جه‌نابی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌لیم جبوری
به‌ڕێز سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی عێراقی سه‌ماحه‌تی سه‌ید عه‌مار ئه‌لحه‌كیم
نوێنه‌ری جه‌نابی فوئاد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆمار
نوێنه‌ری جه‌نابی سەرۆك وه‌زیران حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی
سه‌ركرده دیاره‌كانی پێكهاته‌ی توركمان له عێراق
به‌ڕێزان وه‌زیران و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران
به‌ڕێزان ئه‌ندامه پاڵه‌وانه‌كانی سوپا و پۆلیس و حه‌شدی شه‌عبی و خۆبه‌شه‌كانی هێزه‌كانی هۆزه‌كان
خانمان ، به‌ڕێزان
ده‌ستخۆشی له كۆمه‌ڵگای توركمانی عێراقی ده‌كه‌م بۆ سازدانی ئه‌م سه‌كۆیه گرنگه ، كه شه‌ره‌فمه‌نده به به‌شداریكردنی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه. مایه‌ی شانازییه بۆ من له‌م به‌یانییه هه‌م وتارێك پێشكه‌ش بكه‌م و هه‌میش به‌شداربم له‌م رووداوه گرنگه .
یه‌كه‌م ، رێگام پێ بده‌ن رێز و پێزانینی قوڵی خۆم ده‌رببڕم بۆ هه‌موو ئه‌و گروپه توركمانانه‌ی لێره كۆبوونه‌ته‌وه ئه‌مڕۆ پاش كاركردنێكی قورسی چه‌ند مانگه .
نوێنه‌رانی توركمان سه‌ره‌ڕای جیاوازی بیر‌و بۆچوونی سیاسی و كێبڕكێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و جیاوازییه‌كانی تر ، به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ به‌یه‌كه‌وه گونجان و یه‌كریزی . له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه ئێوه وه‌كو توركمان و عێراقی نمونه‌یه‌كی باشتان پێشكه‌شی پێكهاته‌كانی تری وڵات كرد بۆ به‌یه‌كه‌وه كاركردن به‌ره‌و چاره‌سه‌ری ته‌وافقی له ئایینده‌دا.
دووه‌م ، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه زیاتر قه‌ناعه‌تی به من هێنا ته‌وافق و گفتوگۆ و یه‌كڕیزی توركمانه‌كان یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له داڕشتنی عێراقێكی یه‌كگرتوو و سه‌ربه‌خۆ و سه‌قامگیر و ئارام و گه‌شاوه‌و به‌هێز بۆ عێراقییه‌كان له دوای ماوه‌یه‌كی درێژی چاوه‌ڕوانكراو دوای داعش كه ئێستا هاتۆته پێشمان .
سێیه‌م ، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه هه‌م له‌كاتی خۆیدایه و هه‌م گرنگ و پێویستیشه له‌م ئان و ساته‌دا ، كاتێك پێكهاته و ئیتن و ئاینزا جیاوه‌زه‌كان پێویستیان به دانیشتن و گفتوگۆ و كار‌كر‌ن له‌گه‌ڵ یه‌كه بۆ بونیاتنانەوهی وڵاته‌كه‌یان وه‌كو وڵاتێكی یه‌كگرتوو و فیدڕال و دیموكرات . وڵاتێك هه‌موو هاوڵاتیانی به‌بێ جیاكاری و په‌راوێزخستن بتوانن به ته‌واوی و یه‌كسانی به‌شدار بن له نه‌خشاندنی ئایینده‌یان. ئایینده‌یه‌ك مافه‌كان و ده‌رفه‌ته‌كان تیایدا یه‌كسان و پارێزراو و مسۆگه‌ر بێت بۆ هه‌موو عیراقییه‌كان.
