چوار شەممە, 04 تشرینی یەکەم 2017 09:14

ئاژانسی نەتەوەی یەکگرتووەکان بۆ کۆچ هاوکاری ئاوارە تازەکانی ڕۆژئاوای ئەنبار دەکات گرنگ

نووسراوە لەلایەن: 

ئەنبار - ئۆپەراسیۆنی سەربازى بۆ گەڕاندنەوەی ڕۆژئاوای ئەنبار لە ١٩ی ئەيلول بە شێوەيەكى فەرمی دەستیپێکرد. لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوو زیاتر لە ٨،٥٠٠ هەزار کەس (١،٤٠٠ خێزان) ئاوارەبوون بە پێی تۆماری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بۆ بەدواداچوونی ئاوارەکان لەعێراق.

دایکی عیماد لەگەڵ دوو منداڵى لە ئەلقایم ئاوارەبوون گوتى: " هاوسەرەکەم لەلایەن داعش کوژرا زوو لەدواى هاتنیان بۆ ئەنبار، لەو كاتەوە من زۆرم کێشاوەو بوومە تەنها سەرچاوەیەك بۆ دابینکردنی پێداویستی ژیان بۆ منداڵەكانم، ئیتر دەستمکرد بەفرۆشتنی نانى ماڵيى بۆ دراوسێکان بۆ پشتگیری منداڵەکانم. لەکاتی هاتنی داعش لە ناو گوندمان، بارودۆخەكە زۆر مەترسيدار بوو و دەبوايە گوندمان بەجێ بهێڵين. لە گەشتێکی مەترسیدار هەڵاتین وە گەیشتینە حەبانییە، ئێمە ئێستا هەست بە دڵنیایی دەکەین بەڵام هەموو شتێکمان بەجێهێشت".

خێزانێکی زۆر بۆ ماوەیەکی درێژ بەپێ دەڕۆیشتن، هەندێكیان بۆ چەندين ڕۆژ بەپێ دەڕۆیشتن لەم گەرمییە تا تەنها بگەنە شوێنێکی ئارام. زۆربەی ئاوارە تازەکان منداڵ، ئافرەت و خەڵكى تەمەندارن.

لە سەرەتای كانوونى دووەم بەدرێژايى ٢ی تشرينى يەكەمی ٢٠١٧، تۆماری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بۆ بەدواداچوونی ئاوارەکان و بارى ناكاو سەرجەمێكيى ديارى كرد کە نزیکەی ٥٤,٥٤٦ تاكەكەس لە ڕۆژئاوای ئەنبار ئاوارە بوون، بەتايبەتى لە قەزاکانی عانەو ئەلقایم وە ڕاوا. زۆربەیان لەخاڵی پشکینینی کیلۆ ١٨ ڕەت بوون وە نزیکەی (٨٥٪) لەناو پارێزگای ئەنبار خۆی ئاوارەبوون، نزیکەی (٢٥,٣٠٠ تاکەکەس) لە قەزای فەلوجە ئاوارەبوون، لە رومادی (نزیکەی ١٥،١٠٠ هەزار)، لە هیت نزیکەی (٣,١٠٠). ئاوارەکانی تر لە پارێزگای بەغدا ئاوارە بوون (٣،٦٠٠ تاکەکەس) وە لە پارێزگای هەولێر نزیکەی (٤,٤٠٠ تاکەکەس) ئاوارەبوون.

لەسەرجەمی نزیکەی ٥٤,٥٤٦ هەزار تاکەکەس لە کانوونی دووەمەوە ئاوارە بوون، لەمانەش ٣٢,٨٨٦ کەس تازە لە کامپەکان تۆمار کراون، وە نزیکەی ٢١,٦٦٠ لە شوێنەکانی دەرەوەی کامپەکان نیشتەجێبوون (٢١,١٣٢ لە شوێنەکانی تایبەت وە نزیکەی ٥٢٨ لە شوێنی هەستیار نیشتەجێبوون).

لە ئەنبار، تیمی پزيشكى ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ هاوکاری ڕاستەوخۆ بۆ نزیکەی ١ هەزار کەسی ئاوارە هەر هەفتەیەك دابین دەکات لەڕێگەی تیمی پزیشکی گەڕۆك. تيمەكان كار دەكەن لەو شوێنانەی پێویستیان بە زۆرترین خزمەت هەیە، هەروەك فەلوجە، عامريەت ئەلفەلوجە، هيت هەروەها کارمە. هەموو شوێنەکان ديارى کراون بە هاوکاریکردن لەگەڵ ئەنجومەنى بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ئەنبار کە بەشێكە لە وەزارەتى تەندروستى عێراقە.

دکتۆر عومرو یەکێکە لە دکتۆرەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچە، لەکاتی یارمەتیدانی بۆ ئاوارە تازەکانی روتبە گوتی، " ئاوارەکانی تازە کە لە ماڵەكانيانەوە هەڵاتینە لەشیان ووشک بووەتەوە، بەبرسیەتی وە بە تينوو دەگەنە جێ". هەروەها گوتی، " زۆر لە ئاوارەکان پشتگیری دەروونی و کۆمەڵایەتی وە چاودێری پزيشكییان پێويستە. هەندێكیان لە نەخۆشيى درێژخايەن دەناڵێنن وە بەهۆى نەبوونيى چاودێری بۆ ماوەیەکی زۆر حالەتەکان بەرەوە خەراپتر دەڕوا، وە هەندێکیان لە نەخۆشی کەم خۆڕاکی دەناڵێنن؛ هەروەها چەندین حالەتى ڕاتەکانی دەروونیمان بینیوە".

