چوار شەممە, 08 ئازار 2017 13:29

یابان پشتگیری دامەزراندنی وە بوژانەوەی بنکەکانی پۆلیسی کۆمەڵگەیی هەرێمی کوردستانی عیراق دەکات گرنگ

هەولێر لە 6 ی نەورۆزی 2017 دا 30 بنکەی پۆلیسی کۆمەڵگەیی ڕاگواستەی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کرا. وەک بەشێک لە پشتگیری و یارمەتی دانی حکومەتی یابانی بەردەوام بۆ عیراق .

پڕۆژەی "باشترکردنى کاریگەرى، کارایى و هەستیارى جێندەرى بۆ بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسی کۆمەڵگەیى لە هەرێمى کوردستانى عیراق"

جآ بە جآ کرا لە لایەنی نوسینگەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پڕۆژەی خزمەت گوزاری ( UNOPS) بە نوێنەرایەتی حکومەتی یابان .

لە بواری ئەم پڕۆژەیەدا ، بنکەی پۆلیسی کۆمەڵگەیی لە 30 وێستگەی پۆلیس بە درێژایی هەرێمی کوردستان دروست کراوە و بوژاوەتەوە و پێداویستیەکانیان تیادا دابین کراوە وە هەروەها ڕاهێنان لە بورای مافی مرۆڤ بۆ ژمارەی 55 ئەفسەری پۆلیس کراوە لە بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تیشک خستنە سەر پێش خستنی پەیوەندی و هەڵسوکەوت لە نێوان کۆمەڵگەو بەرپرسان لە سەپاندنی یاسا بە ڕێگای ڕاهێانان و دانانی پۆلیس سازیەکی ستراتیژی و ڕاهێنان بە پێی بنەماکانی پێوەری مافی مرۆڤ و گرینگی دان بە هەستایری جێندەرى و هۆشیاری کردنەوە . ڕاهێنانەکان دابین کرابوون بە هاوبەشی لەگەڵ نوسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەنجومەنی باڵای مافەکانى مرۆڤ لە عیراق .

لە ووتارەکەیدا لیوای یاسایی بەڕێز کاک محسن عوسمان بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆی وەک نوێنەری ڕێزدار کاک کریم سنجاری وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ووتی من زۆر سوپاسی حکومەتی یابانی دەکەم و ڕێکخراوی (UNOPS) بۆ ئەو پشتگیری و یارمەتیانەی کە لەم کات و ساتی قەیران و کارەساتەی کە ئێمە پێیدا تێدەپەڕین . من دەمەوەێ سوپاسی و ستایشی خۆمان دەربڕم بەرامبەر حکومەتی یابان و (UNOPS) چونکە ئەوە یەکەم جاری نیە کە یارمەتی دابین دەکەن بۆ هێزەکانی ناوخۆ بەڵکو لە زۆر بۆنە و یادی دیکە وەکو ڕاهێنان کردنی هێزەکانی ناوخۆ بە سایەی ئەو جۆرە پشتگیری کردنە بۆتە مایەی ئەوەی خەڵکی کوردستان زیاتر هەست بە ئاسایش و دڵنیا بکەن کاتێ کە چاویان بە ئەفسەرەکانی پۆلیس دەکەوێت کەوا پشگیری دەکرێن لەلایەن ئەو ڕێکخراوانەوە.

هەروەها بەڕێز کاتسۆمی مۆریاتۆس بەڕێوەبەری گشتی نوسینگەی قونسوڵخانەی یابانی لە هەولێر ووتى: جێگای خۆشحالی ئێمەیە کە یابان بەژداری دەکات لە پتەو کردنی توانای پۆلیسی کۆمەڵگەیی وە یابان بەردەوام دەبێ لە پشتگیری کردنی خەڵکی عیراق لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە هەوڵ و تەقەلای بۆ متمانە بەخۆ و پشت بە خۆ بەستن لە ڕووبەڕووبونەوەی بەربەستەکان بۆ زاڵ بوون بەسەر قەیەران و کارەساتەکان بۆ بەدەست هێنان و دابین کردنی ئارامی و ئاشتەوایی سەقام گیری بۆ وولاتی خۆیان.

بەڕێز عەلا نمیر سەرۆکی پشتگیری خزمەت گوزاری و نوێنەری (UNOPS) ووتی : ئێمە دان بەوە دادەنێیین کە ڕۆڵی پۆلیسی گۆمەڵگەیی کارێکی بنەڕەتییە لە پشتگیری و دابین کردنی ئاساییش و سەقامگیری کۆمەڵگە.. "(UNOPS) خۆشحاڵە بۆ توانێتی دابین کردنی پشتگیری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی توانایان بۆ جێ بە جێ کردنی ئەم ئەرکە بە نرخ و گرینگەیان" بەڕێز نەمیر لە پوختەی ووتارەکەیا ئاماژەی پێ کرد.


بۆ مەبەستی پەخش کردن تکایە پەیوەندی بکەن بە :
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
TEL: +962797555759

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.