خانمان ، به‌ڕێزان ، هاوڕێیان
من له‌وه تێده‌گه‌م كه‌وا ئامانج له گفتوگۆی به‌رده‌وامتان هه‌روه‌ها له‌م كۆبوونه‌وه‌یه داڕشتنی تێڕوانینێكی یه‌كگرتووه بۆ عیراقی دوای داعش و ڕۆڵی توركمان له ئایینده‌دا . ئه‌م تێڕوانینه ده‌بێته ته‌واوكه‌ری تێڕوانینی پێكهاته‌كه و گروپه‌كانی تر و به‌یه‌كه‌وه‌ش ده‌ره‌نجامی كۆتایی و هێڵه سه‌ره‌كییه‌كانی چاره‌سه‌ر و ئاشته‌وایی نیشتمانی ده‌كێشن.
ئه‌مه كارێكی سه‌خته به‌ڵام ئێوه ته‌نها نین. نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌یه بۆ یارمه‌تیدان و پشتگیریكردنی ئێوه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك پێویستی هه‌بێت له‌كاتی گفتوگۆ و ئاسانكردنی یانیش پشتگیریكردنی سه‌قامگیری و بونیاتنانه‌وه و وه‌ده‌ستهێنانی دادپه‌روه‌ری لێپرسینه‌وه بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كانتان.
دوو شتی زۆر گرنگ كه ئێستا له ئاسۆدا هه‌ن بریتین له : یه‌كه‌م – چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ بواره هاوبه‌شه‌كان و هه‌ندێك جاریش له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌نده دژه‌كان له نێوان توركمانه‌كان . دووه‌م – چۆنیه‌تی ئاسانكاری كردن بۆ چاره‌سه‌ره تهوافقیهكان ده‌رباره‌ی ژماره‌یه‌ك له كێشه‌ی درێژخایه‌ن له نێوان توركمان و پێكهاته‌كانی تری عێراق كه ده‌بێته هۆكارێك بۆ پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه.
ئه‌وه بڕوای پته‌وی منه كه دوابه‌دوای ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه ، توركمانه عێراقییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن له كاركردن شانبه‌شانی پێكهاته‌و گروپه‌كانی تری عێراق بۆ وه‌ده‌ستهێنانی پشتگیری له پێناو چاره‌سه‌ره‌ی ئاشتیانه‌وه ههماههنگیكار. چاره‌سه‌رێك دژی یه‌كتری نه‌بێت و له‌سه‌ر حیسابی ئه‌وانی تریش نه‌بێت ، به‌ڵكو چاره‌سه‌رێك له‌سه‌ر گیانی هاوبه‌شی و رێزگرتن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كتر بونیاتنرابێت .
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هێزی یه‌كگرتن و گفتوگۆ به‌رجه‌سته ده‌كات و به ته‌نها هێنانه‌دی گیانی هاوكاری نێوان توركمان به‌ده‌سته‌وه نادات ، به‌ڵكو بۆ سه‌راپا پێكهاته ئایینی و ئیتنی و گروپه عێراقییه‌كانیش به ڕاست ده‌گه‌ڕێ. ئاشتی یه‌كجاره‌كی بۆ كۆتایی هێنان به ململانێی ریشه‌یی و توندوتیژیی و مه‌ینه‌تی خه‌ڵكی عێراق ، به ته‌نها به‌ره‌زامه‌ندی هه‌مه لایه‌نه‌و یه‌كده‌نگی بۆ ئاشته‌وایی سیاسی پشتبه‌ستوو به یه‌كسانی هاوڵاتیان و گروپ و كۆمه‌ڵگاكان، بونیانراو له‌سه‌ر نیشتمان په‌روه‌ری دێته دی . كه ئاشته‌وایی ئایینده به‌جۆرێك فه‌راهه‌م ده‌كات كه تیایدا دڵنیایی بۆ یه‌كبوون و سه‌قامگیریی و پێشڤه‌چوونی هه‌موو عێراقییه‌كان دێنێته دی . نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پابه‌ندیی نه‌گۆڕی خۆی بۆ ئه‌م ئه‌جێندایه راده‌گه‌یه‌نێت .
سوپاس بۆ گوێگرتنتان