ئێمە ڕێز لە یەکێتی و سەروەری و یەکپارچەیی عێراق دەگرین . لەم بارەوە هەموو ئەو کارانەی حکومەتی عێراق دەستی داوەتێ ئێمە ئاگادارین و بە تێبینی وەریدەگرین . هەروەها دەستخۆشی لە هەردوو حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەکەین کە بەڵێنیان داوە ئەوپەڕی کۆششەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پاراستنی خەڵکی عێراق بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانیشەوە و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خەڵکی و ڕێگری لەهەڵکشانی هەمو جۆرە توندو تیژییەک بەرامبەریان.
هەروەها ئێمە تێبینی ئەوەمان کردوە هەر دوو لا داوای هێمنی و دان بەخۆداگرتن دەکەن و ئێمەش دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگیان.
لە وەڵامی چەند پرسیارێک دۆجاریک وتی:
بە ئاشکرا ، ئێمە نیگەرانین دەربارەی هەڵکشانی گرژییەکان ، هاوکارانمان لە عێراق بە سەرۆکایەتی یان کۆبیش هەر وەک ووتمان لە پەیوەندی دان لەگەڵ حکومەتی نیشتمانی لە بەغدا و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر. ئێمە بەردەوام دەبین لە چاودێریکردنی دۆخەکە ، بە تایبەتیش لە بەرەی مرۆییەوە . هەر وەک دەزانین هەرێمی کوردستان ژمارەیەکی ئێجگار زۆری ئاوارەی ناوخۆیی لە خۆ گرتووە و هەروەها لە چەند شوێنی تریش هەن لە عێراق ، هیوادارین ئەم پێشووەچوونانە کارنەکەنە سەر ئۆپەراسیۆنە مرۆییەکان. نامانەوێت هیچ پەکخستنێک لە کارە مرۆییەکانی ئێمە یانیش ڕێکخراوە نا حکومیەکان ببینین.
بە دەر لە پێشهاتە سیاسییەکان ، پێداویستییە مرۆییەکانی خەڵکی ، ئەوانەی بە هۆی جەنگی دژی داعش ئاوارە بوون دەبێت هەر وەکو خۆیەتی و دەبێت چارەسەر بکرێت.