لەماوەی دووهەفتەی ڕابردوو، بە هەماهەنگیەکی نزیك لەگەڵ وەزارەتی عێراقی بۆ کۆچ و کۆچبەران، تیمی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بۆ وەڵامدانەوە بۆ باری ناکاو نزیکەی ٧٩٥ کەلو پەلی ناخۆڕاکی دابەش کردووە بۆ ئاوارەکانی ڕۆژئاوای ئەنبار لە حەبانییە. جگە لەمەش، ٥٠٠ کەلو پەلی تر پێشتر دابەشکراوە بۆ ئاوارەکان کە لەدەرەوەی کامپەکان لە هیت نیشتەجێبوون.کەلو پەلەکان بەسپۆنسەری یارمەتی مرۆیی ئەڵمانی، نووسینگەی پەڕەپێدانی نێودەوڵەتی بەریتانی (DFID) وە یه‌كێتیی ئه‌وروپا بۆ به‌شی كۆمه‌كیی مرۆیی و پاراستنی مه‌ده‌نی (ECHO) دابین کراوە.

پاکێجی کەلو پەلی حەسانەوە بریتییە لە چەرچەف، سەندوقی ساردکەرەوەی پلاستیکی، ڕايەخى پلاستيك هەروەها پانکە بە شەحنکردن کاردەکات. دابەشكردنەکان زیاتر بۆ هەفتەکانی داهاتوو ڕێکخراوە.

ئەحمەد لەگەڵ شەش ئەندامانی خێزان لە پاش گەشتێکی درێژ و مەترسیدار لە قەزای حەدیسە لە ئەنبار ئاوارە بوون گوتی، " ژيان لە ئەلقایم لە ژێر کۆنترۆلی داعش يەگجار زەحمەت بوو". " فرۆشگایەك بۆ فرۆشتنی کەلو پەلی ناو ماڵم هەبوو، بەڵام لە ماوەی چەند مانگێك مەحاڵ بوو تا فرۆشگایەکەم بەڕێوە ببەم، بۆيە هەموو سامانەکەم فرۆشت و پارەكەم بەكار هێنا تا پشتگیری خێزانم بکەم. ئێمە هەستمان دەکرد وە زیندانین. وە دەبوايە بەزۆر لەگەڵ رۆلە سەيرەکانی داعش بگونجێین. ئیتر پێکەوە لەگەڵ خێزانى ديكە چاوەڕوانی ئەو ساتەمان دەکرد کە بتوانین ڕابکەین".

هەروەها ئەحمەد لەکاتی دابەشکردن بە کارمەندانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچی گوت،" لە كۆتاييدا، لە مانگی ئاب ڕامانکرد بەهۆى دژايەتى لە شوێنەکەماندا هەروەها وە چاوەڕوان دەکرا ئۆپەراسیۆنی سەربازى زیاتر دەبێت. قاچاخچیم بەکرێ گرت تا یارمەتیمان بدات خۆم و هاوسەرم و چوار منداڵم و دایکم. بەيانيى زوو ئێمەیان برد بەناو ڕێگایەکی قیرتاونەکراو. لە پاشان دەبوا بە پێ رێگا تەواو بکەین، ئیتر بۆ چەندين كاتژمێر لەم ئاووهەوا گەرمە هەر بەپێ دەڕۆیشتین تا بگەینە شوێنێکی ئارام. ئێستا ئێمە ئاوارەين و لە باڵەخانەیەکی تەواو نەكراو دەژيين، هەموو پاشەکەوتمان خەرج کرد و پارەمان پێ نەماوە بۆ دابینکردنی پێداویستیمان. ئەم کەلو پەلە کە ئیمرۆ وەرمانگرت زۆر یارمەتیمان دەدات لەم بارودۆخە زەحمەتە".

تێروانینی خێرای قەیرانەکانی ئاوارەبوون لە ڕۆژئاوای ئەنبار بە پێی تۆماری بەدواداچوونی ئاوارەکان لەم لینکە بەدەست دەکەوێت:
http://iomiraq.net/article/0/west-anbar-crisis-displacement-overview-3-october-2017

تۆماری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بۆ بەدواداچوونی ئاوارەکان لە عێراق بەردەوامە بۆ بەدواداچوونی ئاڕاستەی ئاوارەبوون و گەڕانەوە بەهۆی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦. لە ٢٨ی ئەیلولی ٢٠١٧ تا ئێستا نزیکەی ٨١٦,٧٣٨ کەس ئاوارەبوون، وە نزیکەی ٢٨٠,٢٧٢ کەس گەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئاوارەبوون لە موسڵ تکایە سەیری:
http://iraqdtm.iom.int/EmergencyTracking.aspx


بۆ زانیاری زیاتر تکایە پەیوەندی بە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچی عێراق بکە:
ساندرا بلاك، تەلەفۆن: ٩٦٤٧٥١٢٣٤٢٥٥٠+
ئیمێل: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
رابەر عەزیز، تەلەفۆن: ٩٦٤٧٥٠٤٦٥٩٢٠٤+
ئیمێل: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

زانیاری زیاتر

  • Agency: IOM

© 2019 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.