ئەم ڕاهێنانەی کە لە 3 بۆ 5ی کانونی یەکەم ئەنجامدرا چوارەم ڕاهێنان بوو لەم زنجیرە ڕاهێنانەی کە نوسینگەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ هاریکاری عیراق ڕێکی دەخات بە هاوکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عیراق و هاوکاری ماددی حکومەتی فلامەندیەوە.

بەڕێز عمر علی تەها، بەڕێوبەری گشتی پەروەردە لە پارێزگای دهۆک ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم جۆرە ڕاهێنانانە یارمەتیدەر دەبێت بۆ قوتابیەکان بۆ ئەوەی زیاتر ئاگادار بن لە بەهاو پڕەنسیپەکانی مافەکانی مرۆڤ.
ئەمەو نوسینگەی مافەکانی مرۆڤ بەنیازە بەردەوام بێت لە بەرنامەکانی ڕاهێنان بۆ " ڕاهێنانی ڕاهێنەران" لە داهاتوێکی نزیکدا.
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه پهیوهندی بكهن به بهرپرسی نوسینگهی راگهیاندن و تهبێژی (یونامی) بهڕێز سهمیر غهتاس به ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به ژماره تهلهفۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١