رادەربڕین گرنگ

کەلار، ١ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨- ڕۆژنامەنووسان، ڕاگەیاندکاران و چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشداربوون لە خولی ڕاهێنانی تایبەت بە مافەکانی ئازادی بیروڕا و ڕادەربڕین و گرنگی بەرپرسیاریەتی ڕاگەیاندکاری لە هەرێمی کوردستانی عێراق. خولەکە لەلایەن ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) بەڕێوەچوو لە شاری کەلاری سەر بە ئیدارەی گەرمیان لە پارێزگاری سلێمانی.

راهێنانە یەک رۆژیەکە کە لە 25 ى سێبتێمبەرى 2018 ئەنجام درا،ئامانج لێ ى بریتی بوو لە دەوڵەمەندکردنی زانیاری بەشداربوان سەبارەت بە سیستمی پاراستنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتووەکان و یاسا نێونەتەوەیی و نێوخۆیییەکانی ئازادی بیروڕا و ڕادەربڕین لە عێراق و هەرێمی کوردستان. خولەکە تیشکیشی خستەسەر پرەنسیپە ئیتیکییەکانی کاری میدیایی لەکاتی نووسینی ڕاپۆرتی تایبەت بە پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ و ڕۆڵی میدیا لە برەودان بە هاوئاهەنگکردنی گوتاری گشتیی بە بەها و پرەنسیپەکانی مافەکانی مرۆڤ.

٢٠ بەشداربووەکەی خولەکە (9 ژن و 11 پیاو) نوێنەرایەتی ڕێکخراوەکانی (کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕۆژنامەکان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن و ڕادیۆکان و وێبسایتە هەواڵیەکان)یان دەکرد لە دەڤەری ئیدارەی گەرمیان.

بەڕێز ئێریک هوسکێث، ئۆفیسەری مافەکانی مرۆڤ لە ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی یونامی، لە دەستپێکی قسەکانی لە سەرەتای خولەکە ئاماژەی بەوەکرد کە ڕۆژنامەنووسان بەرگریکاری مافەکانی مرۆڤن، لەبەرئەوەی خەڵک پشت دەبەستن بە هەواڵەکان و ئاڵوگۆڕکردنی ئازادانەی بیرۆکەکان بەمەبەستی چنگخستن و پاراستنی هەموو مافەکانی مرۆڤیان. هەروەها ئەوەشی ڕوونکردەوە کە ڕۆژنامەنووسان رووبەڕوى مەترسى ئەمنى دەبنەوە لەکاتی ئەنجامدانی ئەم کارە گرنگە.

بەڕێوەبەری ڕێکخراوی دۆستانی گەرمیان، بەرێز کۆشش میکائیلی، ڕایگەیاند: 'ئەمە یەکەم خولی تایبەت بوو کە لەم چەشنە ئەنجام بدرێت لەم ناوچەیە سەبارەت بە ئازادی ڕادەربڕین لەلایەن ئاژانسێکی نەتەوەیەکگرتووەکان. هۆشیاری دەربارەی یاسا و بەهاکانی مافەکانی مرۆڤ، سەلامەتی رۆژنامەوانان و بەرپرسیاریەتی ڕۆژنامەوانی یارمەتیدەرن لە گەشەپێدانی ئەندامی دروست و بەرهەمدار لە کۆمەڵگە'.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 


********


بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غه‌تاس به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.