نه‌ورۆز پیرۆز بێت ٢٠١٨

ئه‌نجومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان‌ رۆژی ٢١ی ئاداری وه‌ك رۆژی جیهانیی نه‌ورۆز راگه‌یاندووه‌ به‌گوێره‌ی بڕیاری ٢٥٣ی ساڵی ٢٠١٠

نه‌ورۆز، دوای دانانی له‌ "لیستی نوێنه‌ر بۆ بۆ كه‌له‌پوری كه‌لتوریی به‌رجه‌سته‌ی مرۆڤایه‌تی" وه‌ك نه‌ریتێكی كه‌لتوری كه‌ له‌لایه‌ن چه‌ندان خه‌ڵكه‌وه‌ رێزی لێ ده‌گیرێت، یادێكی بابوباپیرانه‌یه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ یه‌كه‌م رۆژی وه‌رزی به‌هار و تازه‌بوونه‌وه‌ی سروشته‌وه‌. ئه‌م یاده‌ گه‌شه‌ به‌ ئاشتی و پاڵپشتی ده‌دات له‌ نێوان نه‌وه‌كان و خانه‌واده‌كاندا له‌گه‌ڵ گه‌شه‌دان به‌ ئاشته‌وایی و دراوسێتیش و به‌مه‌ش به‌شداری له‌ فره‌ كه‌لتوری و دوستایه‌تیی نێوان خه‌ڵك و پێكهاته‌ جیاوارزه‌كاندا ده‌كات. به‌م بۆنه‌وه‌، یونامی هه‌ولێر ئه‌م كورته‌ ڤیدیۆیه‌ی سه‌باره‌ت به‌ نه‌ورۆز له‌ هه‌رێمی كوردستانی عیراق به‌رهه‌م هێناوه‌ . به‌هێوای چێژوه‌رگرتن.

ڕەنگاڵە

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.