هه‌روه‌ها نوێنه‌ری تایبه‌ت پێزانینی خۆی بۆ ماندووبوونی به ته‌مه‌نترین ئه‌ندام ده‌ربڕی كه سه‌رۆكایه‌تیی دانیشتنه‌كه‌ی كرد و وێڕای ده‌ستخۆشی كردن له ئه‌ندامان له هه‌ستكردنیان به به‌رپرسیاره‌تی له كاتی كێبڕكێكردنیان له‌سه‌ر پۆسته‌كانی سه‌رۆكایه‌تی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران . هه‌رچه‌نده به‌ڕێز كۆبیش له ساتی زانینی ئه‌نجامه‌كان پیرۆزبایی له به‌رپرسه هه‌ڵبژێردراوه‌كان كرد. له هه‌مان كاتیش‌دا دڵساردی قووڵی خۆی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به نه‌گه‌یشتنی ئافره‌تانی شیاو و شایسته به ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و هانی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن و سه‌ركرده سیاسییه‌كانی دا كه به‌ڵێنه‌كانیان جێبه‌جێ بكه‌ن و ئافره‌تان بۆ پێگه‌ی سه‌ركردایه‌تیی دیكه هه‌ڵبژێرن له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ پۆسته وه‌زاریه‌كان و پۆسته باڵاكانی تر له حكوومه‌تی ئاینده‌دا.
هه‌روه‌ها نوێنه‌ری تایبه‌ت داوا له هێز و فراكسیۆنه سیاسییه‌كان ده‌كات كه به خێرایی به‌ره‌و پێش بچن و به كاتبه‌ندییه ده‌ستوورییه‌كانه‌وه پابه‌ند بن، له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و ئینجا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و دواتریش پێكهێنانی حكوومه‌تێكی نیشتمانی پشتگیر بۆ چاكسازی و به‌ده‌ر له تایفه‌گه‌ری كه پشت ببه‌ستێت به هاریكاری و هاوبه‌شی له نێوان پێكهاته و توێژه جیاجیاكانی عیراق دوور له به‌شبه‌شێنه‌ی تایفه‌گه‌ری و گه‌نده‌ڵی. ته‌نیا حكومه‌تێك به‌م مه‌رجانه ده‌توانێت متمانه‌ی هاوڵاتیان به‌ده‌ست بێنێته‌وه و ، به خێرایی بۆ وه‌دیهاتنی خواسته‌كانیان كار بكات به باشتركردنی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی ده‌رفه‌تی كار و گه‌شپێدان و چاكسازی ئابوریی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عیراق و زامنكردنی ڕێزگرتنی ته‌واو له سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی .
***
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه په‌یوه‌ندی بكه‌ن به به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و تهبێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غهتاس به ئیمێلی
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
یان
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
یانیش به ژماره ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١