پرسیار : به بێ یارمه‌تی هیچ كه‌سێك ، ده‌ست كرد به كار كردن و سه‌ركه‌وتووش بوویت له كاره‌كانت . چۆن توانیت ئه‌مه بكه‌یت؟
دایكم مانگانه بڕێك پاره‌ی دهدامی بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانم . هاوسه‌ره‌كه‌شم نه‌یده‌توانی هه‌موو پێداویستیه‌كانمان دابین بكات به‌هۆی سنورداری داهاته‌كه‌ی ،هه‌روه‌ها مووچه‌ی مانگانه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌شم به‌حاڵ ده‌یگه‌یاندینه نیوه‌ی مانگ. پێینج مندالم هه‌ن (چوار كچ و كوڕێك) ، دووانیان له كۆلێژ ده‌خوێنن، به بیرمه جارێكیان ئه‌ڵقه‌ی هاوسه‌رگیریم فرۆشت بۆ دابینكردنی كه‌ل و په‌لی قوتابخانه بۆیان.
. دایكم نزیكه‌ی ١٠٠ دۆلاری پێدام ، هه‌ندێك كه‌ل و په‌لی دروستكردنی خواردن و جوانكاریم و له بازاڕی گه‌وره به نرخێكی هه‌رزان پێكڕی. دواتر ده‌ستم كرد به دروستكردنی تورشیات و یه‌كه‌مین به‌رهه‌مم فرۆشت و به قازانجه‌كه‌ی پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی دروستكردنی تورشیاتم پێ كڕی . جۆرێكی نوێی تورشیاتم به‌رهه‌م هێنا و بڕه‌كه‌شی له جاری یه‌كه‌م زیاتر بوو . پاشان ده‌ستم كرد به به‌رهه‌مهێنانی جۆری تری تورشیات كه له‌شاری كه‌ركوك نه‌بوون ، وه‌كو تورشیاتی مهكدۆسی سوریی و تورشیاتی مودهبهس و نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا و تورشیاتی موسڵی به‌ناوبانگ .
هاوڕێیه‌كم یارمه‌تی دام له ڕپكلام كردن له‌سه‌ر فه‌یسبووك ، ده‌ستم كرد به فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كان له ڕێگای ئینته‌رنێته‌وه ، له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا هه‌ستم كرد قازانجه‌كان به‌ڕێوه‌ن.
ئه‌وه بۆ خۆی سه‌ركێشیه‌ك بوو ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌ركه‌وتن بوو ، پابه‌ند بوون و بڕوا به‌خۆ بوون بوو .
كاره‌كانم زۆر قورس بوون ، هه‌ندێك جار كاتێك منداڵه‌كان ده‌نووستن ، ده‌ستم به‌كاركردن ده‌كرد تا نزیكی به‌ره‌به‌یان ، نزیكی دوو كاتژمێر ده‌نووستم ، دواتر ده‌ستم به‌كار كردن ده‌كرده‌وه له به‌ر رووناكی پاتری وه‌ڵامی پرسیاره‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كانم ده‌دایه‌وه. سۆنا كه له ناوه‌ڕاستی سیه‌كانی ته‌مه‌نیه‌تی باش سوودی له‌م په‌نده وه‌رگرتووه "ده‌ستی ماندوو له‌سه‌ر سكی تێره" ، دوای ساڵێك له‌كاركردن توانی نیوه‌ی قه‌رزه‌كانی سه‌ر خانهوادهكای بداته‌وه و كچه‌كه‌ی بنێرێته قوتابخانه‌یه‌كی تایبه‌تی پزیشكی و خانووه‌كه‌شیان نوێ بكاته‌وه و ئه‌و به‌شداری له پێشبڕكێیه‌كانی خواردن دروستكردن ده‌كرد له سه‌ر هێڵی ئینته‌رنێت و له به‌غداش بانگهێشت كرا بۆ واژۆكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی دیوانه شیعرییه‌كه‌ی .
له هه‌مان كاتیش‌دا ، بوار ته‌رخان ده‌كات بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی و پشتگیریكردنی ئافره‌تانی هاوكاری خۆی.
چۆن یارمه‌تی ئافره‌تانی ترت داوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌نی ئابووری و داراییه‌وه به‌هێز بن ؟
له رۆژانی پشوودا ، وه‌ڵامی پرسیاره جۆربه‌جۆره‌كانی ئافره‌تانم ده‌دایه‌وه ، ئێمه ده‌رباره‌ی هونه‌ره‌كانی چێشتلێنان و چۆنیه‌تی پاشه‌كه‌وتكردنی پاره بۆ كاتی ته‌نگانه‌و و هه‌ندێ جار باسی چۆنیه‌تی دروستكردنی خواردنێكی تایبه‌ت به تێچوونێكی كه‌ممان ده‌كرد. هه‌روه‌ها ئه‌و ئافره‌تانه‌م بۆ ناو گروپه‌كانی فرۆشتن بانگهێشت ده‌كرد كه ئاره‌زووی پیشه‌سازی دروستكردنی خۆراكیان هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم رێنمایی و پشتگیری‌یان بكه‌م . یه‌كێك له‌وانه ئافره‌تێكی ئاواره‌ی خه‌ڵكی شاری ره‌مادی بوو شاره‌زاییه‌كی باشی له هه‌ویركاری هه‌بوو .
.............................
حاریس ئه‌لعوبه‌یدی چاوپێكردنهكهی به‌زمانی عه‌ره‌بی ئه‌نجامداوه و بۆ ئینگلیزیش وه‌ریگێڕاوه .
نافع خۆشناو له عه‌ره‌بی وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر كوردی .
سیلیا سۆمپسۆن ئاماده‌ی كردووه .